رۆژی 16ی مانگی مەی 2019، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵە، سەردانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی‌و هەڵەبجە كرد.

وەفدی كۆمەڵە لە لایەن وەفدێكی پارتی بە سەرپەرستی بەڕێز عارف تەیفور، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ‌و هەڵەبجە پێشوازی لێكرا.

لەدیدارەكەدا قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و كوردستان كرا‌و هەردوو لا تێبینی‌و بۆچوونی خۆیان لەسەر گۆڕانكارییەكان‌و ئەگەری پێشهاتەكان لەدوای چڕبوونی حوزوری هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە خستەڕوو.