دیکتاتۆریه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ره‌و داڕمانی هه‌میشه‌یی یا …
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Apr 22, 12:13 am
ئاماده کردنی: محه‌ممه‌د حه‌کیمی
خه‌ڵک بۆ خۆشی و ژیانێکی باش هاتووه‌ته جیهانه‌وه، ئێستا به هۆی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کانه‌وه ژیانی میلیونه‌ها که‌س به‌ره‌و نه‌مان ومردن ده‌روات، هه‌ر بۆیه جه‌ماوه‌ر له دژی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆریه‌ت ڕاپه‌ریوه‌و داوای ئازادی و ژیانێکی خۆش ده‌کات‌و چێتر نایه‌وێ له ژێر کارێگه‌ری دیکتاتۆریه‌کاندا بژیت، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌رکیان به‌و راستیه کردوه که ده‌بێ له جیهانێکی بێ خه‌وش و ژیانێکی پڕ له خۆشی‌و به ئازادی بژین. گۆڕان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، باکووری ئه‌فریقاو وڵاته عه‌ربیه‌کان به تایبه‌تی سوریای هه‌ژاندوه، جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو له‌و وڵاتانه ته‌نیاو ته‌نیا داوای نه‌مانی دیکتاتۆرو رژێمه توتالیتره‌کان ده‌که‌ن، قه‌یرانێک له دایک بوه‌و په‌ره‌ی سه‌ندوه، هێزی جه‌ماوه‌ر بوه‌ته هۆی گۆڕان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، هه‌ر ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌کان که ساڵه‌هایه ده‌ستیان گرتوه به سه‌ر ژیان و ماڵی خه‌ڵکدا، به‌رده‌وامن له کپ کردنی ده‌نگی جه‌ماوه‌رو به زه‌بری هێز‌و ترساندن و سه‌رکوت حوکمی وڵاته‌کانیان ده‌که‌ن هه‌رچه‌ن له‌م ناوه‌دا تاقمێک له ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ک حوسنی موباره‌ک رێزیان له هاووڵاتیان گرت و زۆر زوو ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه. به‌ڵام ئه‌م باهۆزه‌ی که له رۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌م ڕاپه‌رین‌و خۆپیشاندانانه‌ی که هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه، به‌م زووانه دانامرکێته‌وه‌و په‌ره‌ێکی نوێی هه‌ڵداوه‌ته‌وه له خه‌بات و شکاندنی ترس‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه به دژی دیکتاتۆره‌کان. ئه‌م تووره بوونه هه‌موو دیکتاتۆره‌کان ده‌گرێته‌وه و تاگۆڕانی ڕاسته‌قێنه دروست نه‌کات ئه‌م ناوچه جێ ناهێڵێت. ئه‌م ڕاپه‌رینه ده‌بێته جیهانێکی پڕ له ترس‌و ده‌ڵه‌ڕاوکێ بۆ دیکتاتۆره ئایینی‌و سونه‌تیه‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دموکراتیزه کردنی حکومه‌ته‌کانه‌و سه‌رده‌می دیکتاتۆریه‌ت به سه‌رچووه، هه‌ر ئێستا دوا دیکتاتۆره‌کان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن‌و خه‌ڵکی وڵاته دیکتاتۆر لێدڕاوه‌کان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌یان ده‌که‌ن، داوای نه‌هێشتنی جیاوازی و هه‌ژاری و نه‌داری له وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن. هه‌ر ئێستا سوریا به‌ره‌و ئازادی ده‌چێت‌و رۆژه‌کانی تووره‌یی شه‌قام به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌روات، جیهان چاوه‌ڕێی بریاری لاوانی ئه وڵاته‌یه، ئه‌و وڵاته زیاتر له سێ ده‌یه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئه‌سه‌ده‌کاندایه‌و به هه‌زاران لاوی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته ئه‌شکه‌نجه، زیندان‌و ئیعدام کراون، ئه‌مڕۆکه ئه‌و وڵاته به گژ دیکتاتۆردا چووه‌ته‌وه چێتر به هیچ شێوه‌ێک قه‌بووڵ ناکات دوای به‌شار ئه‌سه‌د کۆڕه‌که‌ی جێگری بێت. ئه‌و گۆڕان‌و خۆپیشاندانانه‌ی که وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه، سوریاشی به گشتی ته‌نیوه‌ته‌وه، شاری ده‌رعا یه‌که‌مین وێستگه‌ی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه بوو که دوای مانگرتنی زیندانیانی سیاسی‌و هه‌روه‌ها دوای شوعار نووسینی دوو منداڵ به دژی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هاته ئاراواه. دوای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی هاووڵاتیانی سوریا له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته،32 که‌س له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران. له‌م باره‌وه هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆف باس له خراپ بوونی بارودۆخی زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی به تایبه‌تی زیندانیانی کورد ده‌که‌ن. دوای ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه هه‌موو ئه‌و ژنه به‌ندکراوانه‌ی که له زیندانی دۆما به تۆمه‌تی به‌شداریکردن له‌و خۆپیشاندانه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن. دوای ئه‌م توند‌و تیژیانه له سوریا خه‌ڵکی ده‌رعا به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و چه‌ند باره‌گای حزبی به‌عسیان سووتاند. خۆپیشانده‌رانی شاری ده‌رعا دژ به حکومه‌تی سوریا ده‌ستیان کرد به نارزایه‌تی ده‌ربرین به دژی دیکتاتۆریه‌ت له‌و وڵاته‌و داوای چاکسازی سیاسی‌و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی یاسای دۆخی نائاسایی له‌و وڵاته ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌م داواکاریانه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی سوریا به‌رنگاری خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر بوونه‌وه‌و به گازی فرمێسک رێژ‌و هه‌روه‌ها به گولله‌ی ڕاسته‌قێنه هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵک‌و له ئاکامدا ئه‌و تێک هه‌ڵچوونه به ده‌یان که‌س کوژراو‌و بریندار لێکه‌وته‌وه. دوای ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ستی دایه میلیتاریزه کردنی ئه‌و شاره‌و هه‌ر له په‌رچه کردارێکی‌تردا به‌شار ئه‌سه‌د پارێزگاری ئه‌و شاره‌ی له سه‌ر کاره لابرد. دوای چه‌ند رۆژ که به سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی شاری ده‌رعا تێده‌په‌رێت، هاووڵاتیانی سوریا له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی ده‌مشق به دژی به‌شار ئه‌سه‌دو بۆ پشتیوانی کردن له خه‌ڵکی نارازی شاری ده‌رعا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و بۆ پشتگیری له خۆپیشاندانه‌کانی شاری ده‌رعا داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان کرد. هه‌ر به‌و هۆیه ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه ته‌قه‌یان لێکراو چه‌ندین کوژراو‌و بریندار له ئاکامی ته‌قه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی سوریا لێکه‌وته‌وه، به پێی ڕاپۆرتی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆفی سوریا ژماره‌ی کوژراوان ته‌نیا له شاری ده‌رعا 150 که‌سه، که ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌و شاره سوورتر بن له سه‌ر داوا ره‌واکه‌ی خۆیان. شاهیدانی خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی سوریا باس له‌وه ده‌که‌ن که هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان به شێوه‌ی ره‌مه‌کی ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کردوه‌و ته‌نیا له شاری سنه‌مین 20 که‌س کوژراوه‌و به ده‌یان که‌سی تریش بریندار‌و به سه‌دان که‌س له‌و شاره له لایه‌ن هێزه نیزامیه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون. له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سوریا شاری ده‌رعاش جارێکی‌تر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و به پێی ڕاپۆرتی چاڵاک ڤانانی بورای مافی مرۆفی ئه‌و وڵاته له 18ی ئازاره‌وه تا ئێستا پتر له 150 که‌س له تێک هه‌ڵچوونه‌کانی خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی رژێمی سوریا کوژراون. خۆپیشانده‌ران وینه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان دڕاندووه و ئاگریان له په‌یکه‌ره‌ی ئه‌سه‌د به‌رداوه. ئه‌مه له حاڵێکدایه خه‌ڵکی ده‌مشق بۆ پشتیوانی کردن له خه‌ڵکی ده‌رعا له ناوه‌راستی شاری ده‌مشق ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و به شۆعاری به گیان‌و به خوێن له پێناوتدا ده‌مرین ئه‌ی ده‌رعا، پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵکی ده‌رعا ده‌ربریوه، شایانی باسه هێزه ئه‌منیه‌کانی سوریا ده‌ستیان کردوه به سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران‌و به ده‌یان که‌سیان لێ ده‌سبه‌سه‌ر کردوون. هاووڵاتیانی سوریا له شاره‌کانی داعل، حه‌له‌ب، حومس، لازقیه، مه‌عزه‌میه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و به ده‌یان قۆربانی لێکه‌وتووه‌توه‌وه. ئه‌م رووداوانه بووه هۆی کارانه‌وه‌ی ده‌ره‌کی‌و له‌و پێوه‌نده‌دا نیکولا سارکوزی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا کرد که به دژی خۆپیشانده‌ران توند و تیژی نه‌نوێنێنن‌و وتیشی ئه‌و هاووڵاتیانه مافی خۆیانه خۆپیشاندان بکه‌ن. هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا روبرت گیتس وتی: ئێوه ده‌بێ هه‌لس‌و که‌وتی حوسنی موباره‌ک له‌به‌رچاو بگرن چۆنکا ئه‌و له میسر ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران نه‌کردو ئێوه ده‌بێ ئه‌وه به‌نموونه بگرن‌و سپا ده‌بێ یارمه‌تی گه‌ڵ بدات بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و ده‌سه‌ڵاتی خراپ له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها گیتس حکومه‌تی سووریای به سته‌مکارو سه‌رکوتی نه‌یارانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار کرد‌و داوای له به‌شار ئه‌سه‌د کرد که دیان به جه‌رگی خۆیدا بنێت. شایانی باسه هیلاری کلینتون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکای له گۆڕانه‌کانی سوریا به‌و شێوه‌ی که له لیبی روویداوه ره‌د ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها توند و تیژیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی ئیدانه کرد و وتی بارودۆخی لیبی له گه‌ڵسوریا جیاوازه. ئه‌مه له حاڵێکدایه به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ئارام بکاته‌وه ده‌ستووریدا 260 به‌ندکراو له‌و وڵاته ئازاد بکرێن که له نێویاندا به زۆری ئیسلامیه‌کان ده‌بیندرێن. ئه‌و زیندانیانه له زیندانی سیدنایا ئازاد کراون. شایانی باسه کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتیانی نارازی سوریا له شاری ته‌فسی نزیک شاری ده‌رعا له کاتی ناشتنی رێ‌و ره‌سمی کوژراوانی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌و شاڕۆچکه‌یه باره‌گای حزبی به‌عس و هه‌روه‌ها بنکه‌ی پولیسایان ئاور تێبه‌رداو به گشتی سووتاندیان. ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د وتارێـکی پـێشـکه‌شی به پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌که‌ی کرد و تیایدا ئاماژه به ده‌ستی بیانی‌و خۆپیشاندانه‌کانی به پـێلانگێڕی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی تۆمه‌تبارکرد. به‌شار ئه‌سه‌د له وتاره‌دا له مه‌ڕ ئه‌م خۆپئشاندان‌و ناره‌زایه‌تیانه به‌م شێوه ده‌ئاخوێت: ئه‌و کرده‌وانه گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دو هه‌روه‌ها وتیشی: ئێمه هندێک چاکسازیمان داناوه بۆ جێبه‌جێ کردنی داواکاری و داخوازی هاووڵاتیان، له‌و چاکسازیانه‌ی بریاره له سوریا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌سه‌د ئاماژه‌ی به زیاد کردنی مووچه و گۆڕینی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها نائاسایی له‌و وڵاته. یه‌کێک له داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات کۆتایی بێنێت به یاسای ته‌نگه‌تاوی وڵات، یا دۆخی نائاسایی که بۆ ماوه‌ی 50 ساڵه له‌و وڵاته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌رێوه ده‌چێت و ئه‌و یاسایه هه‌ر جۆره خۆپیشاندانێک قه‌ده‌غه ده‌کات. ئه‌مه له حاڵیکدایه خۆپیشانده‌ران له هه‌موو سوریا داوای ئازادی و رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن و ئه‌و چاکسازیانه‌ی که حکومه‌ت به‌ڵێنی ده‌دات به شانۆ ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌مه هۆکارێکه بۆ سه‌رکوتی نه‌یارانی رژێمی ئه‌سه‌د. ده‌وڵه‌تی سوریا له درێژه‌ی نارزایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ناچار بوو ده‌ست له کار بکێشێته‌وه. ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که دوای پشێویه‌کانی سوریا و داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته که بووه هۆی کوژرانی ده‌یان که‌س و بریندار بوونی سه‌دان که‌سی‌تر، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له کار کێشایه‌وه ، ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی سوریا رۆژی 9 ی خاکه لێوه به گشتی ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه و بریاره به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا کابینه‌ی نوێی خۆی دروست بکاته‌وه. ناجی له ساڵی 2003وه هاتوه‌ته سه‌ر کار و تا ئه‌مڕۆ گۆڕانێکی ئه‌وتۆ به سه‌ر کابینه‌که‌ی نه‌هاتووه. ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دوای ئه‌وه هات که خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته به دژی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د. پسپۆرانی سیاسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حموود ناجی له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه نارزایه‌تیه‌کان چڕتر ده‌کاته‌وه، ئه‌م کاره‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ، ته‌نیا به لارێبردنی هاووڵاتیانه که ده‌یه‌وێت بیری خه‌ڵک به‌وه‌وه مه‌شغووڵ بکات. ئه‌مه له حاڵێکدایه بۆ ئارام کردنه‌وه‌و رازی کردنی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته پێشتر به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاندو قه‌وڵ‌و بریاری چاکسازی به خۆپیشانده‌ران و هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته دابوو، که چه‌ند به‌رنامه‌ێکی چاکسازی له‌و وڵاته ئه‌نجام بدات و یه‌که‌مین چاکسازی بریار بوو که دۆخی نائاسایی کۆبکاته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌کان، دژبه‌رانی رژیمی سوریا، 12ی خاکه‌لێوه دوای نوێژی هه‌ینی له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته خه‌ڵک ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و شوعاریان به دژی به‌شار ئه‌سه‌د و داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ناوبراویان ده‌کرد. که له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان ئه‌و وڵاته‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران کراو له ئاکامدا چه‌نین که‌س کوژراو‌و بردینداری لێکه‌وته‌وه. هه‌واڵنێری فه‌رانسه له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێت: لانیکه‌م 9 که‌س له خۆپیشاندانه‌کانی 12 ی خاکه لێوه به ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی ئه‌و وڵاته کوژراون. له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که پولیس‌و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان به گازی فرمێسک ریژو هه‌روه‌ها به ته‌قه کردن له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران کردوه‌و به ده‌یان که‌سیش ده‌سبسه‌ر کراون. هه‌ر له‌و حاله‌دا له ئاواییکی نزیک شاری ده‌رعا سێ هاووڵاتی‌تر کوژراون، ئه‌مه له حاڵێکدایه هێشتا ئاماری ره‌سمی کوژراوانی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن هیچ لایه‌نێکی ره‌سمیه‌وه ته‌ئیید نه‌کراوه. ئه‌م رێپێوانه دوو رۆژ دوای وتاره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د روویدا، له‌و وتاره‌دا به‌شار ئه‌سه‌د خۆپیشانده‌رانی به تاقمێک فتنه و ئاژاوه‌گێر ناوده‌بات، هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی تووره بوونی زیاتری خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و له شاری لازیقه و بانیاسیش خۆپیشاندان روویداوه. پێشتر دژبه‌رانی ئه‌سه‌د رۆژی 12 ی خاکه لێوه‌یان به رۆژی شه‌هیدان ناو ناوه. ئه‌گه‌ر چی سوریا له دوو حه‌وته پێشتره‌وه شاهیدی خۆپیشاندان‌و نارزایه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته بوه به دژی به‌شار ئه‌سه‌د. دوای دوو حه‌وته که له ڕاپه‌رینی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته تێده‌په‌رێت، شاره کوردیه‌کان بۆ یه‌که‌مین جار ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و رۆژی 12 ی خاکه لێوه شاهیدی رێپێوانی خه‌ڵکی قامیشلوو و عاموورا بوو و هه‌روه‌ها شاری حسکه‌ش شاهیدی خپۆیشاندانی کورده‌کان بوو و دوای دوو حه‌وته بێده‌نگی کوردستانی رۆژئاواش ئه‌و بێده‌نگیه‌یان شکاند. ئه‌مه له حاڵێکدایه کورده‌کانی سوریا نزیک به 3 میلیون که‌سن که له هه‌موو مافه سه‌ره‌تایه‌کانی مرۆف بێبه‌شن و ته‌نانه‌ت 500 هه‌زار کوردی ئه‌و وڵاته هێشتا ناسنامه‌یان نیه و رژیمی ئه‌سه‌د هه‌میشه به توندترین شێوه خه‌ڵکی کوردی سوریایان سه‌رکوت کردوه. گه‌ڵی کورد ده‌یان ساڵه به دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاپه‌ریوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه گه‌ڵی کورد که زۆرترین زوڵمی له‌و وڵاته له لایه‌ن رژێمی سوریاوه لێکراوه ، بێده‌نگی خۆی شکاند‌و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و به دژی به‌شار ئه‌سه‌دو ده‌وڵه‌ته‌که‌ی‌و ئه‌م خۆپیشانانه درێژه‌ی ده‌بێت تا رووخانی رژێم له‌و وڵاته. شایانی باسه له دوای خۆپیشاندانه‌کانی سوریا، رژیمی ئیسلامی ئێران و حزب الله‌ی لوبنان هێزێکی زۆریان بۆ سه‌رکوتی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته کردوه‌و ئه‌و هێزانه ده‌ستیان ده‌ستیان هه‌بوه له سه‌رکوتی نه‌یارانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا حزبه فلستینیه‌کان ده‌یانه‌وێت ده‌فته‌ره‌کانی خۆیان له سوریا بکێشنه‌وه و داوایان له رژێمی ئیسلامی ئێران و قه‌ته‌ر کردوه تا ئیزنیان پێ بده‌ن که ده‌فته‌ره‌کانیان له‌و وڵاتانه بکه‌نه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه رۆژئاوا گرێدانی خۆپیشاندانه‌کانی سوریا له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به پشتگوێ خستنی داخوزیه‌کانی گه‌ڵی سوریا ده‌زانێت و هه‌روه‌ها له درێژه‌دا باس له‌وه ده‌کات که داخوزیه دموکراسیخوازانه‌ی هاووڵاتیانی سوریا نه فتنه‌یه‌و نه پێلانه‌و ئه‌و قسانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دوورن له راستی و ئه‌و ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌لات ئه‌و هه‌لوێستانه وه‌رده‌گرێت‌و ئه‌و وتاره‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵگری هیچ په‌یامێکی ئه‌وتۆ نه‌بوو که چاره‌سه‌ری داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته بێت. خه‌ڵکه سوریا داوای گۆڕانی رژێم ده‌که‌ن و داوای گۆڕانێکی سه‌راپاگییری له هه‌موو شته‌کان ده‌که‌ن، به تایبه‌تی نه‌مانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و ئه‌م خۆپیشاندانه درێژه‌ی ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سوریا به ویست و داخوازیه‌کانیان ده‌گه‌ن.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)