به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی 4 حیزب و رێکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Feb 20, 1:25 pm
به بایکۆتی “هه‌ڵبژاردن”، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی خۆتان نیشان بده‌ن
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
کۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتوو له دیکتاتۆری و بێ مافی!
ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران له هه‌لومه‌رجێکدا به ناو هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی نۆیه‌م له رۆژی 12ی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن که پێشوازی له‌م شانۆسازییه له کوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران له‌وپه‌ڕی ساردی و سڕی دایه.
ئه‌زموونی تاڵی خه‌ڵکی ئێران له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو به تایبه‌تی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری که ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک و ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌دینژاد له سندووقه‌کانی ده‌نگدان له لایه‌ن رێبه‌ری نیزام و سوپای پاسدارانی لێکه‌وته‌وه، بێ متمانه‌یی خه‌ڵک به‌و رێژیمه و به‌تایبه‌تی داموده‌زگاکانی پێوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنی گه‌یاندۆته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئێران له ره‌وتی ته‌ئییدی سه‌لاحییه‌تی کاندیداکان دا، ئه‌ڵقه‌ی “خۆیی”یه‌کانیان ئه‌وه‌نده ته‌نگ کردۆته‌وه که ته‌نانه‌ت زۆر له مۆره‌کانی پێشووی ئه‌و رێژیمه لێی ده‌رباز نه‌بوون و سه‌لاحییه‌تیان ره‌ت کراوه‌ته‌وه.
بێبه‌شبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکراتیک، بێ متمانه‌یی له چاره‌نووسی ده‌نگه‌کان و ئه‌و راستییه که مه‌جلیس و هه‌ر دامه‌زراوێکی هه‌ڵبژێردراو، ناتوانن له ئه‌مر و ئیراده‌ی خامه‌نه‌یی و نه‌هاده خۆسه‌پێنه‌کان ده‌رچن، هه‌ر له ئێستاوه ئاسۆی تاریکی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شیان ده‌رخستوه.
به‌م هۆیانه‌وه هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی به خۆشییه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌حریمی گشتیی هێز و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌وڕوو بووه. له ئاستی ئێرانیش دا، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌یه‌کی به‌رین له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م رێژیمه و ره‌وته ریفۆرمخوازه‌کان بایکۆت کراوه. هه‌ڵوێستی ته‌حریم وڵامێکی راشکاوانه‌ی به جێیه به رێژیمێک که سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوون له سه‌ر سه‌رکوت و و ملهوڕی و پێشێلکردن و زه‌وتکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کان، کپکردنی ده‌نگی چالاکانی بواری مافی مرۆڤ، په‌ره‌پێدانی دیکتاتۆری و پشتگیریی تیرۆریزم و هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، ده‌یه‌وێ خه‌ڵک بێنێته سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان. خامه‌نه‌یی په‌یتا په‌یتا له “حه‌ماسه‌ی حوزوور” و پێویستیی به‌شداریی هه‌راوی خه‌ڵک له ده‌نگدان دا ده‌دوێ و ده‌یه‌وێ وه‌ک به‌ڵگه‌ی ره‌وایی رێژیمه‌که‌ی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌حریم و گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا، که‌لکیان لێوه‌ربگرێ. هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و رێژیمه، له رێگای په‌ره‌پێدانی ملبه‌مله‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، تایفه‌یی- به گوێره‌ی سروشتی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک- ، به گه‌رمکردنی رقه‌به‌رایه‌تیی نێوان ته‌یفه جۆراوجۆره‌کانی ئوسوولگه‌راکان، به به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه و شێوازی دیکه، ده‌یانه‌وێ زۆرترین خه‌ڵک له 12ی ره‌شه‌مه‌دا بێننه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
رێژیمی ئێران له نێوخۆی وڵات دا له‌گه‌ڵ زۆرترین ناڕه‌زایه‌تی و بێزاریی خه‌ڵک و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا سه‌باره‌ت به پشتگوێخستنی په‌سندکراو و بڕیار و راسپارده نێوده‌وله‌تییه‌کان له بواره‌کانی چالاکیی ئه‌تۆمی، مافی مرۆڤ وپشتیوانی له هێزه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ گوشارێکی که‌م وێنه به‌ره‌وڕوویه. له هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆدا، ئێوه که هه‌ر کات بۆتان ره‌خساوه، “نا”تان به‌و رێژیمه دیکتاتۆره وتوه، جارێکی دیکه ئه‌م هه‌له‌ی به‌رده‌متان بقۆزنه‌وه و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی وخه‌باتگێڕانه‌ی خۆتان به‌رامبه‌ر به‌و رێژیمه دووپات بکه‌نه‌وه. ئێمه وه‌ک وڵامدانه‌وه‌یه‌ک به په‌یامی یه‌کیه‌تیخوازانه‌ی ئێوه که به حه‌ق هه‌میشه داوای یه‌کیه‌تی و هاوخه‌باتیی هێزه سیاسییه‌کانی خۆتان کردوه، هه‌ڵوێستی خۆمان و ده‌نگی خۆمان کردوه به یه‌ک. ئێمه یه‌کده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست رووی قسه‌مان ده‌که‌ینه‌وه ئێوه و ئه‌مجاره پێکه‌وه داواتان لێده‌که‌ین به ته‌حریمی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی 12ی ره‌شه‌مه، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازانه‌تان به‌رامبه‌ر به‌و رێژیمه، راشکاوانه‌تر له هه‌میشه نیشان بده‌نه‌وه.
داوامان له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی رووناکبیران، لاوان ، ژنان، چالاکانی سیاسی ، مامۆستایانی ئایینی، خه‌باتگێڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاکانی بواره جۆراوجۆره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه له ئێستاوه تا رۆژی هه‌ڵبژاردن، له رێگای رایه‌ڵکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه و له هه‌ر رێگایه‌ک بۆیان ده‌کرێ، کاری چڕ‌و پڕ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ته‌حریم بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن له کوردستان، باشترین ره‌نگدانه‌وه وده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێ، داوا ده‌که‌ین رۆژی 12ی ڕه‌شه‌ممه خه‌ڵک له‌ماڵه‌کانی خۆیان دا بمێننه‌وه تا بنکه‌کانی ده‌نگدان، شه‌قامه‌کان و شوینه گشتییه‌کان چۆڵ بن و ته‌نیا هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان لێ ببینرێ. هه‌ر له‌و کاته‌دا، به وشیارییه‌وه جموجۆڵ و کرده‌وه‌ی دام و ده‌زگا و هێزه‌کانی رێژیم بگرنه ژێر چاوه‌دێری،بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانگێڕییه‌ک دا بتوانن به‌وه‌خت دژکرده‌وه له خۆتان نیشان بده‌ن.
پارتی ئازادیی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
1/12/1390
20/2/2012
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)