راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به درۆ و ده‌له‌سه‌ی رۆیشتووانی كۆمه‌ڵه له سایتی رۆژنامه و به‌یانی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 3 شه‌م Oct 04, 5:37 am
دوێنێ شه‌و سایتی رۆژنامه و به‌یانی له زمان سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاری رۆیشتووانی ناو كۆمه‌ڵه، وه‌ك له‌و ماوه‌دا پیشه‌یان بووه، جارێكی‌تر هه‌ندێك ناراستی ته‌واویان بڵاو كردۆته‌وه. چونكوو له‌و وتانه‌ی سه‌رچاوه نادیاره‌كه‌ی تاقمی رۆیشتوو له كۆمه‌ڵه، باس له هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانی كراوه، بۆیه به پێویستمان زانی سه‌رنجی هه‌موان بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه و راستییه‌كان رابكێشین.
1_ ئێمه له راگه‌یاندنێكی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه له رێكه‌وتی 2. 10. 2011 هه‌موو نییه‌ت و چۆنیه‌تی پیلانی سه‌رانی پیلانگێڕ و رۆیشتنیان له كۆمه‌ڵه‌مان باس كردووه و سه‌رنجی هه‌موان بۆ ئه‌و راگه‌یاندنه راده‌كێشین.
2_ تا ئێستا ته‌نیا جارێك به ره‌سمی و له ئاستی كومیته‌ی كارگێڕی ئۆردوگا به به‌شداریی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری پێوه‌ندییه كوردستانیه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی، دانیشتن له‌گه‌ڵ 4 كه‌س له نارازییان كراوه. له‌و دانیشتنه‌دا هاوڕێیانی ئێمه به سه‌راحه‌ت له‌و دانیشنته‌دا رایانگه‌یاندووه كه نه به لایه‌نیان ده‌ناسین و نه حازرین وه‌ك ره‌وتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین. ده‌عوه‌تیان لێكردوون بگه‌ڕێنه‌وه ناو ریزه‌كانی ته‌شكیلات و له رێگای كاناڵی ره‌سمی و حیزبیه‌وه نه‌زه‌ر و ره‌خنه‌ی خۆیان باس بكه‌ن و كه‌س له كۆمه‌ڵه‌دا له‌سه‌ر نه‌زه‌ری سیاسی و ره‌خنه ده‌رناكرێت. . تا ئێستاش هیچ دانیشتنی ره‌سمی دیكه نه‌بووه و ناشبێ. نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی ی.ن.ك و پارێزگای سلێمانی ته‌نانه‌ت داوایان ئه‌وه بووه كه ئێمه به دڵئاواڵه‌یی به‌ره‌وڕوویان بین و خوازیاری دانیشتنی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه بوون، به‌ڵام هاوڕێیانی ئێمه به پێی بڕیاری كومیته‌ی ناوه‌ندیی حازر به دانیشتنی دیكه نه‌بوون و ئاماژه‌یان به‌و نامه كردووه كه تێیدا ده‌عوه‌تیان لێكراوه له كۆمه‌ڵه نه‌ڕۆن و هه‌موو مافێكیان پارێَزراوه و چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هاوپێچی راگه‌یاندنێكی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه بڵاو كراوه‌ته‌وه. بۆیه دوابه‌دوای ئه‌م دانیشتنه یه‌كێتیی نیشتمانی وه‌ك لایه‌نی هه‌وڵده‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به‌شداریی نه‌كردووه و ته‌نیا نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی به كاری ئیداری و ئه‌منی و یاسایی خۆی هه‌ڵساوه. هاتنی هێزی یه‌كێتیی نیشتمانی درۆی ئاشكرایه و ته‌نیا هێزی پۆلیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا حوزووریان هه‌بووه و له ئه‌مڕۆشه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه پارێزگاری ئۆردوگای گرتۆته ئه‌ستۆ. پێشوتریش پارێزگاریی هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ر له ئه‌ستۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بووه.
3_ به پێچه‌وانه‌ی بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌كانی سه‌رچاوه نادیاره‌كه‌ی ئه‌م دوو سایته ئینترنێتیه، به زۆر بۆ باینجان رانه‌گوێزراون، به‌ڵكوو كاك بارام ره‌زایی و كه‌سانی دیكه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی چوون و شوێنه‌كه‌یان دیوه و پێی رازی بوون و ره‌سمه‌ن رایانگه‌یاندووه كه ئاماده‌ی گواستنه‌وه‌ن و داوای هاوكارییان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بو نیشته‌جێ بوونیان له‌و شوێنه و كاتی گواستنه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیان دیاری كراوه.
4_ بۆ ئاگاداریی هه‌موان ئه‌و ئاماره‌ی له‌و سایتانه‌دا باس كراوه به ته‌واوی دووره له راستی و به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌وه نه‌بوون و نین كه نووسراوه. ئه‌وه‌شیان وه‌ك نان پێنه‌دان و مانگرتنه‌كه‌یان درۆیه. جیا له‌وه هه‌ر دوێنێ به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه بۆ یارمه‌تی و بژیویان تا دوو مانگ دابووی، به پێی لیست یارمه‌تی كراون و له لایه‌ن نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێیان دراوه و ئیمزایان لێوه‌رگیراوه و ژماره‌یان دیاره و ئێمه له‌به‌ر حورمه‌تی خۆیان به باشی نازانین لیسته‌كه بڵاو بكه‌ینه‌وه.
5_ ماوه‌یه‌كه له‌ملاولا و بێ به‌ڵگه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه 15 كه‌س له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی ئیستیعفایان داوه و ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ش نه‌ماون. ئه‌وه‌ش ئیدیعایه‌كی بێ بنه‌مایه و كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه شه‌رعیه‌تی ته‌واوی هه‌یه و هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ده‌یانناسن و كه‌سایه‌تی دیاریان تێدایه. هه‌روه‌تر كه‌سانێك له هاوڕێیان كه ئیستیعفایان قبووڵ كراوه و له جێگره‌كان هاتوونه جێیان، یان هه‌ر ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ن یان به دڵسۆزی هاوكاریی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی رۆشنیشیان به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی ئه‌م دواییه هه‌یه.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
4. 10. 2011 یان 13 ره‌زبه‌ری 1390
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)