ماوەیەک لەوە پێش حیزبی چەپی سوئێد ئامینە کاکەباوە، پارلمانتار و ئەندامی ئەو حیزبەی بە ھۆی ناتەبایی لەگەڵ سیاسەتەکانی حیزبی چەپ، لە ریزەکانی خۆی دەر کرد.

ئامینە کاکە باوە ساڵیانێک پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵە بوو. دواتر ھەم وەک چالاکوانێکی پارێزەری مافی ژنان و، ھەم وەک کەسێکی سۆسیالیست دژ بە ئیسلامی سیاسی ھەڵسوڕانی بەرچاوی بووە و بوێرانە ڕا و بۆچوونی خۆی دەربڕیوە. ئێستاش ئەو مەسەلە لە مێدیا و کۆمەڵگای سوئێد دەنگی داوەتەوە. ئێمە لەو بڕوایە داین کە ھەموو کورد و کەسێکی ئازادیخواز، سەرەڕای جیاوازیی لەگەڵ لێدوانەکانی ئامینە، حەقوایە پشتیوانی لێبکەن و لە بەرانبەر کەمپەینی ئیسلامی و ناحەقیەک کە لێی کراوە بە تەنیای نەھێڵنەوە.

كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان-رێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

٨ سێپتامبری ٢٠١٩