بە داخێکی زۆرەوە ئەوڕۆ بەیانی کاک قادر فەرھادزادە دڵە میھرەبان و گەورەکەی لە لێدان کەوت.

کاک قادر کەسایەتی ناسراوی شاری بۆکان، برای گەورەی کادری بە وەجی کۆمەڵە، ھاوڕێ خالیدی فەرھادزادە ناسراو بە وەستا عەوڵا و بابی ھاوڕێ محەمەدی فەرھادزادە بوو. وەستا قادر لەو ساڵانەدا لە لایەن ئیتیلاعات و دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر گوشاری ناڕەوای خرایە سەر، بەڵام سەری دانەنواند و بۆیەش بۆ خەڵک و ئاڵقەی کۆمەڵە جێی ڕێز و ئیحتیرامی زۆر بوو. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و، بە تایبەتی ھاوڕێ محەمەدی فەرھادزادە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

یادی وەستا قادر فەرھادزادە بەرز و بەڕێز بێ.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٨ – 14/06/2019