راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك ناراستی له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكدا
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Aug 04, 1:36 pm
رۆژی سێ شه‌ممه 11 مانگی گه‌لاوێژ ماڵی هاوڕێ بارام ره‌زایی له ئۆردوگای كۆمه‌ڵه ئاوری گرت و به یارمه‌تی ئاوركوژێنه‌وه‌ی عه‌ربه‌ت كوژێندرایه‌وه و ته‌شه‌نه‌ی بۆ خانوه‌كانی دیكه نه‌كرد. هێشتا ئاوره‌كه به ته‌واوی نه‌كوژابوه‌وه ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت كه ئه‌ركی خۆی بۆ دژایه‌تی و ده‌نگۆ بڵاوكردنه‌وه له سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان داناوه، سناریۆیه‌كی پرَ له ناراستی و چه‌واشه‌كاری بڵاو كرده‌وه. به داخه‌وه یه‌ك دوو ماڵپه‌ڕی دیكه‌ش بێ پرسیار له هیچ ئۆرگان و به‌رپر سێكی كۆمه‌له چ له هه‌ولێر و چ له سلێمانی، به جۆرێكی دیكه زانیاری ناراستیان بڵاو كرده‌وه و به‌مجۆره نیگه‌رانیان له ناو دۆستان و هاورێیانی كۆمه‌ڵه ساز كرد.
هه‌ر ئه‌و رۆژه هاورێیانی ئێمه له پێوه‌ندی ته‌لێفونی له‌گه‌ڵ دۆستان و لایه‌نه‌كان ئه‌و جۆره زانیاریانه‌یان ره‌د كرده‌وه و راستی رووداوه‌كه‌یان به هه‌موان راگه‌یاند. به‌ڵام به هۆی ئه‌و جۆره ئالۆزكارییانه راوه‌ستاین تا ته‌حقیقی فه‌ننی له سه‌ر هۆكاری ئاوركه‌وتنه‌كه‌ش رۆشن بێته‌وه. به حوزوری به‌رپرسانی ئوردوگا لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی فه‌ننی كارناسانی ئاگركوژێنه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ئاوره‌كه به هۆی شۆرتی كاره‌با له سپلیت یان ساردكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێك له ژووره‌كاندا بووه و هه‌موو ده‌نگۆ و قسه‌ڵۆكێك له‌و باره‌وه دووره له راستی.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
13 گه‌لاوێژی 1390
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)