پەیامی سەرەخۆشی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵئاوایی دایکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ژیان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Jul 28, 7:09 am
زۆر به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعوودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
له‌لایه‌ن خۆم و هه‌موو هاوڕێیانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ماڵئاوایی حه‌مایل خانی تێكۆشه‌ر له ژیان، هاوسه‌ر و هاوڕێی خه‌باتی بارزانیی نه‌مر و دایكی به‌ڕێزتان، سه‌ره‌خۆشی له خۆتان و له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی بارزانی ده‌كه‌م.
حه‌مایل خان وێڕای چه‌ندین ده‌یه تێكۆشان و قبووڵی مه‌ینه‌تی له پێناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان، نموونه‌ی خۆڕاگری و سه‌بر بوو بۆ گه‌یشتن به ئامانجی رزگاریی كوردستان.
یادی هه‌ر به‌رز و به‌ڕێز بێت
براتان عومه‌ر ئێلخانی زاده
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
2011-07-28
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)