بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد سمینارێکی سیاسی لە شاری ستۆکهۆڵمی سوێد بەڕێوەدەبات.

لە سمینارەکەیدا کە کاتژمێر ١ بۆ ٥ی پاشنیوەرۆی رۆژی ٩ی مارس بەڕێوەدەچێت، هەریەک بەڕێزان: رێگا رەئوف، نوسەرو کۆمەڵناس – نیاز عەبدوڵا، پەخشان نوس و پەیکەرساز – ئەسعەد درودی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەم بۆنەوە چەند وتەیەک پێشکەش دەکەن.