خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

زۆر بەداخەوە کاتژمێر 6:30 ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە 17ی جۆزەردان رێکەوتی 6ی مانگی ژوئن، لە کاتی جێگۆرکێ و گۆاستنەوەی ژمارەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ بنکە سنوورییەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکانی هەڵگری هاوڕێیانی پێشمەرگە لە گوندی “وەرێ”لە نێوان “نواوە”و “مێرگەسەر” لەنزیک “بێتواتە” لە ناوچەی رانیە، تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێ، کە بەداخەوە بە هۆی ئەو رووداوە دڵتەزینە دوو کەس لە هاوڕێیانی پێشمەرگە بە ناوەکانی “فەرهاد” زێئووس وەکێڵی و هاورێ “لیمۆکەریمی” گیانیان لەدەست دا و، هاورێیەکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە کە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئێمە وێڕای دەربرینی غەم و پەژارەی خۆمان بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ئەو دوو هاوڕێ ئازیزەمان بە گەرمی سەرەخۆشی لەخۆمان و لە بنەماڵەی سەربەرزیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هاورێ بریندارەکەمان دەخوازین.

شایانی باسە رێوڕەسمی رێزگرتن لە یادی ئەو ئازیزانە رۆژی شەممە 08/06/2019 کاتژمێر 3 بۆ 6ی پاش نیوەرۆ لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە بەڕێوەدەچێت.

بژی یادی ئازیزی هاورێیان لیمۆ کەریمی و  زێئووس وەکیلی

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

06/06/2019