سیاسه‌تی بانێك‌و دوو هه‌وا
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Apr 22, 12:07 am
(سەروتاری ژمارە ٤٩ دواڕۆژ)
پاش راپه‌ڕینی خه‌ڵكی تونس كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینی‌دا روویدا‌و روخانی ده‌سه‌ڵاتی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی به‌دواوه بوو، سۆنامی شۆڕش‌و راپه‌ڕین زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا وه‌ك میسر‌و لیبی‌و یه‌مه‌ن‌و سوریای گرته‌وه‌و خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری كۆتاییهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان بوون.
له‌م نێوه‌نده‌دا خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م راپه‌ڕین‌و شۆڕشانه كه هه‌ندێك به‌باش‌و ره‌وا ده‌زانێت‌و به‌شێكیان به ئاژاوه‌گێڕ‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی ناولێده‌بات. رژیمی تاران سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندانه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی سیاسه‌تی بانێك‌و دوو هه‌وای گرتوته‌پێش‌وناڕه‌زایه‌كانی میسر‌و تونس‌و به‌حره‌ین به “راپه‌ڕینی ئیسلامی” ناولێده‌بات، كه‌چی له‌ئاست خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سوریا پشتگیری له رژیمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات‌و خۆپیشانده‌ران به “ئاژاوه‌گێڕ” ناولێده‌بات.
به‌مدواییانه باڵوێزی ئێران له سوریا له‌مباره‌یه‌وه به‌ئاماژه به‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك له سوریا ئاژاوه‌و فیتنه‌یه راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م “فیتنه‌یه” كۆپی دوه‌می ئه‌و فیتنه‌یه كه “دوژمنان” له ئێران دایانڕشتبوو. ناوبراو ته‌نانه‌ت به‌راوردێكی دروشمه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت “ئاژاوه‌گێران ساڵی 88 له ئێران دژی غه‌زه‌و لوبنان دروشمیان هه‌ڵده‌دا‌و ئاژاوه‌گێرانی سوریاش دژی حیزبوڵا‌و ئێران”.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حمه‌دی نژاد سوریا به باشترین هاوپه‌یمانی ئێران ناولێده‌بات‌و به‌ئاماژه به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا‌و ئیسراییل هه‌وڵ بۆ شێواندنی سوریا ده‌ده‌ن ده‌ڵێت حكومه‌تی سوریا خۆی ده‌توانێ كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌م لێدوانانه هاوكاته له‌گه‌ڵ بێده‌نگی میدیاكانی رژیم له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانی سوریادا، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رژیم كه‌مترین هه‌واڵ‌و زانیاری‌یان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی سوریا بڵاوكرده‌وه، ئه‌گه‌ریش هه‌واڵێك بووبێت خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌سه‌دیان بۆ خه‌ڵكی ئێران نمایش كردوه‌و هه‌وڵیانداوه له‌خه‌ڵكی ئێران بگه‌یه‌نن كه لایه‌نگرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د زۆرینه‌ن‌و باقی شته‌كان ئاژاوه‌گێڕییه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وستاون‌و به پێی ئه‌و زانیارییانه كه بڵاوكراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران هێزی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی سوریا كردوه‌و به پێی هه‌ندێ ده‌نگۆش پاراستنی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماریی سوریا به سپای پاسدارانی ئێران سپێردراوه.
هه‌ر دوو رژیم ئێران‌و سوریا كه دوو هاوپه‌یمانی له‌مێژینه‌و به‌هێزی ناوچه‌كه‌ن، ساڵانه له لایه‌ن رێكخراوه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه به پێشێلكردنی مافی هاوڵاتیان‌و ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری وڵاتانی دراوسێ تۆمه‌تبار ده‌كرین‌و مه‌حكوم ده‌كرێن. چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ئێران‌و سوریا لێكنزیك ده‌كاته‌وه كه ره‌نگه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی عێراق له‌و خاڵانه بن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر دوو رژیم پێویستیان پێیه‌تی‌و لێكیان نزیك ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆماری ئیسلامی تا چه‌ند نیگه‌رانه له رووخانی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، نه‌ك ته‌نها به خاتری روخانی هاوپه‌یمانێك، به‌ڵكو نیگه‌رانی له‌وه‌ی كه شه‌پۆلی سۆنامییه‌كه ئێرانیش بگرێته‌وه‌و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێران بهێنێت.
بۆیه كاره‌به‌ده‌ستانی تاران سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی بانێك‌و دووهه‌وا له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵك له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌موو هه‌وڵێكیان خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ پاراستنی حكومه‌ته‌كه‌ی سوریا.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)