رۆژی چوارشەممە یەکی مانگی ئەیار رێوڕەسمگەلێکی تایبەت بە رۆژی جیھانی کرێکار لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمانە کە بە بۆنە رۆژی ھاوپشتی جیھانی کرێکار لە ناوچە جیاجیاکانی یوولەند و شیلەند لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی ئەندامی کۆمەڵە تێیدا بەشدار بوون.

لەو رێوڕەسە تایبەتانەی رۆژی یەکی ئەیاردا ھاوڕێیانمان لە سمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بەشدارییان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی ئەو چالاک و ھەڵسووڕاوە چەپە دانمارکیانەکە کە پێداگریی لە مافی کرێکار دەکەن و وێڕای ناساندنی کومەڵە وەک ھێزێکی سەرەکی داکۆکیکار لە مافی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان، مێژووی کۆمەڵە و ھزر و بیری چەپ لە کوردستانیان بۆ بەشێک لەو چالاکانە شی کردەوە.