راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە تەقینەوەی خۆکوژی لە چابەهار
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Dec 16, 5:59 am
كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و خۆكوژیی چابه‌هار به‌توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین
رۆژی چوارشه‌ممه شاری چابه‌هار له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران و له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان یه‌كێك له خوێناوی‌ترین كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. له‌م هێرشه دژه مرۆیی و دڵڕه‌شانه‌یه‌دا هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی چل كه‌س له خه‌ڵك و له‌وانه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ كوژراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. چه‌ند سه‌عات دوای ئه‌م ته‌قینه‌وانه گرووپی جوندوڵا به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كانی وه ئه‌ستۆ گرت و به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی تازه لاوێك و گه‌نجێكی دیكه له حاڵێكدا كه پێشتێنی خۆكوژیان له‌خۆیان به‌ستبوو، زیاتر و زیاتر تێكده‌رانه بوونی ئه‌م شێوازه و له‌راستیدا نه‌ڕه‌وا بوونی ئه‌م چه‌شنه كرده‌وانه‌ی نیشاندا.
كۆمه‌ڵه وێڕای مه‌حكووم كردنی كرده‌وه‌ی خۆكوژیی و تیرۆریستی له چابه‌هار به ده‌ستی جوندوڵا، كۆماری ئیسلامی به هۆكاری سه‌ره‌كیی نائارامی و په‌ره پێدان به‌م چه‌شنه كرده‌وانه و ئه‌مجۆره جه‌نایه‌تانه ده‌زانێت. ئه‌وه كۆماری ئیسلامیه كه له فه‌له‌ستین بانگه‌شه‌ی كاری خۆكوژی ده‌كات، ناوی تیرۆریسته‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داده‌نێت، خۆكوژی له سوید به قاره‌مان ناو ده‌بات و كفن له‌به‌ره‌كانی ده‌ڕژێنێته سه‌ر شه‌قام و قه‌ساس و به‌رده‌باران و بڕینی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی كردووه به یاسا. كۆماری ئیسلامی كه به‌ردی بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به دوژمنایه‌تی كردنی گه‌لانی ئێران دانا و سه‌ركوتی به‌رده‌وام و هێرش بۆ سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵك و سه‌پاندنی قورسترین بارودۆخ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا بووه‌ته به‌شی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، هۆكاری ئه‌و نه‌فره‌ته كوێر و دڵڕه‌قانه‌یه كه زیاتر له سێ ده‌یه‌یه په‌ره‌ی پێده‌دات. ئه‌و تاریكستانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستاندا سه‌پاندوویه‌تی و ئه‌و وڵاته‌شی به میلیتاریزه كردن و زۆروێژی و سه‌پاندنی هه‌ژاری و بێكاری و دواكه‌وتوویی ئابووری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دابین ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و بارودۆخه‌یه كه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كان. به‌م حاڵه‌وه و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی كه به به‌رنامه و پلان و كاربۆكراو توندوتیژی و كوشتن و جه‌نایه‌ت په‌ره پێده‌دات، رزگاریی گه‌لی به‌لووچ به پشت به‌ستن به وشیاری و رێكخستنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و به ره‌چاو كردنی هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی مسۆگه‌ر ده‌بێت. هیچ ئاستێك له دڕنده‌یی و دڵڕه‌قیی و ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی ناتوانێت پاساو بێت بۆ ئه‌م چه‌شنه كرده‌وانه كه به‌ر له هه‌موو شتێك زیان به خه‌باتی ئازادیخوازانه ده‌گه‌یه‌نێت و بیانوو و ده‌رفه‌تی زیاتر به كۆماری ئیسلامی ده‌دات بۆ داپۆشینی جه‌نایه‌ته‌كانی خۆی و ده‌ستی بۆ جه‌نایه‌تی زیاتر ئاوه‌ڵاتر ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
24ی سه‌رماوه‌زی 1389
15ی دیسه‌مبه‌ری 2010
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)