داهاتووی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاسۆ سات
وه‌شانگه‌ر رزگار - 4 شه‌م May 26, 5:06 pm
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به داهاتووی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاسۆ سات
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان، هاورێیان و چالاكوانانی سیاسی!
هه‌مووتان ده‌زانن كه ئاسۆسات ئه‌وه نزیك به دوو ساڵ له ده‌ستبه‌كاربوونی تێپه‌ڕ ده‌بێ. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو حه‌ولی ئێمه و به‌رێوه‌به‌ریی ئاسۆسات بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌م تلویزیۆنه نوێنه‌ره‌وه‌ی ده‌نگ و رای ئێوه بێ، په‌نجه‌ره‌یه‌ك بێ تا راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان بخاته روو، ده‌زگایه‌ك بێ بۆ به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كورد و بێبه‌شانی كوردستان، داكۆكی له دێمۆكراسی، عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیكۆلاریسمی كردۆته ئامانج. به هه‌موو بێ ئیمكانی و كه‌م و كورتییه‌كانی ده‌توانین بڵێین كاناڵی ئاسمانی ئاسۆ له‌م بوارانه‌دا هه‌نگاوی گرینگی هه‌ڵگرتووه و، به تایبه‌تی به هیمه‌ت و به‌شداریی ئێوه له یه‌كساڵی رابردوودا، گه‌شه‌ی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بڕوامان وابووه كه ئه‌م كاناڵه ده‌بێ له خزمه‌تی بزوتنه‌وه و خه‌ڵكدا بێ و ته‌نیا نه‌بێته بلیندگۆی حیزبی ئێمه. ئه‌وه له‌و بڕوا قووڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه سیاسه‌ت و حیزب و ده‌زگایه‌ك سه‌ركه‌وتووه كه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بخاته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆ. ئێستا به سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌توانین بڵێین كه به پشتگری، هیمه‌ت و به‌شداریی ئێوه له‌م ماوه‌دا ئه‌و بۆچوونه سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئاسۆسات هێناوه‌ته دی و ده‌یبینین چۆن بۆته مه‌كۆی ئازادیخوازان و بۆته تریبۆنی بێ سانسۆری هه‌مووان. ب
ۆیه به راشكاوی ده‌ڵێین ئاسۆسات هه‌ر ئیتر به ته‌نیا هی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان نییه، ئه‌وه تریبۆنی ئازادی و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێوه‌یه و هه‌موو داهاتوو و چاره‌نووسیشی به ئێوه‌وه گرێدراوه. تا ئێستا ئه‌و كاناڵه 95 له سه‌دی ئه‌رك و خه‌رجی له ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵه بووه. به داخه‌وه زۆر به راشكاوی و راستگۆیانه ده‌ڵێین به هۆی گرفتی ماڵی جیددی له‌وه‌به‌ولاوه ئیتر ئێمه بۆمان ناگونجێ و ناتوانین به ته‌نیا بودجه‌ی ئه‌م كاناڵه دابین بكه‌ین. بۆیه له یه‌كی مانگی هه‌شتی زایینی ئه‌وساڵه‌وه، واته كه‌مێك پتر له دوو مانگی دیكه، ئاسۆسات به بێ هیمه‌ت و یارمه‌تی و به‌شداریی ئێوه ناتوانێ درێژه‌ده‌ری كاره‌كانی بێت. دڵنیاین ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه خه‌می لێده‌خۆن و خۆتان به خاوه‌ن ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیایی هه‌مووان، ئێمه ئاماده‌ین كه به‌رێوه‌به‌ریی ئیداری و ماڵی ئاسۆسات له لایه‌ن ئێوه‌وه و به به‌شداریی خه‌ڵك و كه‌سانی ناحیزبی و باوه‌رپێكراو رێكبخرێت.
ئه‌و ده‌زگایه هی ئێوه خه‌ڵكی پێشكه‌وتوو و ئازادیخوازی كوردستانه و هه‌موو داهات و خه‌رجی پێویسته به شه‌فافیت بخرێته به‌ر دیده‌ی هه‌مووان. چاوه‌روانین و دڵنیاین دڵسۆزانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست به كار ده‌بن. كۆمه‌ڵه‌ش زۆرترین ئیمكانی خۆی بۆ راگرتنی ئه‌م ده‌زگایه و گه‌شه‌ی زۆرتری ئه‌م كاناڵه له پێناو بزاوتی رزگاریخوازی كوردستان، ده‌خاته گه‌ڕ.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
19. 5. 2010 زایینی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ 29 گوڵانی 1389 هه‌تاویی
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)