بۆ یادی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Nov 15, 9:57 am
كۆمه‌ڵه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌كی كورت به‌هۆی هه‌ڵسوڕان‌و چالاكی ئه‌ندامان‌و رابه‌رانیه‌وه توانی ببێته رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری‌و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك كوردستان، ببێـت به رێكخراوێك كه به هه‌ڵسوڕان‌و تێكۆشانی شێلگیرانه بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه ره‌واكانی گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ئاڵاهه‌ڵگربوونی ویست‌و داخوازی ره‌وای كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و ژنان‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان، په‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له مێژووی هاوچه‌رخی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵكی كورد تۆمار بكات.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌م شانازیی‌و سه‌روه‌رییه‌ش به‌دی نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر باشترین پیاوان‌و ژنانی ئه‌م نیشتمانه له‌م رێبازه‌دا گیانبازییان نه‌كردبایه‌و بۆ كۆتایی هێنان به ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی هه‌ژاران‌و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان فیداكارییان نه‌كردایه. ره‌نگه ئه‌رك‌و خه‌باتی رابه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و له بارودۆخێكی پڕ خه‌فه‌قان‌و دیكتاتۆری رژێمی پاشایه‌تی، چاره‌نوسساز‌و سه‌ره‌كی بێت، هه‌ربۆیه هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و هاورێیانه ده‌توانێت زیاتر له‌گه‌ڵ ماندونه‌ناسی‌و فیداكاریی‌و خۆنه‌ویستی رابه‌رانی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه ئاشنامان بكات.
هاوڕێ دكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی یه‌كێك له‌و سیما ناسراوو خۆشه‌ویستانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه به درێژایی ته‌مه‌نی سیاسی خۆی، به‌هه‌ڵسوڕان‌و ماندونه‌ناسی خۆی، گه‌لێك قازانج‌و ده‌سكه‌وتی بۆ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد به‌رهه‌مهێنا‌و به گیانبه‌ختكردنیشی خه‌سارێكی بێ وێنه‌ی به كۆمه‌ڵه‌و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه گه‌یاند كه تا ئێستاش ئاسه‌واره‌كانی دیارن.
هاوڕێی رابه‌ر، دكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی ساڵی 1330 له كۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ند له‌شاری بۆكان چاوی به ژین پشكوت. خوێندنی سه‌ره‌تایی تا وه‌رگرتنی دیپلۆم له‌و شاره ته‌واو كرد‌و بۆ درێژه‌دان به خوێندن چووه شاری ته‌ورێز‌و له‌وێ له رشته‌ی پزیشكی له زانكۆی ته‌ورێز درێژه‌ی به خوێندن دا.
ئه‌و ساڵانه زانكۆكانی ئێران پڕبوون له سه‌رهه‌ڵدانی بیرێكی نوێی شۆڕشگێڕانه دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی. له‌دوای كوده‌تای ساڵی 1332ی هه‌تاوی زۆربه‌ی رێكخراو‌و حیزبه‌كانی وه‌ك حیزبی توده به توندی سه‌ركوت كران، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا بوو كه سیاسه‌ته‌كان‌و ئایدیۆلۆژیای حیزبی توده‌و چه‌پی ئێران له زانكۆكاندا‌و له نێو توێژی روناكبیر درایه به‌ر ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه. شێوازه‌كانی خه‌بات دژی دیكتاتۆری شا بۆ جارێكی دیكه لێكدرایه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه چه‌كدارییه‌كانی ساڵانی 46-47 له‌لایه‌ن ئیسماعیلی شه‌ریفزاده‌و هاوڕێكانی له‌كوردستان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له‌سه‌ر توێژی خوێندكاری كورد له زانكۆكانی ئێران‌دا دانا.
دكتۆر جه‌عفه‌ر كه هه‌ستكردن به كار‌و ره‌نجی خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و ئازادیخوازبوون وه‌ك پره‌نسیپێكی ژیانی چاولێده‌كرد، بیری نوێی شۆڕشگێرانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌رییه‌كی قوڵتری له‌سه‌ر بیر‌و هزری ئه‌م هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌دا دانا. هاوڕێ جه‌عفه‌ر له‌گه‌ڵ چوونی بۆ زانكۆله‌ساڵی 1349 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری گرت‌و به خێرایی بوو به یه‌كێك له رابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز.
دكتۆر جه‌عفه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ته‌ورێز له‌گه‌ڵ خه‌باتی سوسیالیستی‌و بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ ئاشنابوو، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو كه به پێی سیاسه‌ت‌و رێنوێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه، دكتۆر جه‌عفه‌ر له‌گه‌ڵ كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشان په‌یوه‌ندییه‌كانی نزیكتر كرده‌وه‌و بوو به خۆشه‌ویستی‌و رابه‌ری ئاشنای كۆمه‌ڵه له‌نێو كۆڕ‌وكۆمه‌ڵه كرێكارییه‌كانی وه‌ك ماشین سازی، كرێكارانی كه‌وش‌و كرێكارانی قاڵی بافی ته‌ورێز.
ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی، دەزگای ساواكی شا له په‌یوه‌ند له گه‌ل خه‌بات و خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز هاورێ جه‌عفه‌ری گرت. دوای 6 مانگ له زیندان له‌ژێر فشار و زه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ش سه‌ربه‌رزانه هاته ده‌ر. هاورێ جه‌عفه‌ر هیچكام له نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌دركاند و هه‌موو دۆستانی تێكۆشه‌ر و هاورێیانی ته‌شكیلاتی خۆی پاراست.
له هاوین و پاییزی سالی 1356ی هه‌تاوییه‌وه هه‌ست به ئاڵ و گۆڕ له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ده‌كرا. ئه‌و به‌شه له رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه كه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بوون و به‌ر چنگ پۆلیس و ساواك نه‌كه‌وتبوون، یان له زیندان رزگاریان ببوو خۆیان بۆ پێشوازی له هه‌ل و مه‌رجی تازه ئاماده ده‌كرد. بۆ خۆ ئاماده كردن بۆ هه‌لومه‌رجی تازه و كه‌لك وه‌رگرتن له ته‌جره‌به‌ی خه‌باتی چه‌كداری له باشوری كوردستانی و هه‌روه‌ها هاوكاری و یارمه‌تی پیدانی ئه‌و خه‌باته، سالی 1356ی هه‌تاوی هاوڕێ جه‌عفه‌ر یه‌كیك له‌و هاورییانه بوو كه به‌پێی بریاری ته‌شكیلات چوونه لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. هاوڕێ جه‌عفه‌ر ئه‌و كات به دوكتور عه‌زیز ده‌ناسرا و گیانی زۆر پیشمه‌رگه و خه‌ڵكی ئاسایی له مه‌رگ نه‌جات دا و جیگای رێز و خۆشه‌ویستی هه‌مووان بوو.
پاش سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی خه‌ڵكی ئیران له‌ساڵی 1357 هاوڕێ جه‌عفه‌ری شه‌فیعی وه‌ك تیكوشه‌ریكی كۆمه‌ڵه خۆی به خه‌ڵك ناساند. كرده‌وه‌ی شۆرشگیرانه و پیوه‌ندی پیشوی له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌كه، زۆر زوو ئه‌وی كرده سیمای خۆشه‌ویست و جیگای متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی كرێكار و زه‌حمه‌تكیش له كوردستان.
سالی 1358ی هه‌تاوی هاوڕێ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌لكی كورد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ نوینه‌رانی كۆماری ئیسلامی بوو کە له‌م ئه‌ركه قورسه‌یشدا وه‌ك رابه‌ریكی لێهاتوو خۆی نیشاندا و پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خەڵکی کوردستان بوو.
به‌داخه‌وه هاوڕێ جه‌عفه‌ر له ته‌مه‌نی سی و شه‌ش ساله‌ییدا دڵه گه‌وه‌ركه‌ی له لیدان كه‌وت، رۆژی پێنج شه‌ممه 7ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 29ی ئۆكتۆبری 1987ی زایینی، سه‌عات شه‌شی دوانیوه‌رۆ، كاتێك دوكتور جه‌عفه‌ر به‌ره‌و مه‌ئموورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی له كوردستانه‌وه به‌ره‌و بغداد وپاشان ئوروپا به‌رێوه‌بوو، به‌داخه‌وه به‌هۆی ته‌سادفی ماشین گیانی له‌ده‌ست دا و دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)