بەداخەوە رۆژی 3ی خاكەلێوەی 1398ی هەتاوی وەستا عەبدوڵای محەمەدی، هەڵسوڕاوی دێرینی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

وەستا عەبدوڵای محەمەدی “عەوڵای حاجی غەفور” برای هاوڕێیانی گیانبەختكردووی نێو ریزەكانی كۆمەڵە هاوڕێیان عومەر‌و سەعید حاجی غەفور بوو كە سەرەڕای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە هەر دوو لاقی لەدەستدابوو یەكێك لەداكۆكیكارانی كۆمەڵە‌و كەسایەتی خۆشناوی ناوچەی بۆكان.

وەستا عەبدوڵا تا دوا هەناسەش لە بیروبڕوای خۆی پاشگەز نەبووە‌و بەوەش ببوە جێگای متمانە‌و خۆشەویستی خەڵك. بەم بۆنەیەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حاجی غەفور‌و هەموو دۆست‌و هاوڕێیانی وەستا عەبدوڵا‌و خەڵكی خۆڕاگری شاری بۆكان دەكەین.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

4ی خاکەلێوەی 1398