رۆژی شەممە 11ی جۆزەردان، پاش سێ رۆژ دانیشتنی چڕوپڕ، كۆبوونەوەی ئیئتلافی “هاوپشتی بۆ ئازادی‌و بەرابەری لە ئێران” كۆتایی پێهات.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە هەریەك لە هاوڕێیان خەلیل دەشتی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی‌و فەرزاد محەمەدی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان تێیدا بەشدار بوون، چەندین قسەوباسی جیدی لەسەر بارودۆخی ئێران‌و كاری داهاتووی ئیئتلافەكە ئەنجامدرا.

رۆژی سێیەمی دانیشتنەكان داواكاریی دوو رێكخراو و حیزبی دیكە بە ناوەكانی: جەریان سێیەم (جریان سوم)‌و حیزبی ئارا (حزب ازادی‌و رفاە ایرانیان) خرایە بەرباس‌و بەشداربوانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە بڕوایە بوون كە پاش ئەوەی بنەما هاوبەشەكانی ئیتلاف لە لایەن ئەو رێكخراوەوە پەسەندكرا، داواكارییەكانیان تاوتوێ دەكرێت‌و لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا وەڵام دەدرێنەوە.

ئیئتلافی “هاوپشتی‌و بۆ ئازادی‌و بەرابەری لە ئێران” چالاكییەكانی خۆی لە 16 نۆامبری 2019 ەوە لەسەر بنەمای دیموكراسی، جیایی دین لە دەوڵەت‌و كۆماریی‌و فیدرالیزم دست پێكرد‌و لایەنەكانی بەشدار لەو ئیئتلافە بریتین لە:

یەكێتی دیموكراتی ئازەربایجان – بیرلیك
بزوتنەوەی كۆماریخوازە دیموكرات‌و لائیكەكانی ئێران
حیزبی تەزامۆن دیموكراتیكی ئەهواز
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
حیزبی دیموكراتی كوردستان
كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
حیزبی خڵكی بەلوچستان
رێكخراوی یەكێتی فیداییانی خەڵكی ئێران
شۆرای كاتیی سوسیالیستە چەپەكانی ئێران
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان