11:24 am - Saturday 19 May 2012

راگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت به کرده‌وه‌ی بارامی رەزایی

وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - شه‌م Sep 17, 7:59 am

ماوەی دوو هەفتەیە لە سەر تۆری ئینترنێت هەموان ئاگاداری هەندێک لێدوانی چەواشەکارانەی کاک بارامی رەزایی و یەک دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی کۆمەڵە بوون. هۆکارەکەی زۆر بە کورتی لەم خاڵانەی خوارەوەدا خۆی دەنوێنێ.

١-کاری سەرەرۆیانە و رەفتاری ناشایست لە هەڵسوکەوت لە گەڵ پێشمەرگەو هاورێیاندا بوو بە هۆی ئەوە کە کاک بارامی رەزایی پتر لە هەشت مانگ لەوە پێش لە نامەیەکی بۆ کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە ئیستعفای خۆی لە کۆمیتەی ناوەندیی رابگەیەنێ و پلێنۆمی کومیتەی ناوەندیش لێی قبوڵ کرد.

٢- دوا بە دوای ئەم  ئیستعفایە زۆرێک لە هاورێیانی کومیتەی ناوەندیی لە دانیشتنی هاورێیانەدا ویستوویانە یارمەتیدەری کاک بارامی رەزایی بن تا پێداچوونەوە بە کاروکردەوەی خۆیدا بکات. هاوکات هەر لە پلێنۆمی پێنجەمدا بڕیار درا هیچ کار و ئەرکێکی لە کوردستان پێ نەسپێردرێ وبۆ ماوەیەک پشوو بچێتە دەرێ و لە دەرەوەی  وڵات کاری پێ بسپێردرێ. کاک بارام بۆخۆشی ئه‌وه‌ی پێ باش بوو، به‌ڵام ئەمجارەش بریار شکێنی کرد و سه‌ربه‌خۆ گەراوە کوردستان.

٣- لە حاڵێکدا ئه‌و هیچ بەرپرسیارەتی نەبوو و لە راگەیاندنێکی چه‌ند مانگ له‌وه‌پێشی سکرتاریەتی کۆمەڵەش ئاماژە بۆ ئەوە کرا بوو کە ناوبراو بەرپرسایەتی نیزامی کۆمەڵە و هیچ بەرپرسایه‌تیەکی نییە. به‌وه‌شه‌ه‌ ده‌ستی له سه‌ره‌رۆیی هه‌ڵنه‌گرت و ملکه‌چی بڕیار نه‌بوو.

٤- کاک بارام داڵدەدەری هەموو ئەو کەسانە بووە کە بە شێوەی سەرەرۆیانە و دوور لە بڕیاری تەشکیلات، وەک تیمی نیزامی چوونەتە ناوەوە، راستەوخۆ و ناراستەخۆ ناوی بارامی رەزایی تێکەڵاوی ئەم سەرەرۆییانە بووە. جیا لەوە چەندین جار دەخاڵەتی بێجێ و نامەربوتی لە کارەکانی ناو ئوردوگا کردووە و لە لایەن هاورێیانیەوە سەرکۆنە کراوەو رەخنەی لێ گیراوە و هاندراوە تا ده‌ست له‌و ره‌فتاره هه‌ڵبگرێ و یارمەتی بدرێ و لە دەرەوە‌ی وڵات نیشتەجێ بێ تا بەڵکوو گۆڕانی شوینی کار و چالاکی بتوانێ یارمەتیدەری بێ بۆ پێداچوونەوه‌ی جیددی.

٥- کاک بارام گوتبووی کە قسەی سیاسی هەیە و خاوەنی نەزەراتێکە، بۆیە پلێنۆمی شەشەمی کومیتەی ناوەندیی بانگهێشتی کرد تا وەک کادرێکی قەدیمی بەشداریی پلێنۆم بکات و قسەو باسی خۆی بڵێ و هەموو کومیتەی ناوەندیی گوێ بیستی قسه‌کانی بێ و قسەو باسی هاوڕێیانی دیکەش ببیستێ. کاک بارام حازر نەبوو ئەو کارە بکات و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شی له‌ کیس خۆی دا و ژێر بەژێر  دەستی کرد بە کاری ناحیزبی و درێژه‌ی کرداره‌کانی پێشوو.

٦- بە دوای پلێنۆمدا بە کۆکردنەوەی ژمارەیەک پێشمەرگەو هەندێک کەسی دەرکراو دەستی کرد بە شێواندنی کەش و هەوای ناو ئوردوگا و تێکۆشا دەنگی خۆی بخاتە پاڵ دەنگی هاوڕێیانێکیش کە رخنەو ناڕەزایەتیان هەبوو. له حاڵێکدا پلێنۆم  و دواتریش کومیتەی ناوەندیی وڵامی ئەرێنیی بەو رخنە و داخوازیانە دابووەوە. ئەم جارەش هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندیی ویستیان دۆستانە ئامۆژگاری بکەن تا دەست لەم چەشنە سەرەڕۆیی و کاره ناحیزبیانە هەڵبگرێت. تەنانەت چەندین جاریش قەولی دا و بڕیاری دا بچێتە دەرێ و بڕواته سه‌ر ئه‌وکاره‌ی کە پێی سپێردرابوو. بەڵام لە کردەوەدا درێژەی دا بە هەڕەشەی چەکداری لە هەندێک لە هاوڕێیان، جنێوفرۆشی، ساز کردنی تەقە لە ناو ئوردوگا و رێکخستنی شه‌پۆلی درۆ لە سەر تۆڕی ئینتێرنێت.

بۆیە کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان لە دانیشتنی ١٧/٩/٢٠١١ هەموو کارو کردەوەی کاک بارام رەزایی لێکدایەوە و بەم بڕیارە که ناو براو بەو هەموو بڕیار شکێنی و ژێر پێ خستنی پرەنسیبی حیزبی و کردەوەی ناسیاسی و سەرەڕۆیانە و زیان گه‌یاندن به حیزب، ناتوانێ چیتر ئه‌ندامی کۆمەڵە بێ و به‌و شێوازه له کۆمه‌ڵه‌دا بمێنێته‌وه. لە هەمان کاتدا بە هۆی دۆخی ژیان و ماندووبوونی، بڕیارماندا کە بۆ دابین کردنی ژیان و ئه‌منیه‌تی هه‌موو هاوکارییه‌کی بکه‌ین.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٧/٩/٢٠١١

Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS

نووسینی روانگه

داخراوه