یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕۆژی ڕێز گرتن و خەبات و تێکۆشانی کرێکارانی هەموو جیهانە بۆ ژیانێکی ئینسانی، بۆ یەکسانی و بۆ ڕزگاری لە چەوسانەوە و کۆت و بەندی سەرمایەداری. کرێکاران دەخوازن بەشیان ببێ لەو سەروەت و سامانە بێ سنور و عەزیمەی کە بە زەحمەت و ئارەق و هێزی شان و بازوی خۆیان بەرهەمی دێنن. بەڵام نە تەنیا هیچیانبە نسیب نابێ بەڵکوو تەنانەت لە زگێکی تێر و جل و بەرگێکی گەرم و پێڵاوێکی باش و سەرجەم ژیانێکی شیاوی ئینسانیش بێ بەرین.

لەم ناوە دا ژنانی کرێکار بەشی هەرە خرابترین و بێ مافترینی ئەم چینەن. ژنانی کرێکار چەندین بەرابەر زیاتر دەچەوسێنەوە و زوڵمیان لێ دەچێ. ئەوان تەنانەت لە شەرایت و ئیمکاناتە مەحدودەکەی پیاوانی کرێکاریش بێبەرین.

ژن بوون بە عام لە کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، بە مانای ڕەگەزی دوهەم، دیل و کۆیلە و خزمەتکاری پیاوان بە ئەژمار دێن. بە توندترین شێوە لە ژێر ئازار و سوکایەتی و هەڵاواردنی ڕەگەزی دان و زیاترین زوڵمیان لە بوواری یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابوریەوە لێ دەچێ. بۆ ژنانی کرێکار و زەحمەتکێش کە باری قورسی ژیان و خانەوادەش زیاتر لە سەر شانی ئەوانە، ئەم بێ مافی و بێ ئیمکانی و برسیەتی و مەحرومیەتە چەندین و چەندین قاتە و سنووری فشار و بێ دەرەتانی بەزاندوە و بۆتە کارەسات.

بەڵام دەبینین کە خەبات و ئێعترازی کرێکاران بە گشتی هەر بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژیش زیاتر و هەمەگیرتر دەبێ. کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر باری ئەم قەیرانە قووڵە و لە بەرامبەر خەباتی یەکگرتووی کرێکاران و ژنان و خەلکی وەگیان هاتووی ئێران دەرناچێ و دەبێ بڕوخێ.

ئاسۆی ژنی کورد خۆی بە هاوخەبات و هاوپشتی کرێکاران و زەحمەتکێشان هەموو چەوساوەکان بە تایبەت ژنان دەزانێ و داکۆکیکاری هەموو خەبات و داخوازیە ڕەواکانیانە.

 

پیرۆز بێ یەکی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکاران

سەرکەوێ بزوتنەوی حەقخوازانەی کرێکارن.

 

رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

2019/4/29