بۆ رای گشتی

لە لایەن فەرزاد محەمەدی نۆێنەری کۆمەڵە زەحمەتکێشانی کوردستان
لە سەر ڕاگەیاندنی هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران

هاورێیان، جەماوەری خەلکی کوردستان ، هەموان ئاگادارن سێبەری شەڕێکی دیکە لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، شەرێکە کە بەدڵنیاییەوە ئامانج و ئاسەوارەکەی جگە لە ماڵ وێڕانی و لەناوچوون و گیان لە دەستدانی زۆر ئینسان و مروڤ هیچ قازانجێکی بەدواوە نییە، شەرێکە کە ئێران وەکوو کۆماری دژە بەشەری و پاڵپشتی تیرۆر لە ناوچەکە لە مێژە ئاورەکەی خۆش کردووە.
ئێمە وەکوو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دژ بە شەڕ و ماڵ وێرانین، بەڵام لەهەمان حاڵیشدا تەواوی هەوڵ و توانی خۆمان ئەخەینە گەڕ بۆ ڕوخانی بنەما فیکری و ئیدوئولوژیە سیاسیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
من وەکوو نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە پێ نووسراوەکان و ئیمەیلەکان دژ بە نووسین و دەرکردنی ڕاگەیاندنی “هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران” بووم، چۆنکە بەدرێژایی ساڵها خەباتی کۆمەڵە و ئەزموونی جوراوجور ئەمە ئەدەبیاتی داڕشتنی مەتنی ئەو ڕاگەیاندنەی دە لایەن ناتوانێ نوێنەرەوەی ھەموو ھەڵوێستی کۆمەڵە بێ.
من وەکوو نۆینەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان تەواوی هەۆڵی خۆم ئەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی کە چیتر ناوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە ژێر ئاوەها ڕاگەیاندنێکا بڵاو نەبێتەوە

فەرزاد موحەمەدی

نۆێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری بۆ ئێران.

16.06.2019 – 27جۆزەردانی 1398 هەتاوی