پاش كۆتایی هاتنی دەورەی ئاموزشی سیاسی – نیزامی، ژمارەیەك لە كچان‌و كوڕانی ئازادیخوازی كوردستان وەك پەلی شەهید ئێحسان فەتاحیان بە ریزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیوەست بوون.

لە رێوڕەسمێكدا كە بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لەسنورەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، هاوڕێ محەمەد حەكیمی، بەرپرسی هێزەكانی كۆمەڵە لە شاخ چەند وتەیەكی پێشكەش كرد‌و دواتر لەلایەن بەرپرسی فێرگەی پێشمەرگایەتی كۆمەڵە هاوڕێیانی پەلی شەهید ئێحسان فەتاحیان چەكدار كران.