بەداخەوە رۆژی دووشەممە 16ی گوڵانی 1398 – 6ی مانگی مەی 2019، كاك تۆفێق زارعی باوكی دوو هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

كاك تۆفیق باوكی هاوڕێیانی گیانبەختكردوی كۆمەڵە هاوڕێ “مەحیەدین زارعی” ‌و هاوڕێ “سەركەوت زارعی”یە كە لەتەمەنی 82 ساڵی لەشاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

كاك تۆفیق سەرەڕای لەدەستدانی دوو جگەرگۆشەی خۆی لە ریزەكانی كۆمەڵە، هەمووكات بەرامبەر بە گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئینسانێكی خۆڕاگر‌و كۆڵنەدەر بوو و قەت لەبەرامبەر دوژمنان پاشەكشەی نەكرد.
بەم بۆنەوە لە لایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی زارعی‌و سەرجەم كەسوكاریان‌و خەڵكی شاری سنەی قارەمان دەكەین‌و هیوادارین دوا ناخۆشیان بێت.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
6/5/2019