11:29 am - Saturday 19 May 2012

هەڵنەبژاردنی چالاک (سەروتاری دواڕۆژ ژمارە ٥٧)

وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Feb 15, 4:21 am

جەلیل ئازادیخواز

بە ناو هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی ئیران، یا نەمایشی ڕژیم بۆ مەجلیسی مەلایان، دیسان وەک پرسێکی گرنگ‌و شیاو هاتۆتەوە رۆژەف. دەسەڵاتدارانی رژێم‌و سەرانی هەر لە ئێستا‌و پێش هەر کەس‌و لایەنێک کەوتوونەتە هاوار‌و بانگەشەی بی ئاکامبوونی ئەم خولەی هاوینی داهاتووی بە ناو هەڵبژاردنەکانیان. کارگێڕان‌و سەرکردەکانی ئەم رژیمە بە دەنگ‌و هاواری ئەوەی کە دوژمن لە بۆسەدایەو دەخوازێ کرداری توندوتیژی لەڕەوتی ئەم پرۆسەیدا ئەنجام بدات، ترس‌و شڵەژانی خۆی لە ئاکامی هەڵنەبژاردن‌و بایکۆتی هێزەکانی کۆمەڵگای ئێران دەردەبڕیت.

بۆ یە دۆزینەوەی هۆکارەکانی ترسان‌و هەڵوێست‌و هۆکاری سەرکەوتنی هەڵنەبژاردنی جەماوەر‌و هێزە سیاسیەکانی ئۆپۆزیسیۆن پێویست دەنوێنێت. بەناو هەڵبژاردنی رژیم لە چرکەساتێکدا دەست پێدەکات کە ناوچەکەو وڵاتی ئێرانیش هەرکام بۆخۆیان گۆڕانی بەرچاوو قەیرانی بەرجەستەیان بە خۆیانەوە دیوەوەو دەبینن. گۆڕانی جیهانی عەرەبی‌و سەرهەڵدانی کەشێکی ئەوتۆ کە جەماوەری تا ئێستا بێدەنگ‌و ناچالاک لە بواری سیاسی عەرەبیدا، خۆی دەرخات‌و خاوەنی هەڵوێستی سیاسی‌و خوازیاری ماف‌و ئازادی بێت، زۆریک لە رژیمە سەرەڕۆکانی ناوچەکەی هەڵتەکاندو لەناوبرد. هۆکار‌و دیاردەی باسکراو هەویای ئازادی‌و ملکەچبوونی دەسەڵاتی لە ئاست خواست‌و ئیرادەی جەماوەردا ئەگەر نەکردبێتە کلتور، ئەوا بێگومان خولیایەکی بیرنەکراوی ئەم گەل‌و جەماوەری ناوچەکەیە. ئەم کلتورو ئیرادەو خولیایە خۆیان فاکتەرگەلێکن کە رژیمیان خستۆتە قەیران‌و دەیخەنە قەیرانەوە. رژیمێک بە پێکهاتەو هەناوی سەرکوتکارانەی دژە ئازادی‌و مرۆیی وەک رژیمی ئێرانەوە کە بە هیچ شێوەیەک ئاوڕ لە داواو ئیرادەی گەل ناداتەوە لەم دۆخەدا زۆرتر‌و زۆرتر سنوری ئازادییەکان، تەنانەت ئازادییە کۆمەڵایەتی‌و کلتوری‌و پیشەییەکانیش تەنگترو تەنگتر دەکاتەوە. ئەم دۆخە‌و ئامادەبوونی گیانی بەرەنگاری‌و بەرپرسایەتی گشتی لە ناوچەکەدا کە خۆی هۆکاری باش‌و چالاکی دۆخی ناڕەزایەتی‌و بەرهەڵستکاری گشتی ناوخۆی وڵاتە، دەتوانی یەکێک لە فاکتەرەکانی زەبردان لەرژیم‌و جێ هیوای دژبەرانی‌و مەکۆی کارلەسەر کردنبێت بۆ ئازادیخوازانی ئێران، بە دەسکەوت‌و مێژوو ئامێرو ئامرازەکانی دەستپێکردنیەوە. پاشو داخزان‌و ئارام گلۆربوونەوەی رژیمی دیکتاتۆری سوریا لە دەفەرەکەدا ئیتر ئێستا رەنگە جێگای هیچ گومان‌و دوودڵیەکی نەهێشتبێتەوە کە ئەم دەسەڵاتە سەرەرۆیەش دواهەناسەکانی دەکێشیت. داڕمان‌و لەناوچوونی دەسەڵاتی ئەسەد تەنیا رووخانی رژیمێکی دیکتاتۆری هەریمەکە نییە، بەلای کەمەوە بۆ ئێران پچڕانی گرێبەستی نێوان حەماس‌و حیزبوڵاو سوریا‌و ئێرانە کە وەک ناوەندی پیلان‌و نائەمنی هەموو ناوچەکە تا ئێستا روڵیان بووە، بە فیت‌و پارەی ئێران. زیندووبوونەوەی جەماوەری سوریاو گوڕ گرتنی بزووتنەوەکەیان‌و رمانی ئەسەد، گیانبەخشی بە راپەرین‌و جەماوەر‌و بزوتنەوەی ژیر زەوەینی گەلانی ئێرانە. ئەم دۆخەی ناوچەکەو تیپەڕبوونی نزیکە دوو ساڵ بە سەر خوێناوی کردن‌و سەرکوتانەوەی بزوتنەوەی دیموکراسیخوازی خەڵکانی ئێراندا کە خۆی لە راستیدا پێش کاروانی سەرهەڵدانەکانی ناوچەکە بوو قەیران‌و ترسان‌و دڵەڕاوکەکانی رژیمی ئێرانیان دووهێندە کردووە. ئەم قۆناخەی هەڵبژاردنەکانی رژیم لە جۆری خۆیدا بەو هۆیانەو کۆیەک تایبەتمەندی دیکە، دەکرێت بڵێین هەرە تایبەتە.

جەماوەری راپەڕیوو دانەمرکاوەی وڵات لە هەل‌و دەرفەتدایە بۆ راسانەوەو یەکسەرکردنەوەی چارەنووسی رژیم لە روودانی هەر ئەگەرێکی وەک، ساختەکاریی هەڵبژاردنی. هاوبەشی نەکردنی کاریگەر لەم نمایشەدا، پەنابردنی رژیم بۆ ئامرازی سەربازیی‌و سەرکوتانەوە، هەر کام لەم ئەگەرانە بۆخۆیان دەتوانن بلێسەی راسان رۆشنکەن‌و رژیم لەبەرامبەر مان‌و مردندا راگرن .

هەڵوەرین‌و لێبوونەوەی هەتا بە پەریزترین لایەنە سیاسییە ریفۆرمخوازەکانی ناو هەناوی دەسەڵات خۆی لەم رژیمەوە بە جۆری بایکوتکردنی ئەم هەڵبژاردنە، تایبەتمەندیەکی دیکە قەیران‌و لاوازکردنی رژیمە لە هەموو رەهەندکانی بەڕێوەبەرایەتی وڵاتدا. داڕمانی دراوی ئێرانی‌و گلۆربوونە ئابووری هەمیشە قەیراناوی ئێران‌و قەڵس‌و توڕەبوونی خەڵکانی لاوازو زەحمەتکێشی کۆمەڵگاو، گوشاری پشت شکێن بۆ سەر چینی ناوەندی‌و هەڵتۆقانی تەوەروم‌و دەمکرنەوەی سیستەمی مالی بۆ هەڵلووشینی دوا دەسکەوت‌و پاشکەوتی ئەم چینە فاکتەرێکی تری ئەم قەیرانەن کە لە کۆی فاکتەرەکانی تردا‌و بە باشی لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە ئەگەر مودیریەت بکرێن دەتوانن گۆڕانی بنەڕەتی لە وڵاتدا بخولقێنن .

دەرچوون لە فەزای بەناو موجازی‌و گەڕانەوەی بە هێزو بە پرۆژە بۆ تۆرە کۆمەڵایەتیەکان‌و ئامادەبوونی شیاو قووڵ لەم تۆرانەداو وەگەڕخستنی میدیایەک کە جەماوەر ئاسان‌و بە تەنگەژەی کەمتر دەستی بیگاتێ ئەرکە هەنووکەیەکانی ئۆپۆزیسیۆنە کە ئەگەر ئەم سێ هەنگاوە بە وردی‌و هۆشیاری‌ و هاوهەنگاوی هێزەکانی نەیاری رژیم بێت، بی ئەم لاوئەولا ئاکام‌و ئامانجی شیاو جێگای وەستان دەبەخشن بە پرۆژەی هەڵنەبژاردنی چالاک .

Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS

نووسینی روانگه

داخراوه