راگه‌یاندنی كۆتایی پلینۆمی شه‌شه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - شه‌م Aug 27, 10:36 am
پلینۆمی شه‌شه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له نێوان رۆژانی 14 هه‌تا 22ی ئاگۆست و دوای 8 كۆبوونه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆژی، كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
پلینۆم به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و هه‌موو خه‌باتكارانی رێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. له‌و ڕووه‌وه كه پلینۆم هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، رێزی له زیاتر له 3 ده‌یه خه‌بات و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان گرت و یادی گیانبه‌ختكردووه‌كانی به‌رز راگرت. له رۆژانی به‌رده‌وام بوونی پلینۆم‌دا، بۆمباران و ده‌ستدرێژیی سه‌ربازیی توركیه و كۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌دیفاعی كوردستانی باشوور به‌هۆی فڕۆكه‌كانی سوپای توركیه روویدا و پلینۆم زۆر به توندی ئه‌و هێرشانه‌ی مه‌حكووم كرد. پلینۆم هه‌روه‌ها له ساڵیادی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی له هاوینی ساڵی 1367، ئه‌م كوشتاره كه‌م وێنه‌یه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی ئێرانی جارێكی دیكه مه‌حكووم كرد و خۆڕاگری و راوه‌ستاویی گیانبه‌ختكردووانی هاوینی ساڵی 1367ی ناو زیندانه‌كانی ئێرانی به‌رز نرخاند و یادی كردنه‌وه. هه‌روه‌ها كوشتاری بێ‌به‌زه‌ییانه و هاوكات ترسنۆكانه‌ی خه‌ڵكی سوریه‌ی له‌لایه‌ن رژیمی سوریه‌وه مه‌حكووم كرد كه هه‌موو فاكته‌ره‌كان نیشانه‌ی كۆتایی ژیانی نگریسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن.
پاشان پلینۆم هاته سه‌ر باسه‌كانی خۆی. سه‌ره‌تا راپۆرتی هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه پێشكه‌ش كرا. ئه‌م راپۆرته له دوو به‌شی گشتیی سیاسی و رێكخراوه‌ییدا ئاماده كرابوو.
به‌شیی سیاسیی راپۆرته‌كه، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه و شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌كان و هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسیی ئێستای ئێران و كوردستان و دوورنما و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو و ئه‌ركه‌كانی ئێمه‌ی له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا تاوتوێ كرد. هاوڕێیانی پلینۆم وێڕای پێداگری و سه‌لماندنی ئاراسته‌ی راپۆرته سیاسیه‌كه، سه‌باره‌ت به وردتر كردن و ته‌واو كردنی راپۆرته‌كه بیروڕایان گۆڕیه‌وه. هه‌م راپۆرتی سیاسی و هه‌م باسه‌كانی پلینۆم، ره‌وتی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی له ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به راپه‌ڕینی خه‌ڵك بۆ به‌رپا كردنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیر كردنی دیموكراسی و له دژی دیكتاتۆره به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاند. ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه قه‌یرانی جیهانیی سه‌رمایه‌داری له‌لایه‌ك و گه‌شه‌ی وشیاریی جه‌ماوه‌ری و به‌رینتر بوونه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی زانیاری به‌خشین له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌م به‌ستێنه‌كانی ناڕه‌زایی له دژی ئه‌م دۆخه‌ی به‌تایبه‌ت له وڵاتانی دیكتاتۆر لێدراودا په‌ره پێداوه و هه‌م ده‌رفه‌تی به‌شداری و كاریگه‌ریی رای گشتیی جیهانی مسۆگه‌ر و ئاسانتر كردووه. هه‌ربۆیه پێمانوابوو كه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا و گه‌شه‌ی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری، به‌رده‌وام ده‌بێت و وڵاتانی دیكه‌ی تۆتالیته‌ر له ناوچه‌كه‌ش له‌م شه‌پۆله‌ی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر پارێزراو نین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لاوازیی رێكخستن و رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریانه، ده‌رفه‌تی به‌شداری و كارتێكردنی ره‌وته دواكه‌وتووه‌كانیشی تاڕاده‌یه‌ك پێكهێناوه، به‌ڵام ره‌وتی وشیار كردنه‌وه و گه‌شه‌ی وشیاریی سیاسیی خه‌ڵك، له‌مپه‌رێكی به‌هێزه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌دا. پلینۆم له‌و بڕوایه‌دا بوو كه گۆڕانكاریه‌كانی باكووری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌تا ئێستا ئاڵ‌وگۆڕی له سیمای سیاسیی جیهان و ناوچه‌كه‌دا خوڵقاندووه. ئه‌م گۆڕانكاریانه، گه‌شه‌ی به‌رچاوی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نیی له‌م به‌شه به‌دواوه بووه و هۆكارێكی زۆر گرینگه له ره‌وتی گۆڕانكاریه‌كان و دانانی بناغه‌ی سیسته‌مێكی سیاسیی نوێ، كه له دوای شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌مه‌وه به گرینگ‌ترین فاكته‌ر دێته ئه‌ژماره. ئێره ناوچه‌یه‌كه كه هێشتا له جوگرافیای سیاسی‌دا و بۆ دابین كردنی وزه‌ی جیهان، قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات و پێگه‌ی هه‌ركامه له زلهێزه‌كانی جیهان په‌یوه‌ندیی به پێگه‌یان له‌م ناوچه‌یه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاریه سیاسیه‌كانی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی رابردوودا، پلینۆم پێیوابوو كه ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی و داموده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه به هه‌موو هێز و توانای سه‌ركوتیه‌وه، جۆش و خرۆشی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری پاشه‌كشه پێكردووه، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك به‌ستێن و بواری بزووتنه‌وه و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌ناو نه‌چووه و جم‌وجووڵی سه‌ر له نوێی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رین و جه‌ماوه‌ری له داهاتوودا ده‌بینرێت. ئاڵۆزیی و نا ڕێك‌وپێكیی داموده‌زگای ویلایه‌ت و به‌رده‌وامیی قه‌یرانی ناوخۆی رژیم و كه‌له‌به‌ری نێوان ئوسوولگه‌راكان كه كاكڵی سه‌ره‌كیی پاراستنی رێبه‌رایه‌تین و هه‌روه‌ها كه‌له‌به‌ری كه‌م وێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و رێبه‌ر، نیشانه‌ی كێشمه‌كێشی رژیمی ئیسلامیه هه‌م بۆ كۆنترۆڵ كردنی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناڕه‌زایی و هه‌م ململانێیه‌كی ئاشكرایه بۆ چۆنیه‌تیی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت. ئه‌م ته‌نگژه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه و له مانگه‌كانی رابردووش‌دا، ترس و وه‌حشه‌ت له چاره‌نووسی هاوتاكانیان له میسر و تونس و یه‌مه‌ن و به‌تایبه‌ت له سوریه، وایكردووه كه رێكخه‌رانی 30 ساڵه‌ی یه‌كێك له دڕنده‌ترین رژیمه‌كانی هاوچه‌رخ، له گیانی یه‌كتر به‌ربدات. له بواری ناوخۆییشدا، قه‌یرانی ئابووری و په‌ره سه‌ندنی هه‌ژاری و بێكاری و هه‌ڵشكانی به‌رهه‌مهێنان و گۆڕانی بازاڕی ئێران بۆ بازاڕێكی به‌كاربه‌ر كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپا و تاقم و تیره و دۆستانی داموده‌زگای رێبه‌ری زیاتر ده‌كات. په‌ره‌سه‌ندنی كوشتن و ده‌ستدرێژیی به‌كۆمه‌ڵ و بڕینی بانكه‌كان و شتی دیكه، نیشانده‌دات كه هه‌م ده‌سه‌ڵاتی رژیم كه‌م بووه‌ته‌وه و هه‌م به‌شێك له‌م كاره‌ساتانه به بێ هاوكاری و به‌شداریی كه‌سانی سه‌ر به حكوومه‌ت، روو نادات.
كۆماری ئیسلامی زیاتر له هه‌میشه له جیهاندا ریسوا بووه. ئه‌م رژیمه ناوی له‌گه‌ڵ بانده‌كانی قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌كان و قاچاخی چه‌ك و ده‌سته و تاقمی تیرۆر و ئاژاوه‌نانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاوێته بووه. گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه و رووخانی دیكتاتۆره له‌مێژینه‌كان، چاوه‌ڕوانیی جیهان بۆ تێكه‌وه پێچانی تۆماری ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی، نیشانه‌ی نه‌فره‌تی جیهان و پێگه‌ی نزمی ئه‌م رژیمه‌یه.
ئه‌م قۆناغه‌ی دوایی رووداوه‌كانی ئێران، جارێكی دیكه ناكارامه‌یی “رێگه چاره”ی ریفۆرمخوازانه‌ی ئیسلامی و حكوومه‌تی و پاراستنی سیسته‌م و پابه‌ند بوون به یاسای بنچینه‌یی سه‌لمانده‌وه. هه‌روه‌ك 15 ساڵی رابردوو، ریفۆرمخوازانی ئیسلامی و حكوومه‌تی نیشانیاندا كه نه توانا و نه بڕوای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ببنه ناوه‌ندی به‌هێزترین بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نیی دوای مه‌شرووته‌خوازی و نه هێزی هاوڕێیه‌تی كردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یان هه‌یه. ئه‌وان پێیانوابوو ده‌توانن بزووتنه‌وه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا قه‌تیس بكه‌ن و پێش به به‌رین بوونه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌ی بگرن، به‌ڵام ئه‌وه وردبینی و وشیاریی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تایبه‌ت رێكخه‌رانی بوو كه بۆ پێشڤه‌چوونی خه‌باتی خۆیان سوودیان له كه‌له‌به‌ری ناو ده‌سه‌ڵات وه‌رگرت. ده‌بێ بڵێین ریفۆرمخوازان به‌م سیاسه‌ت و رێبازه‌وه، نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی پێگه‌یه‌ك له ناو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵكوو پێگه‌ی خۆیان له ناو ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می حكوومه‌تیش له‌ده‌ست چووه. ئه‌وه‌ی كه ئایا له داهاتوودا ده‌بنه خاوه‌نی پێگه و ده‌وری وه‌ها یان فێڵێكیان پێیه، ناكرێ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.به‌ڵام بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێیان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و به‌كار هێنانی كه‌له‌به‌ره‌كانی ناو رژیم، به بێ كه‌مترین وه‌هم و خۆشباوه‌ڕی، تا رووخانی كۆماری ئیسلامی، به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن.
له باسی هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسیی ئێران‌دا، قسه‌وباسه‌كان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه: قۆناغێكی دیار له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی كه بووه هۆی وشیاریی و گه‌شه‌ی به‌رینی ئاگایی خه‌ڵك، كۆتایی هاتووه. قۆناغێك كه تێیدا سیاسه‌تی ریفۆرمخوازانی ئیسلامی شكستی هێنا. له ئه‌نجامدا باڵاده‌ستیی ریفۆرمخوازانی حكوومه‌تی به‌سه‌ر میدیاكان و دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و هه‌وڵیان بۆ پاراستنی رژیم و رزگار كردنی له ژێر تیغی خه‌باتی دیموكراسیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، لاوازی و بێ‌هێزی پێکهێنا و پرژ و بڵاوی له ناو ریزی ناڕه‌زاییه‌كاندا لێكه‌وته‌وه. ئه‌گه‌رچی دیكتاتۆریه‌تی زاڵ به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی داكۆكیكارانی “مه‌نشووری سه‌وز”، توانی به سیاسه‌تی ترس و سه‌ركوت، پاشه‌كشه به بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بكات، به‌ڵام ئه‌م نیشتنه‌وه‌یه به هیچ چه‌شنێك نیشانه‌ی نوشست و نائومێدی له خه‌باتی جه‌ماوه‌رییدا نیه. به‌ڵكوو كۆتایی سه‌رده‌می باڵاده‌ستیی ریفۆرمخوازان و مه‌نشووری سه‌وزه له ده‌مڕاست بوونی ناڕه‌زاییه‌كان و سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییه. ئه‌و خواستانه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران بۆی هه‌ستان و ئه‌وه‌ی پێی ناڕازی بوون، نه‌ك هه‌ر ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌ستێنه‌كانی ئه‌م ناڕه‌زاییه زیاتر له جارانه. گومان له‌وه‌دا نیه كه دیكتاتۆریه‌تی زاڵ، به‌ره‌وڕووی گه‌لێك ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری و دژایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بووه‌ته‌وه. ناكۆكیه روو له زیاده‌كانی ناوخۆیان و خواست و هه‌ل‌ومه‌رجی ناوچه‌كه، هه‌م ئاستی ویست و داخوازیی خه‌ڵكی ئێرانی به‌رز كردووه‌ته‌وه و هه‌م هیوا و بڕیاردان بۆ رووخانی ئه‌م رژیمه‌ی په‌ره‌پێداوه. ئه‌مجاره خه‌ڵك نه‌ك بۆ ده‌نگه‌كانیان، به‌ڵكوو بۆ پێویستیان به ئازادی و ژیانی مرۆڤانه و خه‌بات له دژی هه‌ژاری و گرانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی له قۆناغێكدا كه بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند، زیاتر له جاران قورسایی و پێگه‌ی له روانگه‌ی هه‌مووانه‌وه به‌رز بووه‌وه. له پانتاییه‌كی به‌ریندا بۆ خه‌ڵكی ئێران ده‌ركه‌وت كه له 30 ساڵی رابردوودا، كوردستان زۆربه‌ی كات به ته‌نیا له به‌رامبه‌ر وه‌ها رژیمێكدا وه‌ستاوه‌ته‌وه. له‌م قۆناغه‌شدا خه‌ڵكی كوردستان له ئێران، هه‌م سنوورێكی روونی له‌گه‌ڵ ریفۆرخوازانی ئیسلامیی سه‌وز پۆش دیاری كرد و هه‌م له مانگرتنێكی گشتی و یه‌كده‌نگدا نیشانیاندا كه چ هێزێكی به‌رینیان هه‌یه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی رژیم و چ ده‌سه‌ڵاتێكی شكۆدار و گه‌وره‌یان بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌یه.
له هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستادا، كۆمه‌ڵگه‌ی حیزبیی كوردستان، له به‌رامبه‌ر رژیمدا، گومانی نیه و خوازیاری نه‌مانی كۆماری ئیسلامیه. پلینۆم له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ئه‌ركی ئێمه هاوئاهه‌نگی له نێوان حیزبه‌كانی كوردستان و ئاماده كردنی به‌ستێنی هاوكاریی به‌رینی سیاسی له هه‌ل‌ومه‌رجیی سیاسیی پڕ له گۆڕانی ئێستادایه. پلینۆم جارێكی دیكه سیاسه‌ته‌كانی تا ئێستای كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی له پێناو خوڵقاندنی كه‌شی هاوكاری له نێوان ره‌وته سیاسیه‌كان پشتڕاست كرده‌وه.
به‌شی دووهه‌می راپۆرته‌كه كه په‌یوه‌ندیدار به كاروباری رێكخستن و ئاراسته سه‌ره‌كیه‌كانمان له قۆناغی داهاتوودا بوو، پێداگری له‌سه‌ر پته‌وتر كردنی حزبیه‌ت و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی به‌پێی رێنوێنیه‌كانی كۆنگره‌ی 12 كرده‌وه. له‌م به‌شه‌ی راپۆرته‌كه‌دا له‌مه‌ڕ خاو بوون له به‌دواداچوونی باسه‌كانی كۆنگره‌دا، به‌تایبه‌ت رووی ره‌خنه كرایه سه‌ركردایه‌تیی ته‌شكیلات. له راپۆرته‌كه‌دا داوا كرابوو كه پێویسته كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌پێناو خێراتر كردنی به‌ڕێوه‌چوونی پلاتفۆرمی چاكسازی، به‌ر له هه‌مووان له خۆی و ئۆرگانه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه‌وه ده‌ست پێبكات. هاوڕێیانی به‌شدار بووی پلینۆم، بۆ وردتر كردنه‌وه‌ی باسه‌كان و دیاری كردنی رێكاره‌كان، هه‌ركامه‌یان تێبینیی به نرخیان هێنایه گۆڕێ. هه‌مووان پته‌وتر كردنی دیسپلینی حزبی و دیالۆگی سیاسیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ته‌شكیلات و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كه‌یان به پێویست زانی و ئاماده‌یی خۆیان له‌پێناو چه‌سپاندنی رێسا و پره‌نسیپه حزبیه‌كان و پابه‌ند بوون به كاری به‌كۆمه‌ڵ، راگه‌یاند.
پاشان كاری ئۆرگان و كۆمیسیۆنه ناوه‌ندییه‌كان چاوخشاندنی به‌سه‌ردا كرایه‌وه. له‌م به‌شه‌دا پێداگری له‌سه‌ر گرینگی و بایه‌خی كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی كرایه‌وه. پلینۆم پێیوابوو كه سه‌ره‌ڕای گرینگی و به‌های ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام ده‌بێ بواره‌كانی دیكه‌ی كاری راگه‌یاندن و میدیاش له‌بیر نه‌كرێت و نابێ بایه‌خی كه‌میان پێ‌بدرێت. له ئه‌نجامدا بڕیار درا كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆرتری هاوڕێیانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، جیا له ئاسۆسات، ئه‌ركی رێكخستنی بڵاوكراوه‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه و په‌ره‌پێدانی ماڵپه‌ڕه ئینترنێتیه‌كان بگرێته ئه‌ستۆ.
سه‌باره‌ت به ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، پلینۆم، رێكخستنی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کانی به گونجاو وه‌سف كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره رێكخستنه له كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌چاو بكرێت.
هه‌روه‌ها كاری ته‌شكیلاتی ناوخۆی كوردستان (ته‌شكیلاتی نهێنی) خرایه به‌ر باس و هه‌مووان پێداگرییان له‌سه‌ر گرینگی و به‌های ئه‌م به‌شه‌ی ته‌شكیلات كرده‌وه و جارێكی دیكه وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێداگری له‌سه‌ر كرایه‌وه. ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی نهێنیش زیادی كرد و قسه و باسی به‌سوود بۆ گۆڕینی شێوازی كاری ئه‌م به‌شه هاته ئاراوه. بڕیار درا بۆ به‌هێز كردنی ئه‌م بواره له كار و چالاكی، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی بۆ ته‌رخان بكرێت. ئێمه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ بۆ راكێشانی نوخبه‌كانی كۆمه‌ڵگا و پێناسه كردنی هێڵێكی روونی سیاسی له ناو چالاكاندا هه‌وڵ بده‌ین. پێویسته جیا له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له توانا و په‌یوه‌ندیه‌كانی كادر و هاوڕێیانی ته‌شكیلاتیش له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتدا زیاتر سوود وه‌ربگیرێت و له رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆدا به‌كار بهێنرێت.
له به‌شی ته‌شكیلات و رێكخستنی ئۆرگانه ناوه‌ندییه‌كان، به‌شێكی دیكه كه پلینۆم سه‌رنجی پێدا، به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كان، حیزبه‌كان، میدیاكان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پلینۆم پێداگری كرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خ پێدانی زیاتر به‌م بواره و خۆ ته‌رخان كردنی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ ئه‌م كاره له قۆناغی داهاتوودا. هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنه‌كانی دیكه، جارێكی دیكه رێكخرانه‌وه و به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی ناوخۆیی و سوور بوون له‌سه‌ر دیسپلینه حزبیه‌كان له ناو ئۆردووگاكان و هاوكات باشتر كردنی باری ژیانی هێزی پێشمه‌رگه، له‌و باسانه بوو كه له‌لایه‌ن پلینۆمه‌وه په‌سند كران. هه‌روه‌ها كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌ی داهاتوو دیاری كرا و كۆمیسیۆنێك بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا.
له پلینۆمی شه‌شه‌مدا جارێكی دیكه هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده وه‌ك سكرتێری گشتی و هاوڕێ ره‌زا كه‌عبی وه‌ك جێگری سكرتێر، هه‌ڵبژێردرانه‌وه و پلینۆم له كه‌شێكی هاوڕێیانه‌دا و به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز بۆ به‌دواداچوونی سیاسه‌ت و په‌سند كراوه‌كانی، كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
23ی ئاگۆستی 2011، یه‌كی خه‌رمانانی 1390
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)