رۆژی 09/06/2019 بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە لەسێدارەدان و کوشتنی کۆڵبەران خۆیشاندانێک لەلایەن رەوەندی کوردی لە شاری لەندەن پایتەختی ئینگلیس سازکرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا کە لەبەردەم باڵوێزخانەی رژیمی ئیسلامی بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە بەهەڵگرتنی ئاڵای کۆمەڵەو دروشم دژ بە کۆماری ئیسلامی بەشدار بوون.