خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

ناوەند و رێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ!

تێکۆشەرانی دێرین، دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەیرزگاریخوازی کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان!

هەروەک ئاگادارن لە رۆژانی ١٩ و ٢٠ی پووشپەردا (١٠ و ١١ی ژوییە) سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگایتۆپخانە و فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە، هێرشێکی کوێرانە و بەربڵاوی کردۆتە سەر ناوچە سنووریەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان. لە ئاکامی ئەم هێرش و بۆردمانانەدا کە ئامانجیان گورزوەشاندن لە بنکە و بارەگا سنوورییەکانیحیزبەکانی کوردستانی ئێران بووە، لە لایەکەوە پانتایەکیبەرین لە رەز و باخ و پاوانی دانیشتوانی گوندە سنووریەکانسووتاون و ژمارەیەکی زۆر لە رەوەند و هەوارچییەکانی باشووریکوردستان ئاوارە بوون و، لە لایەکی ترەوە زۆر بە داخەوەکچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “زەیتوون قادر ” گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەک هاوڵاتی و سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەبریندار بوون.

ئێمە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانوێرای مەحکومکردنی ئەو سەرەرۆیی وملهوریەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرەخۆشی و هاودەردیخۆمان لە گەڵ بنەماڵەی زەیتوون قادر دەردەبڕین و هیوایزووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. لە هەمانکاتداوێرای مەحکومکردنی سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری هەرێم و پێشێل کردنی سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان ترس و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی و نانەوەی ئاژاوە و دڵەراوکێ لەنێو دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان، خوازیاری ئەوەینهەموو توانای خۆتان بۆ ریسواکردن و لەقاودانی سیاسەتیسەرەرۆیانە و نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بەدانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان بخەنەگەڕ و، لە رێگایجۆراجۆرەوە ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم و ریسوا بکەن.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢١ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی

١٢ی جوولای ٢٠١٩