پێشنیوەرۆی رۆژی 8/8/2019، شاندێكی باڵای پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان كرد.

شاندی میوان كە بریتی بوون لە هەریەك لە بەڕێزان: باپیر كامەلا سلێمان سكرتێری گشتیی، هاوكار مەحمود سەرۆكی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی، محەمەد كامەلا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، ساڵح كاكەیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و مامۆستا رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان لەلایەن وەفدی كۆمەڵە كە بریتی بوون لە هاوڕێیان: عومەر ئێلخانیزادە سكرتێری گشتیی، رەزا كەعبی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی، خەلیل دەشتی‌و عەتا ناسرسەقزی ئەندامانی دەستەی كارگێری‌و ئازاد كەریمی ئەندامی كۆمسیۆنی رێكخستن پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەكەدا قسەوباسێكی چڕ‌و پڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و كوردستان بەگشتیی كرا‌و هەر لایەو بۆچوون‌و پێشبێنییەكانی خۆی خستەڕوو. هەردوو لا جەختیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی دوو لایەنەی نێوانیان‌و گرنگی هاوكاری زیاتر لە نێوان هێزە كوردستانییەكان كردەوە.