ره‌وتی گۆڕانخوازیی له ژێر تیشك‌و كارتێكه‌ریی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Feb 04, 10:33 am
له كاتی ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له زانكۆكانی ئه‌مریكا‌و دواتریش له فه‌ڕانسه كه سه‌رتاسه‌ری رۆژئاوایگرته‌وه، هه‌موو رووداوه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و كات، له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م بزوتنه‌وه سیمایه‌كی دیكه‌ی له بواری روناكبیری‌و وشیاری به خۆیه‌وه بینی. ئه‌گه‌رچی ره‌وتی خوێندكاریی، دیارده‌یه‌كی جیهانیه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه له وڵاته جۆراوجۆره‌كان‌و زانكۆكاندا شێوه‌یه‌كی جیاوازی به خۆیه‌وه گرتووه.
بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له فه‌ڕانسه له ماوه‌ی 4 هه‌فته له مانگی مه‌ی ساڵی 1968ی زایینی‌دا روویدا‌و سه‌ره‌تای ئه‌م بزوتنه‌وه له مه‌ودای نێوان یه‌ك هه‌فته هاته ئاراوه. راپه‌ڕینێكه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی گروپێكی خوێندكاریی، بووه هۆی ئه‌وه‌یكه ملیۆنه‌ها كه‌س له خه‌ڵكی شاره‌كانی فه‌ڕانسه بێنێته نێو مه‌یدانی خه‌بات‌و به‌رنگاربوونه‌وه، ئه‌گه‌رچی رووداوه‌كانی مانگی مه‌ی 1968ی فه‌ڕانسه هیچكات وه‌كوو راپه‌ڕین‌و شۆڕش نه‌ناسرا، به‌ڵام كاریگه‌ریی ئه‌م هه‌ستانه‌ی خوێندكاران، له‌سه‌ر پێوه‌ندیه‌كانی مرۆڤ‌و ژیانی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگا، كه‌متر له شۆڕش‌و راپه‌ڕینێك نه‌بوو. ته‌نیا ماوه‌یه‌ك پاش كوده‌تای 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1332ی هه‌تاویی‌و رووخانی ده‌وڵه‌تی یاسای موسه‌دق راگه‌یندرا، نیكسۆن جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا سه‌ردانی ئێرانی كردووه. به‌ڵام خوێندكاران بڕیاریاندا له ناڕه‌زایه‌تی به هاتنی نیكسۆن‌و كرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئێران‌و پشتیوانی له موسه‌دق رێیپێوانێكی گه‌وره وه‌ڕێ بخه‌ن. سه‌ر له به‌یانی رۆژی 16ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كاتی رۆیشتن بۆ نێو زانكۆ، خوێندكاران ئاگادار بوونه‌وه كه هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم ده‌وروبه‌ری زانكۆیان گه‌مارۆداوه‌و ده‌یانزانی كه رووداوێك دێته پێشه‌وه.
كاتژمێر 10 سه‌رله به‌یانی كاتێكه خوێندكاران له سه‌ر كلاسه‌كانیاندا بوون، ده‌نگی چه‌كمه‌ی هێزه‌كانی رژیم له نێو حه‌وشه‌و داڵانه‌كانی زانكۆ ده‌بیسرا. به‌شێك له هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ورو به‌ری زانستكه‌ده‌ی فه‌ننییان به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دابوو بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س له‌و شوێنه خۆی ده‌رباز نه‌كات، له‌م كاته‌دا یه‌كێك له خوێندكاران ده‌نگی هه‌ڵێناو وتی، هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌بێ له زانكۆ بچنه‌ده‌ره‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران درانه به‌ر ده‌ستڕێژیی گولله. خوێندكاران یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی‌و به‌مجۆره سێ خوێندكار به ناوه‌كانی مسته‌فا بوزورگ نیا‌و ئه‌حمه‌د قه‌ندچی‌و موهه‌ندس مێهدی شه‌ریعه‌ت ره‌زه‌وی گیانیان له‌ده‌ستدا‌و 27 كه‌سی دیكه له خوێندكارانیش ده‌سبه‌سه‌رو بریندار كران. رۆژی دواتر نیكسۆن سه‌ردانی ئێرانی كرد‌و هه‌ر له‌و زانكۆ كه هێشتا به خوێنی خوێندكاران ره‌نگی بوو، بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازی له ده‌ست كاربه‌ده‌ستانی رژیمی شا وه‌رگرت. یه‌كێك له رۆژنامه‌كان به نووسینێك له ژێر ناوی سێ دڵۆپه خوێن، نامه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ی سه‌رئاوه‌ڵای بۆ نیكسۆن نووسی، كه دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه، رۆژنامه‌كه ده‌سبه‌جێ داخرا.
هه‌ر بۆیه پێویسته كه له رۆژی خوێندكاردا بزوتنه‌وه‌یه‌ك وه‌ڕێبخه‌ین‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م توێژه بگه‌یه‌نینه گوێی هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان. ئه‌م جۆره ره‌وتانه به هۆی تایبه‌تمه‌ندی خۆیانه‌وه، وه‌كوو كاریگه‌رترین چالاكیه‌كان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و پێكهێنانی ئاڵ‌وگۆڕ له به‌ستێنه جۆراوجۆره‌كان، خۆی نواندووه. بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی، به گشتی ده‌بێ ئاوڕێك له جم‌وجۆڵ‌و هه‌ڵسووڕانی ئه‌م بزوتنه‌وه بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات كه خاوه‌نی ناوه‌رۆكێكی هه‌ره گرینگه. خوێندكاران به گشتی ره‌وتێك به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن كه له ئاڵ‌وگۆڕه‌كانی نێو زانكۆ‌و كۆمه‌ڵگا ده‌ورو نه‌قشێكی تایبه‌تی ده‌گێڕن. ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕانه بریتین له كلتوور، بایه‌خه‌كان، ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی. بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی هه‌وڵێكه له درێژه‌ی گه‌یشتن به مه‌به‌ست‌و ئامانجه‌كانی هاوبه‌ش، كه ئه‌م ره‌وت‌و هه‌وڵانه، خاوه‌نی رێبه‌ریه‌كی دیاریكراو نیه‌و به گشتی خاوه‌نی رێبه‌ریه‌كی نموونه‌ییه. بیروباوه‌ڕو گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردووی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی، ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی شوناسی گشتی خوێندكاریی، هۆكاری مه‌به‌ست‌و یه‌كده‌نگیه‌كی كارامه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی چالاكی سیاسی. هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی به پێی بارودۆخی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و زانكۆ، ئیدۆلۆژیه‌كی تایبه‌تی ره‌چاو ده‌كه‌ن، كه ئه‌م ئیدۆلۆژیه مه‌به‌ست‌و ئامانجه‌كان دیاری ده‌كات. به چاولێكردنێكی خێرا به سه‌ر بزوتنه‌وه خوێندكاریه‌كان ده‌گه‌ینه ره‌وشتێك كه هیچ خوێندكارێك بیر له به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات ناكاته‌وه‌و به مانایه‌كی دیكه خوێندكار‌و بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه‌یه. واته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ده‌بێ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، له هه‌مانكاتیشدا خۆیان له پشتیوانی‌و لایه‌نگری له هه‌ر جۆره رێكخراو‌و گروپێكی سیاسی ده‌بوێرن.
هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی به‌رده‌وام هێزێكی گه‌وره‌و شۆڕشگێڕانه‌یان هه‌یه، ئه‌وان نه ته‌نیا باوه‌ڕیان به ئاڵ‌وگۆڕ هه‌یه به‌ڵكوو له نێو هه‌ر ره‌وتێكی رێفۆرمخوازیشدا، دڵ‌و بناغه‌ی ئه‌و ره‌وته پێك ده‌هێنن. خوێندكارانی ئێران سه‌رده‌مانێكه له چالاكی‌و هه‌ڵسووڕاندان بۆ گۆڕانی ئه‌م بارودۆخه‌و كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له توێژی رووناكبیرو وشیاری كۆمه‌ڵگا له ده‌وری ئه‌م چه‌مكه كۆبوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری ئازادیخوازیدا راوه‌ستاون. هه‌ر له‌م روه‌وه ئه‌م توێژه هه‌میشه به‌رپه‌رچی توندوتیژیه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به دیكتاتۆری‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی داوه‌ته‌وه. له‌م نێوه‌دا دادگا گشتیه‌كان، دادسه‌رای ئینقلاب، بازداشتگاكانی هێزی ئینتزامی‌و ئه‌منیه‌تی‌و هه‌روه‌ها سیسته‌می دامه‌زراوی دادسه‌رای نیزامی‌و حه‌راسه‌تی نێو زانكۆ، بوونه ئامرازكانی سه‌ركوت‌و شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌كردنی خوێندكاران. پاش ئه‌وه‌یكه ده‌زگای قه‌زایی هێزه نیزامیه‌كان، به‌رپرسی به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی هێرش بۆسه‌ر كوی زانكۆی تاران وه ئه‌ستۆ بگرێت، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له خوێندكارانی ده‌سبه‌سه‌ركراو كه له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون دیسانه‌وه خرانه ژێر به‌دواداچوونێكی نوێ. بێبه‌شكردن له خوێندن‌و ده‌ركردن له زانكۆ، لێدان‌و سووكایه‌تی‌و داسه‌پاندنی حوكمگه‌لی قورس به‌سه‌ر خوێندكاران‌و ده‌یان جۆر له شێوه‌كانی سه‌ركوت‌و گوشار بۆ سه‌ر خوێندكارانی ئازادیخواز له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا، له كرده‌وه دزێوه‌كانی هێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامیی بۆ له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی بووه. ئێستاش تا له 16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكار له ئێران نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌واڵی ئالۆزبوونی هێزه‌كانی رژیم‌و هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵ خوێندكاران، ره‌نگ‌و بۆیه‌كی تایبه‌تیتر به خۆیه‌وه ده‌گرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه‌كه ئایا به ده‌سبه‌سه‌ركردنی ئه‌م خوێندكارانه كه ته‌نیا به‌شێك له خه‌ڵكی وشیارو ناڕازی كۆمه‌ڵگای ئێران پێك دێنن، ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی هه‌ره‌س دێنێت‌و بارودۆخه‌كه به قازانجی كۆماری ئیسلامی ده‌قۆزێته‌وه؟ هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ده‌یبینین هه‌ڵپه‌ساردن له خوێندن‌و ئه‌ستێره‌داركردنی خوێندكاران وه‌كوو یه‌كێك له رێكاره‌كانی سه‌ركوتی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی، كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی رژیم‌و ده‌ست‌وپێوه‌ندیه‌كانیه‌وه دژی خوێندكاران به‌كارهێنراوه، پڕۆژه‌یه‌كی شكست خواردوو بووه‌و تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌كساڵ زیاتر له ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی ئێران به دژی ساخته‌كاریی رژیم له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌كی سه‌رۆك كۆماریی، هێشتاكه خوێندكاران له ریزی پێشه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی رژیم له نێو سیاچاڵه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه داپڵۆسێنه‌ره‌دان. به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر كرده‌وه دزێوه‌كانی خۆیدا بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هیچكام له‌و رێكارانه‌ی كه رژیم بۆ سه‌ركوتی خوێندكاران‌و ئه‌م بزوتنه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌ر گرتووه، نه‌یتوانیوه گركانی ئه‌م هه‌ستان‌و خرۆشانه‌ی خوێندكاران بكوژێنێته‌وه.
ئاوڕدانه‌وه له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی پڕه له ئه‌زموونی به نرخ‌و به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كانی خوێندكاران، له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی، له ئاكامی خه‌باتێكی بێ پسانه‌وه‌و پشوودان‌و ملكه‌چنه‌بوونی به بڕیار‌و خواسته‌كانی ده‌سه‌ڵات، توانیویانه له‌سه‌ر ئاڵ‌وگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و هه‌روه‌ها شۆڕشه‌كان ته‌ئسیرو كاریگه‌ریی خۆیان دابنێن.رێكخراو‌و بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كوردستان، وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی خوێندكاریی له كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و به پێی به‌ڵێنه‌كانی خۆیان له به‌رانبه‌ر داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌كوو چاوه‌دێرێكی سیاسی بۆ به‌دواداچوونی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌و لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخ، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی گه‌لی كورد، به‌شداریه‌كی چالاكانه‌ی بووه‌و تا ئێستا له هیچ نوێنه‌رێكی رژیم‌و ده‌سه‌ڵاتدارێك پشتیوانیان نه‌كردووه.
بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه به‌شێك بووه له جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ئێران، به‌ڵام ئه‌ركێكی گرینگتری له‌مباره‌وه وه ئه‌ستۆ گرتووه. قسه‌كردن به زمانی كوردی مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر مرۆڤێكه كه زیاتر له 30 ساڵه، ئه‌م رژیمه به‌رده‌وام هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی زمانی كوردیان له نێو زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان داوه. به‌ڵام به هاتنه مه‌یدان‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له كوردستان، ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه گه‌لێك له‌سه‌ری راده‌وه‌ستێت‌و پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات، خوێندكارانی كورد توانیویانه ئه‌و ئه‌ركه له نێو زانكۆكانی ئێران‌و به ناسینی كلتووری كوردی به خوێندكارانی دیكه له ئاستی سه‌رتاسه‌ری‌و به رێكخراوبوونی خۆیان‌و پێداگریان له‌سه‌ر خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌و مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌جێ بێنن، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كوردستانه، بۆ رۆیشتن به‌ره‌و ئازادی‌و دیموكراسی.
مه‌سه‌له‌ی كورد‌و بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی، دوو بابه‌تی له یه‌ك ئاڵا‌و و‌لێك جیانه‌كراو كه سه‌ره‌ڕای تایبه‌ت مه‌ندی گشتگیر‌و نه‌ته‌وه‌یی بوونی مه‌سه‌له‌ی گه‌لێك‌و دیاریكراوتربوونی بزوتنه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌ك له‌و گه‌له، له چه‌ند ساڵی رابردوودا، زۆر به باشی توانیویه‌تی خۆی له ناوه‌ندی رووداوه سینفی‌و حقووقیه تۆخه‌كانه‌وه ده‌رباز بكات‌و به روانگه‌یه‌كی ئاسۆییه‌وه رووبه‌ریی رووادوو گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه، بۆ وێنه، له كرده‌وه نواندن‌و دژكرده‌وه‌دا، له كاریگه‌ریی‌و كارتێكردن‌و له رێكخستن‌و تایبه‌تیكردنه‌وه‌ی شێوازه‌كانی چالاكی خوێندكاریی، بزوتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ وه‌ده‌ست خستنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤ له‌م وڵاته، كه‌ناڵێكی خێراتر‌و راستگۆتری له بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی بۆ هێنابه‌ر باسی تایبه‌تمه‌ندی‌و داخوازیه‌كانی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد وه‌ك هه‌موو بزوتنه‌وه تایبه‌ته‌كانی دیكه، رۆژێك له توێژێكه‌وه به ناوی توێژی خوێندكار‌و له شوێنێكه‌وه به ناوی زانكۆ ده‌ستیپێكردووه، بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه له سه‌ره‌تاییترین مافه سه‌ندیكاییه‌كانی خوێندكارانه‌وه ره‌نگ‌و بۆی سیاسیی وه‌رگرت‌و دواتر تا باڵاترین ئاستی گۆڕٍانخوازی شۆڕشگێڕانه ده‌ستی له رووداوه ناوخۆیی‌و دیپلۆماتیكه‌كانی گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیهاندا وه‌ردا. بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه به قورسایی‌و تێگه‌یشتنێكی گشتگیر له سه‌ر وردترین رووداوه‌كانی سه‌ر شه‌قام‌و بیروڕای گشتیه‌وه، تا توانایی ده‌ركردنی بڕیاره سیاسیه‌كان‌و به‌ڵێننامه‌ی پاڵێوراوه‌كان له‌سه‌ر زاره‌و بوه‌ته گه‌رمترین باسی رای جه‌ماوه‌ر. ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش به‌رده‌وام خستویانه‌ته ریزی مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌كان به گه‌شه‌و ئاسایشی وڵاته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له خۆیدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی رادیكاڵه‌و هه‌وڵده‌دا به شێوازێكی ره‌خنه‌گرانه پرسه‌كان بهێنێته ئاراوه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و به‌دوور له مامه‌ڵه‌ی سیاسیی، پرسی گۆڕانخوازی به ئه‌ركی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی ده‌زانێت. چ له روانگه‌ی مه‌ده‌نیه‌كی بێ لایه‌ن‌و چ له سۆنگه‌ی چاودێرێكی سیاسیه‌وه، پڕ دیاره كه بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له كوردستان پێناسه‌و مۆركی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه، شوناس‌و دیوێكی ناسێنه‌ری بۆ خۆی تۆمار كردووه. شوناسێ كه سه‌ره‌ڕای كردنه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیترین مۆركی خۆی واته پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئاست رووداوه جیهانی‌و تایبه‌ته‌كان، خێراتر له هه‌ر ناوه‌ند‌و دامه‌زراوێك به راستی‌و راشكاویه‌وه هه‌ڵوێست ده‌گرێت‌و به ئه‌ركی به‌رپرسایه‌تیه‌وه زانیاریی‌و بابه‌ته‌كان ده‌گوازێته‌وه. مافی مرۆڤ ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه كه به گشتی پێده‌چێت، گه‌ره‌نتی بێ لایه‌نانه‌و به‌رپرسانه هه‌ڵوێست گرتنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی بێت، به‌رانبه‌ر به رووداوه‌كان. به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و شوێنه‌یه كه سه‌ره‌ڕای كۆیله‌بوونی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و داگیركرانی له بواری میلیتاریستیه‌وه، بوێری‌و هێزی خوێندكاریی زۆرتر به خۆیه‌وه بینیوه‌و خوێندكاری كورد له‌م به‌شه له كوردستان بوه‌ته هه‌وێنی یه‌كگرتن‌و چالاكی خوێندكاریی له هه‌موو ئێران‌و كوردستان. هه‌موو ئاماژه‌كان به شۆڕشگێڕانه بوون‌و بوونی تایبه‌تمه‌ندی گۆڕانخوازانه‌و چاكسازی له سیاسه‌ت، پێداگری له‌سه‌ر ناسینی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌یه‌كی شیاو له بۆچوونی بزوتنه‌وه‌ی هاوچه‌رخی خوێندكاری كورد، شتێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیه كه‌م ناكاته‌وه كه وه‌ك لاوازیه‌ك پێوه‌ی دیاره: ئه‌ویش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه سه‌ره‌ڕای له‌سه‌ر پێ راوه‌ستان‌و بوونی تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و
هه‌ڵوێستگرتنی مرۆیی له چاو گرینگ‌ترین بابه‌تان به دیدی مافی مرۆڤه‌وه، هێشتاكه شوناسێكی بۆ راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی، به تایبه‌ت له رووبه‌ری ده‌ره‌وه‌یدا دیاری نه‌كردووه. نه‌بوونی رۆژێكی دیار وه‌ك سه‌ره‌تای هه‌ستپێكردنی شوناسی خوێندكار‌و ده‌سپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی‌و دیاركه‌وتنی سه‌ره‌كیترین پریشكه‌كانی گۆڕان‌و هه‌وڵ بۆ ژیانێكی باشتر له رێگه‌ی زانكۆ‌و زانكۆیه‌كان‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سپێكردنه له ئاستی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و لایه‌نه‌یه كه باری راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد وه‌ك ئاستێكی لاواز ده‌ناسێنێت، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه نه‌ته‌نیا له به‌شه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵكوو له ئێرانیش له زۆربه‌ی كاته‌كان له بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی‌و سه‌ر شه‌قامدا، پاڵپشتی هێزو بیری داهێنه‌ر‌و بڕیارده‌ر بووه. خوێندكار‌و زانكۆ له بزوتنه‌وه‌ی كوردستاندا ناو‌و دیارده‌یه‌كی نوێ نین، هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ستكردن به كۆیلایه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردستان، ناوه‌نده فێركاریه‌كان كه دواتر له ئاستی خوێندنی باڵادا وه‌ك زانكۆ ناسران، بوونه مه‌كۆی سه‌رهه‌ڵدان‌و شكێنه‌ری تابۆكان، راپه‌ڕین به‌سه‌ر نادادپه‌روه‌ریه‌كان‌و زاڵبوون به‌سه‌ر داپڵۆسینه‌كانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه له لایه‌ك‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شكاندنی پاڕازیته ناوخۆیه‌كان هه‌ر ده‌م له به‌ره‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كوردیدا بوون‌و ئێستاش بوونیان هه‌یه. بزوتنه‌وه‌یه كه به راشكاوی ده‌توانین بڵێن خۆڕسكه‌و ئه‌ركی گۆڕانكاریی سیاسی‌و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌و به‌م مۆركه‌شه‌وه ناسراوه. پێش ئه‌وه‌ی زانكۆكان له رووبه‌رێكی گشتی‌و دیارداو به پشتیوانی خه‌ڵكانێكی خاوه‌ن پێگه بێته كوردستان، ئه‌وانه‌ی ده‌یانتوانی درێژه به خوێندن بده‌ن‌و له بواری ئابووری‌و فیكریه‌وه پێگه‌یشتووتر بوون، بۆ درێژه‌دان به خوێندن ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌م زانكۆانه به هۆی ئه‌وه‌یكه له نێو كوردستاندا نه‌بوون،له گه‌ڵ زۆربه‌ی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و ره‌وشی سیاسی كوردستان نامۆ بوون، به‌ڵام خوێندكاری كورد له‌وێ زیاتر هه‌ستی به شوناسی دیار‌و ئه‌ركی شۆڕشگێڕانه‌ی كردوو بناغه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی داڕشت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه به‌شێك له رێبه‌رانی حێزبه‌كانی كوردستان له‌نێو زانكۆدا سه‌ریان هه‌ڵێنا. كاك سماییلی شه‌ریفزاده له‌و خوێندكاره خاوه‌ن پێگه‌و شۆڕشگێڕانه بوو كه دوابه‌دوای چوونی بۆ زانكۆی تاران‌و وێڕای هاوڕێیانی ده‌ستیاندایه چالاكی‌و پێكهێنانی شانه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندكاران. بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ده‌ستی كاك سماییلی شه‌ریفزاده سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بوو كه رێچكه‌ی هه‌ڵسووڕاوی سیاسی له زانكۆ‌و به‌سته‌ڵه‌كی دڵه‌ڕاوكێی شكاند‌و دواتر رێبه‌ربوونی كوردی له ئاست ئه‌و بزوتنه‌وه‌دا چه‌سپاند. خوێندكارانی كورد له چه‌ند ساڵی رابردوو ده‌ورێكی گرنگیان له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌و به تایبه‌ت كوردستاندا گێراوه‌و به به‌شداری له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و مانگرتنه‌كان‌و هه‌روه‌ها پێشێلكاریه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاست خه‌ڵكی كوردستان‌وبه تایبه‌ت چالاكانی سیاسی، توانیان بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد به شوناسێكی نوێ‌و ئازادیخوازانه، بێنێته نێو جه‌رگه‌ی خه‌بات‌و به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ئێران به‌رانبه‌ر به زۆرداریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی.
ناره‌زایه‌تی‌و مانگرتنی خوێندكارانی كورد له زۆربه‌ی زانكۆكانی ئێران دژ به ئیعدامی ئیحسانی فه‌تاحیان چالاكی سیاسی‌و هه‌روه‌ها ئیعدامی 5 به‌ندكراوی سیاسی كوردی دیكه له زیندانی ئێڤین، پشتیوانی خوێندكاران له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی‌و هه‌روه‌ها پشتگیری له مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان له 23ی گوڵانی ئه‌مساڵ، كه له ناره‌زایه‌تی به ئێعدامی مامۆستا فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر‌و 4 تێكۆشه‌ری سیاسیی دیكه به‌رێوه چوو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه خوێندكاری كورد ئه‌مرۆكه له ئاستێكی به‌رزتری خه‌باتی سیاسیدایه‌و به وشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و به هه‌ست كردن به ئازار‌و خه‌مه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌وه، خوێنێكی تازه‌ی هێناوه‌ته نێو ده‌ماری بزوتنه‌وه‌ی كوردی‌و بێ راڕایی‌و به هیوای سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و لووتكه‌ی به‌رزی رزگاریی، درێژه به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خۆی ئه‌دات.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)