دابه‌شكردنی سامانی زانكۆ ئازاد خه‌مێكی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Nov 15, 8:23 am
ئا: دواڕۆژ
مشتومڕه‌كانی نێو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سامان‌و سه‌روه‌تی زانكۆی ئازادی ئیسلامی، یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه‌یه ماوه‌یه‌كه میدیاكانی ئێران به خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردوه. مه‌سه‌له‌یه‌ك كه كه‌ڵێنه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی رژیم زیاتر نیشان ده‌دات.
هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی خوبره‌گان‌و سه‌رۆكی مه‌جمه‌عی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیزام، له كاردانه‌وه‌یه‌كدا به حوكمی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌خشینی زانكۆی ئازاد وته‌كانی خومه‌ینی وه‌ك به‌ڵگه دێنێته‌وه كه پشتگیری زانكۆی ئازادی كردوه‌و ئه‌و زانكۆیه‌ی وه‌ك زانكۆی ناده‌وڵه‌تی زانیوه.
ره‌فسه‌نجانی ده‌گێڕێته‌وه‌له‌كاتی دروستكردنی زانكۆی ئازاد خومه‌ینی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌م زانكۆیه ده‌بێت خسوسی بێت‌و ده‌وڵه‌تی نه‌بێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه كه خۆی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر ناڕازی بن.
هاشمی ده‌ڵێت خومه‌ینی یه‌ك ملیۆن تمه‌نی وه‌ك یارمه‌تی دا به زانكۆ‌و به‌مه‌ش رێگه‌ی له ناڕه‌زایی نه‌یارانی توندڕه‌و گرت.
ئه‌م وتانه‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانی له‌كاتێكدا له سایته‌كه‌یدا بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی ئازادی ئیسلامی رایگه‌یاند كه ئه‌م وه‌فده م‌و به م‌و وته‌كانی خامه‌نه‌یی جێبه‌جێ ده‌كات. خامه‌نه‌یی پێشتر رایگه‌یاندبوو مه‌سه‌له‌ی به‌خشین (وه‌قف)ی زانكۆی ئازاد كه له‌لایه‌ن ره‌فسه‌نجانییه‌وه خرابوویه‌ڕوو، كێشه‌ی یاسایی‌و شه‌رعی هه‌یه‌و ره‌تده‌كرێته‌وه، خامه‌نه‌یی خوازیاری ئه‌وه‌ش بوو په‌یڕه‌و پرۆگرامێكی نوێ بۆ ئه‌م زانكۆیه ئاماده بكرێت.
ره‌فسه‌نجانی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت وه‌قفی زانكۆ ئازاد تێكبدات‌و وتبوی “ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌مه بكات، خوا له‌و به‌هێزتره‌و لێی وه‌رده‌گرێته‌وه”.
عه‌لی خامه‌نه‌یی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی وه‌فدی باڵای زانكۆی ئازاد‌و مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی وه‌قفی زانكۆی ئازادی ره‌تكرده‌وه. خامه‌نه‌یی له‌و نامه‌یه‌دا نوسیویه‌تی كه پاش ئه‌وه دوو وه‌فدی فێقهی‌و یاسایی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌سه‌ر داراییه‌كانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی ئه‌نجامدا به‌وه ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن كه وه‌قفی داراییه‌كانی ئه‌و زانكۆیه له رووی فێقهی‌و یاساییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه‌و وه‌فدی باڵای ئه‌م زانكۆیه سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌م كاره‌ی نییه.
له‌نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ره‌خنه له به‌شێك له ئه‌ساسنامه‌ی په‌سه‌ندكراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی زانۆك ئازاد گیراوه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه “به‌سه‌رنجدان به جه‌وهه‌ری ناخسوسی‌و ناده‌وڵه‌تی بوونی زانكۆی ئازاد، پێویسته به‌نده‌كانی 5و10ی ئه‌و ئه‌ساسنامه‌یه ده‌ستكاری بكرێت”.
له به‌ندی 5ی په‌سه‌ندكراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگیدا هاتوه “زانكۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی‌و ناده‌وڵه‌تییه‌و داراییه‌كانی وه‌ك دارایی گشتی دێته ئه‌ژمار‌و هیچكام له ئه‌ندامانی وه‌فدی دامه‌زرێنه‌ر، وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ران‌و باقی به‌رپرسانی زانكۆ هیچ مافێكیان نیه داراییه‌كانی زانكۆ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار بێنن.
ئه‌م به‌نده له ئه‌ساسنامه‌ی زنكۆی ئازاد، چاودێر‌و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی داراییه‌كانی زانكۆی ئازاد وه‌ك هه‌موو زانكۆ ده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌خاته ژێر به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌ت یا دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌حاڵێكدا ئامانج له دامه‌زراندنی ئه‌م زانكۆیه، دروستكردنی ناوه‌ندێكی فێركردنی ناده‌وڵه‌تی بووه.
له‌ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ماده‌یه، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دیاریده‌كرێن‌و حوكمه‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه وه‌رده‌گرن.
له‌چوارساڵ له‌وه پێشه‌وه تا ئێستا ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانی (سه‌رۆكی وه‌فد) عه‌بدولكه‌ریم موسه‌وی ئه‌رده‌بیلی، میرحسه‌ین موسه‌وی، عه‌بدوڵا جاسبی (سه‌رۆكی زانكۆ)، عه‌لی ویلایه‌تی (راوێژكاری خامه‌نه‌یی)، حه‌سه‌ن حه‌بیبی (یاریده‌ده‌ری پێشوی سه‌رۆك كۆمار) موحسین قومی (ئه‌ندامای نوسینگه‌ی خامه‌نه‌یی) حه‌سه‌ن خومه‌ینی (نه‌وه‌ی خومه‌ینی)و جه‌عفه‌ری تۆفیقی (مامۆستای زانكۆ‌و وه‌زیری پێشووی زانست) ئه‌ندامی وه‌فدی دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی ئازاد بوون.
له‌به‌ینه‌دا هاشمی‌و موسه‌وی‌و جاسبی له‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌تایی بوون كه‌له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی (سه‌رۆك كۆماری ئه‌وه كات)و ئه‌حمه‌دی خومه‌ینی، ئه‌م زانكۆیان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحوكمی دامه‌زراند.
داراییه‌كانی زانكۆ ئازادی ئیسلامی به راده‌یه‌ك زۆره كه به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین زانۆكانی جیهان ده‌ژمێردرێت ئه‌مه‌ش بیانوییه‌كی باشه بۆ گه‌رمبوونی مشتومڕی لایه‌نه سیاسیه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی.
مێژووی باس‌و مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر زانكۆی ئازاد بۆ ساڵی 1385 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ڕه‌شه‌ی كاری شۆڕشگێرانه‌ی له‌سه‌ر زانكۆ كرد، دواتر ئه‌نجومه‌نی ئینقلابی فه‌رهه‌نگی له ساڵی 1389ی هه‌تاوی له بڕیارێكدا ئه‌ساسنامه‌ی زانكۆكه‌ی نوسیه‌وه. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ته‌واوی داراییه‌كانی ئه‌م زانكۆیه‌ی به موڵكی گشتی ناولێبرد، به‌ڵام وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌ری زنكۆی ئازادی ئیسلامی له خه‌رمانانی ساڵی 88 جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ته‌واوی داراییه‌كانی ئه‌م زانكۆیه وه‌قف كراوه‌و ئه‌گه‌ر زانكۆكه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر داراییه‌كانیدا بگرێت.
ناڕه‌زاییه‌كان به هه‌ڵویسته‌كانی خامه‌نه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی نژاد له‌دوای شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكرد كه ناڕازیان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت زانكۆ ئازاد بخرێته ژێر كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد.
هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ كۆنترۆڵی داراییه‌كانی زانكۆ ئازاد به یاوه‌ری خامه‌نه‌یی به‌رده‌وامه‌و ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م زانكۆیه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و سه‌رمایه گه‌وره‌یه‌ی له‌م زانكۆیه كه زۆربه‌ی له وه‌رگرتنی شهریه له خوێندكاران‌و به‌خششی كه‌سانی توانایه، به قسه‌ی خۆیان بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام چاودێران پێیان وایه ته‌نیا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سه‌روه‌ت‌و داراییه به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت نه‌گات.
زانكۆی ئازادی ئیسلامی ساڵی 1361ی هه‌تاوی به پشتگیری خومه‌ینی دروست كرا. ئه‌م زانكۆیه 350 لقی له‌سه‌راسه‌ری ئێران هه‌یه‌و زیاتر له یه‌ك ملیۆن‌و سێسه‌د هه‌زار خوێندكار له خۆده‌گرێت كه له‌م رووه‌وه سێهه‌مین زانكۆی جیهانه. هه‌ره‌وها خاوه‌نی سه‌ره‌وت‌و سامانێكی زۆره كه به‌شێكی زۆری ئاشكرا نه‌كراوه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)