په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به بۆنه‌ی 27 ره‌شه‌مه رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه و گیانبه‌ختكردنی گوردانی شوان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - شه‌م Mar 19, 1:57 pm
23 ساڵ له‌وه‌پێش، هاورێیانی گوردانی شوان له قه‌راخ شارۆچكه‌ی سیروان و له حاڵێكدا گیرۆده‌ی گازی شیمیایی ببون كه به هۆی بۆمبارانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسی جینایه‌تكاره‌وه هه‌موو ناوچه‌كه‌ی گرتبوه‌وه، له‌گه‌ڵ هێرشی هیزه‌كانی كۆماری ئیسلامش به‌ره‌وروو بوون. له‌و شه‌ره‌دا به‌شی هه‌ره زۆری هاورێیانی گوردانی شوان شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك له هاورێیانیش به برینداری یان بێهۆشی ئه‌سیر كران كه هه‌موو ئه‌وانیش له لایه‌ن بكوژانی دڕنده‌ی كۆماری ئیسلامی دواتر ئیعدام كران.
هاورێیانی گوردانی شوان ماوه‌یه‌ك بوو به بڕیاری كومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه، له ئاوایی سنوریی بیاره له خاكی كوردستانی عێراق جێگیر ببون و، كاتێك ئه‌و ناوچه‌یه بوو به مه‌یدانی شه‌ڕی ئه‌م دوو حكومه‌ته كۆنه‌په‌ره‌سته، مه‌جبوور به پاشه‌كشه بوون و به داخه‌وه تووشی كاره‌سات هاتن. شه‌هید بوونی 72 ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی كورده‌واریی و پۆلێك تێكۆشه‌ری رێگای رزگاری و یه‌كسانی و سۆسیالیسم، گیان له ده‌ستدانی كۆمه‌ڵیك پێشمه‌رگه‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و رێبوار و جه‌نگاوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ كۆمه‌ڵه و هه‌موو خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كوردستان دڵته‌زێن و جه‌رگبڕ بوو. ئه‌وه خه‌سار و كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو كه بۆ هه‌میشه له مێژووی كۆمه‌ڵه‌دا وه‌ك رووداوێكی ناخۆش ده‌مێنێته‌وه. له هه‌مان كاتدا گوردانێك كه نموونه‌ی تاكتێك، ئازایه‌تی و لێهاتوویی نیزامی بوو، له‌و شه‌ره نابه‌رابه‌رهشدا و له حاڵێكدا به ته‌واوی به گازی ژه‌هراوی شه‌كه‌ت بوون، به‌ڵام قاره‌مانانه جه‌نگان و له ئاخرین ساته‌كانی ژیانیشیاندا په‌یامی هاوبه‌سته‌گی، پێكه‌وه بوون و كۆڵنه‌دان له به‌رانبه‌ر دوژمنیان بۆ هه‌موومان به جێهێشت و، بۆ ئاخرین جاریش نیشانیاندا تێكۆشه‌رانی ئازادی و یه‌كسانی مروڤ و پێشمه‌رگه‌ی چه‌وساوه‌كانی كوردستان، قه‌ت ناهێڵن زۆرداران و زاڵمان وره و ئیمانیان بله‌رزێنن.
هه‌ر بۆیه‌یه رۆژی گیانبازی و گیان له ده‌ستدانی ئه‌و گه‌وره‌ترین پۆله شه‌هیده و ئه‌و گوردانه ناوداره‌ی كۆمه‌ڵه و ئه‌و رێبوارانه‌ی رێگای یه‌كسانی و به‌رابه‌ری له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه به ره‌سمی ناسراوه و له‌و رۆژه‌دا یادی هه‌موو شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه به‌رز و به‌رێز راده‌گرین و درێژه‌ده‌ری رێبازیان ده‌بین. كۆمه‌ڵه به هه‌زاران شه‌هیدی پێشكه‌ش كردووه و به‌شی زۆریان كاتێك كه زیندووش بوون باوه‌ڕپێكراو و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بوون و هاوكات كه له كۆمه‌ڵه‌دا گه‌شه‌یان كرد، خۆشیان وه‌ك كه‌سایه‌تی هێزیان به كۆمه‌ڵه به‌خشی.
پێویسته له‌و رۆژه‌دا یادی پێنج هه‌زار شه‌هیدی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رز رابگرین و بڵێین كۆمه‌ڵه له رۆژه سه‌خته‌كانیشدا هه‌ر دیفاعی له‌و خه‌ڵكه كردووه و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانی عێڕاقی پاراستووه و له‌وه دواش ده‌یپارێزێ. به شانازیه‌وه ده‌ڵێین كۆمه‌ڵه خۆی به پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌زانێ.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
له رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌دا و بۆ رێزگرتن له رێبازیان، پێویسته بۆ جارێكی دیكه ته‌ئكید له سه‌ر ئه‌و به‌ها ئینسانیانه بكه‌ینه‌وه كه هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه له زیندان، له مه‌یدانی شه‌ری پێشمه‌رگانه و له خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی‌دا، بۆ وه‌دیهێنانی تێكۆشاون.
كۆمه‌ڵه ئاڵاهه‌ڵگری یه‌كسانی ژن و پیاو، دژ به سته‌می چینایه‌تی و خوازیاری به‌رابه‌ری، تێكۆشه‌ری رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌یی، خوازیاری پێوه‌ندیی راستگۆیانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و خزمه‌تكردنیان و تێكۆشه‌ری رێگای سۆسیالیسم و دێمۆكراسی بووه. ئه‌وانه ئه‌و به‌هایانه بوون كه رێبازی كۆمه‌ڵه‌یان له مه‌یلی سیاسی‌تر جیا كردۆته‌وه و كۆمه‌ڵه‌یان بردۆته ناو دڵی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی كوردستان. ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان په‌یمان تازه ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه دیفاع له رێبازی دێمۆكراسی و ئازادی، خه‌بات بۆ یه‌كسانی مروڤ و پارێزگاری له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین. هه‌موو رێبوارانی رێگای راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵه تا ئێستا نه‌یانهێشتووه ئه‌و رێبازه ئینسانییه بسڕێته‌وه و به دڵنیاییه‌وه له‌مه‌ودواش ئه‌و رێبازه به هه‌زاران تێكۆشه‌ر و چالاكوان كۆ ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵه هه‌ر قه‌ڵای قایمی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كوردستان ده‌بێ.
با له رۆژی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه‌دا سڵاو بنێرین بۆ گیانی پاكی هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه و رێگای رزگاری ئینسان
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئه‌ستێره سووره‌كانی كوردستان
سڵاو له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵه
مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتوریی كۆماری ئیسلامی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
27 ره‌شه‌مه‌ی 1389
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)