ڕۆژی چوارشەمە 1ی مانگی مەی 2019 بەرانبەر بە 11 گوڵان ، ڕێپێوانێکی بەرین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە وڵاتی سوئێد، شارەکانی ستۆکهۆڵم، ڤێسترۆس بەڕێوە چوو. هاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانـ کومیتەی سوئید، لەگەڵ حزبی چەپی ئەم وڵاتەو چەندین لایەنی تر و بە سەدان کەسی یەکسانیخاز، هاوئاهەنگ لەشوێنێکی گشتی کۆبوونەوەو بە درووشم و داخوازیی خواستە ڕەواکانی کرێکاران و پشتیوانی لە هەر مافێکی ئینسانی و خواستی دنیایەکی بەرابەر، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر لە شەقامێکی گشتیەوە بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە بەڕێکەوتن.

شایەنی باسە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانـ کومیتەی سوئێد هەمووساڵێک لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەندامانی خۆی، بەشداریی چالاکیەکانی ڕۆژی کرێکار دەبێت.