رۆژی 26ی مارس شاندێكی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی بریتانیایان كرد‌و لەگەڵ بەلۆید راسل مویلی وتەبێژی پەرلەمان بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی كوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باسێك لەسەر پیوەندی لەگەل چالاکردنی ناوەندی هاوکاری بۆ کاری هاوبەش و دیپلوماسی لەبریتانیا و زیاتر ناساندی دۆزی رەوای کۆرد لەرۆژهەڵاتی کوردستان كرا.

لەم دیدارەدا ناساندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، هەروەها دوایین رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆبونەوەکەی هانۆفەر”دامەزرانی هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و یه‌كسانی له ئێران” لە نێوان ١٠ حیزب و لایەنی سیاسی ئێرانی و کورد و هەروەها بەرنامەکانی نەورۆزی و گیران و راونانی خەلکی کوردستان لە ئەولەویت و کاری رۆژانەی کۆماری ئیسلامی باسی لێوەکرا.

هەروەها لەم دانیشتنەدا باس لە گرتنی دوو کۆبونەوە لە داهاتووی نزێك لە پارلمانی بریتانیا بۆ رۆژهەلاتی کوردستان کرا.