باهۆزی دێمۆكراسیخوازی، رۆژڕه‌شی دیكتاتۆره‌كان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Feb 04, 11:49 am
عومه‌ر ئێلخانی زاده
(سه‌روتاری دواڕۆژ ژماره 46)
خرۆش‌و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر له تونیس‌و دواتر له میسر، گومانی تێدا نییه دیارده‌ی زۆر گرینگن‌و خه‌به‌ری ئاڵوگۆڕی چاوه‌ڕوانكراوی وه‌پاشكه‌وتوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌ننه هه‌مووان. هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك جۆرێك لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌یه. بۆچوونێك وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دێمۆكراسیخواز باسی لێوه ده‌كات كه هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه، روانگه‌یه‌كی دیكه وه‌ك درێژه‌ی بزاوتی ئیسلامی ده‌یناسێنێ. ته‌نانه‌ت سه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌و هاوبیره‌كانیان له درێژه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه ئیسلامیه‌كه‌ی ئێران له ساڵی 1979ی ده‌بینن.
له راستیدا هه‌ردووكی ئه‌م بۆچوونانه نوێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌یلانه‌ن كه هه‌ر ئێستا پێكه‌وه له ململانێ دان. هه‌ر كامه‌یان حه‌ولیان ئه‌وه‌یه كه مۆركی خۆی له‌م ئاڵوگۆڕانه بدات. یان باشتر وایه بڵێین ره‌وتی خۆیانی تێدا به هێز بكه‌ن. مه‌یل‌و هێز‌و لایه‌نی دیكه‌ش له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن كه هه‌ر كامه‌یان به‌رژه‌وه‌ندیی كاتی خۆیان له یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌دا ده‌بینن. پیویست ناكا ئیسلامی بن، به‌ڵام پێیانخۆشه ئیسلامیه‌كان سه‌ركه‌ون. یان دێمۆكراسیخواز نین‌و تا ئێستا پشتی دیكتاتۆره‌كانیان گرتووه، ئێستا حه‌ول ده‌ده‌ن ره‌وتی سكۆلار‌و دێمۆكرات سه‌ركه‌وێ.
به بڕوای ئێمه چاوخشاندنێكی خێرا به سه‌ر روداو‌و دیارده‌كاندا ده‌ری ده‌خات كه ئه‌م راپه‌ڕێنه جه‌ماوه‌رییانه‌و هه‌لومه‌رجێك كه پێیدا تێپه‌ر ده‌كه‌ن زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م كاته‌ی ئێران جیاوازیی هه‌یه. ته‌رازوی هێز‌و ململانێ جیهانیه‌كان گۆڕاون. فاكته‌ره به‌رچاوه‌كان‌و واقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌كانی ئه‌ورۆش له‌گه‌ڵ بزاوتی ئیسلامی ئه‌و كاتی ئێران یه‌ك نین. چۆن؟
1. له تونیس ره‌وتی ئیسلامی به‌رچاو‌و به هێز نییه. وڵاتێكه كه خوێنده‌واری زۆر‌و ئاستی ئازادی‌و كاربه‌ده‌ستی ژنان تێیدا به‌رچاوه‌و سه‌رجه‌م پێشكه‌وتووه. له راپه‌رێن‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌كاندا دروشمی ئیسلامی به‌رچاو نه‌بوو. ئه‌لغه‌نوشی كه دیارترین رابه‌ری گروپێكی ئیسلامییه‌و دوای 22 ساڵ له تاراوگه گه‌راوه‌ته‌وه، هه‌وه‌ڵین قسه‌ی ئه‌وه‌یه كه خۆی له ره‌وتی ئیسلامی خومه‌ینی‌و بۆچوونی القاعیده جیا بكاته‌وه‌و ده‌ڵێ: ” من له ته‌یب ئه‌ردۆغان نزیكم”. ره‌وتێكی به هێزی سكۆلار له تونیس هه‌یه كه مۆركی به داخوازیه‌كانه‌وه دیاره. خوازیارانی حكومه‌تی ئیسلامی به‌رچاو‌و ره‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نین. له ئێرانی ئه‌وكات خوازیارانی حكومه‌تی ئیسلامی زۆر به هێز بوون.
له میسر ئیسلامییه‌كان ره‌وتێكی به‌رچاون، به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه دروشمی ئیسلامی زاڵ نه‌بوو، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌ی ژیان‌و دێمۆكراسی زه‌ق بۆته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئیخوان المسلمین حازرن كه البه‌رادیعی ببێته سه‌رۆكی حكومه‌تی ئینتیقالی نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه هێز‌و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌نده بۆخۆیان به زۆر نابینن. جیا له‌وه راگه‌یاندنی ئه‌رته‌ش بۆ ئه‌وه‌ی حازر نییه به توند‌و تیژی رووبه‌روی جه‌ماوه‌ر بێته‌وه، له راستیدا بۆ پاراستنی ئه‌رته‌ش‌و مه‌ودا نه‌دانه بۆ ئه‌وه‌ی سپای پاسدارانێكی له چه‌شنی ئێران دورست بێ. له‌وێش داخوازیی دامه‌زرانی حكومه‌تی ئیسلامی داخوازییه‌كی جه‌ماوه‌ریی نییه.
2. دنیای ئه‌وڕۆ دنیای دوو جه‌مسه‌ری‌و شه‌ڕی سارد نییه وه‌ك ئه‌و كاتی ئێران. هه‌موومان ده‌زانین كه زلهێزه‌كان له گوادلۆپ بڕیاریان دا كه حكومه‌تی خومه‌ینی قبوڵ بكه‌ن. به‌ڵام ئێستا هه‌موو دنیای ده‌ره‌وه له حه‌ولدایه كه نه‌هێڵێ ئیسلامیه‌كان به هێز بن. جیا له هه‌موو ئه‌وانه ریسوایی حكومه‌تی ئیسلامی له ئێران‌و به‌ربه‌ركانێی خه‌ڵك له دژی، به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاكانی ئه‌و رژێمه، ئیتر ناتوانێ رژێمی ئێران وه‌ك ئاڵترناتیو بێنێته كایه‌وه. چاوه‌روان ده‌كرێ كه رووداو‌و راپه‌ڕینی تونیس‌و میسر خه‌ڵكی ئێرانیش زۆرتر به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نن كه ته‌نیا نه‌مان‌و رۆیشتنی رژێم چاره‌سه‌ره بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان. له راستیدا ئه‌و باهۆزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، زیاتر له جاران، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك به‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئیسلاح‌و ریفۆرمی رژیمی ئێران خه‌ون‌و خه‌یاڵه. ئه‌وه ده‌رسێكه كه خه‌ڵك‌و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وه‌ری ده‌گرن. ترسی كۆماری ئیسلامیش راست له‌وه‌یه‌و وه‌رێخستنی هاتوهاواری دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی دیكه، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ترسه‌ی خۆیان‌و ئه‌م نه‌تیجه‌گیریه‌یه كه تا دێ زۆرتر له زه‌ینی گه‌لانی ئێران دا جێگیر ده‌بێ.
3. هێزی بزوێنه‌ر‌و چالاكی ئه‌م بزوتنه‌وانه لاوان‌و خه‌ڵكێكن كه پێشكه‌وتووترین ئامرازه‌كانی ئینترنێت به كار دێنن‌و چاو كراوه‌ن‌و به‌رینترین پێوه‌ندییان به دونیای ده‌ره‌وه هه‌یه‌و ئازادی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییانه. هێزی عه‌داڵه‌تخواز‌و سكۆلار‌و دێمۆكراتیش له ئه‌زموونی پێشوو ده‌رسیان وه‌رگرتووه‌و به په‌رۆشه‌وه‌ن تا نه‌هێڵن ئه‌م جاره‌ش ره‌وتێكی كویری كۆنه‌په‌ره‌ست ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ.
هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ی وا به كورتی ئاماژه‌یان بۆ درا، ده‌ریده‌خه‌ن كه ململانێ له نیوان دێمۆكراسی، عیلمانیه‌ت‌و ئیسلامیه‌ت دا په‌ره ده‌ستێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینین رۆژ ره‌شی دیكتاتۆره‌كانه به رژێمی ئیسلامیشه‌وه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه بێ شك باهۆزی دێمۆكراسی له رۆژهه‌ڵات به هێز ده‌كات‌و په‌یامی دژی دیكتاتۆری پێیه. ته‌نانه‌ت ره‌وته ئیسلامیه‌كانی ناوچه به هۆی له سه‌ر كار بوونی دیكتاتۆره‌كان‌و بوونی زوڵم‌و زۆری بێ سنور، توانیویانه جێگه‌و پێگه بۆخۆیان وه‌ده‌ست بێنن.
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌یه‌ك بكه‌م به دۆخی كورد. به بڕوای من كورد له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌كرێ قازانجی گه‌وره وه‌ربگرێ، به‌و شه‌رته‌ی یه‌كریزی خۆی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بپارێزێ. كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی كورد به هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كه‌یه‌وه، مه‌كۆی سكۆلاریسم بووه له ناوچه‌كه‌دا‌و ره‌وتی دیمۆكراسیخوازیی تێدا جێگیر بووه. بۆیه له هه‌موو كاتێك پێویستتره سیاسه‌تی دیالۆگ، په‌ره‌ی دێمۆكراسی‌و خزمه‌ت به خه‌ڵك‌و دورستكردنی ته‌بایی له ناو ریزه‌كانی گه‌لی كورد، زۆرتر‌و زۆرتر بایه‌خی پێبدرێ. ئه‌وه نه‌یاران‌و دیكتاتۆره‌كانی وا دژی كورد‌و مافه ره‌واكانی بوون كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرش، كاتی ئه‌وه‌یه به لێهاتویی ئه‌م هه‌له بۆخۆمان بقۆزینه‌وه، به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له به‌ر ده‌م ئاڵوگۆڕی حه‌تمی‌و چاوه‌روانكراو دایه كار بۆ ئه‌م ئه‌ركه، وه‌زیفه‌ی هه‌نووكه‌ییمانه .
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(+2 rating, 1 votes)