ساڵی 1389 ساڵی ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه بۆ هاووڵاتیانی کوردستان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Apr 21, 11:26 pm
| ساڵی ئیعدام ساڵی ئه‌شکه‌نجه و ئازار و ئه‌زیه‌ت بۆ هه‌ڵسووراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، ساڵ 1389 ساڵی ده‌سبه‌سه‌ر کردنه به‌ربڵاوه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات رژیمی ئیسلامی ئێران بوو. هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی هه‌ڵسووراوانی سیاسی، رۆژنامه‌وانان، خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بە شێوەی ڕه‌مه‌کی گرتوه‌ته‌وه و بووه به به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی رژیمی ئیسلامی ئێران. له سه‌ره‌تای ساڵی 89 حوکمی سێداره به سه‌ر 5 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ێک ده‌ستی پێ‌کرد، 5 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ێک که به‌ر له خۆپیشاندانه‌کانی تاسوعا و عاشوورا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون و به تۆمه‌تی موحاربه حوکمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێنرا. حوکمی سێداره‌ی موته‌هه‌ره به‌هرامی، رێحانه حاج ئبراهیم و هادی قائمی له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا که‌م کرایه‌وه بۆ 10 ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه له زێدی خۆیان. به‌ڵام دوو ئه‌ندامی‌تری ئه‌و بنه‌ماڵه، ئه‌حمه‌د و موحسن دانش پوورموقه‌ده‌م له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوکمی ئیعدامه‌که‌یان ته‌ئید کرا، ئه‌م باوک و کۆڕه هاوکات له گه‌ڵ عه‌بدولره‌زا قه‌نبه‌ری، مامۆستا ده‌سبه‌سه‌ر کراو، هێشتا مه‌ترسی ئیعدامیان له سه‌ره.رژێمی ئیسلامی ئێران له کوردستان ده‌ستی داوه‌ته گرتن و راوه‌دوونانی خه‌لکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وان و سیاسیه‌کان، هه‌ر که‌س به تۆزێ جیا له‌وان بیر بکاته‌وه و زۆر زوو تۆمه‌تێک ده‌خه‌نه پاڵی و حوکمی سێداره ده‌سه‌پێنن به سه‌ریاندا. ئێمه هه‌ر رۆژه له کوردستان چاوه روانی له سێداره دانی ئازیزه‌کانمانین و له‌م ناوه‌دا یه‌کریزی خه‌ڵکی کوردستان بووه به مۆته‌که‌ی ترس و ناخی رژێمی هێناوه‌ته له‌رێنه‌وه و رژێمی خستوه‌ته ناو دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا رژێم بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ جارێکی‌تر له کوردستان ده‌ستی داوه‌ته کۆشتاری لاوان و به بێ ئه‌وه‌ی بیر له شتێک بکاته‌وه ده‌ستووری تیری داوه به هه‌موو هێزه‌کانی و هه‌ر وه‌ک ئه‌و کاره‌ساته‌ی ناو شاری سنه که رووی دا و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان به بێ بیر کردنه‌وه ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد‌و و مێر منداڵێکیان به تۆندی بریندار کرد یان رووداوه‌کانی سه‌ر سنوور که رۆژ نیه لاوێکی کورد نه‌بێته قۆربانی سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی رژێم. دوایین نامه‌ی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه‌ی که به بێ دادگاێکی روون و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیتلاعات ناچار بوون دیان به شتێکدا بنێن که هیچ کات نه‌یانکردوه و به ناچاری ئه‌وه‌ی که ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ره‌کان پێیان خۆشه ده‌بێ ئێمزا بکه‌ن و دادگای نا شۆرشی رژێمی کۆماری ئیسلامیش که خۆی داره ده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعتی رژێمه به بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و شتانه بکاته‌وه زۆر زوو حوکمێکی سێداره ده‌سه‌پێنێت به سه‌ر زیندانی سیاسی کوردا و ئه‌وا هه‌ر رۆژه دوایین نامه‌ی یه‌کێک له‌و ئازیزانه ده‌بینین که وه‌ک مالئاوایی و بۆ یادگار له خۆیان بۆ ئێمه‌ی به یادگار به جێ دێڵن. وڵاتی سێداره کوردستانی کردوه‌ته گۆرستانی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک رژێمی کۆماری ئیسلامی بیر ناکه‌نه‌وه و و به بیری ئازادیخوازانه گۆچ کراون و زیاتر له سێ ده‌یه یه رژێمی کۆماری ئیسلامی له کوردستان ترۆر و داری سێداره‌ی چه‌قاندوه و هه‌ر به سه‌ر پاوویه و ئێستاش دوای سی ساڵ که به سه‌ر کۆشتاره‌کانی خال‌خالی له کوردستان تێده‌په‌رێت یان کۆشتاره‌کانی ساڵی 1367 که دوای خاوه‌رانی تاران کوردستانیشی گرته‌وه به تایبه‌تی ورمێ که ته‌نیا له ورمێ زیاتر له 1000 که‌س سێداره دران و هه‌ر وه‌ها دوای کاره‌ساته‌که‌ی خالخالت ته‌نیا له کوردستان تا ساڵی 1370 زیاتر له 800 که‌س له سێداره دراون و ئه‌وا له‌م دوو سێ ساڵه‌دا رژێم جار ێکی‌تر ده‌ستی داوه‌ته سێداره‌ی لاوانی کورد و رۆژ نیه ئێمه چاوه‌روانی دوایین نامه ی زیندانێکی سیاسی کورد نه‌بین رۆژ نیه دڵی داێکێک نه‌سووتێ. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م سێدارانه ته‌نیا جنایه‌تی رژێمی کۆماری ئیسلامی نیه و نه‌بووه له کوردستان، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر زۆر به وردی کالبد شکافی ئه‌و ده‌ورانه و ئێستا بکه‌ین ده‌توانین ئاماژه به چه‌ندین جنایه‌تی‌تری رژێم بکه‌ین له کوردستان و بۆ نموونه کوشتنی لاوانی کورد به بێ هیچ دادگاێیک و ڕاکێشانیان به پشت ماشینه نیزامیه‌کانه‌وه یا سه‌ربرینی هێزێکی پاسداری خۆیان له پاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌ڵک بریندار بکه‌ن و بڵێن به‌ڵێ ئه‌م کاری پێشمه‌رگه‌یه و هه‌ر دوا به دوای ئه‌وه بوو که خومینی فه‌رمانی جیهادی بۆ سه‌ر کو سادر کرد و دوا به دوای ئه‌و فه‌رمانه کاره‌ساتی قارنێ و قه‌ڵاتان روویدا و هه‌ر وه‌ها ده‌یان کاره‌ساتی‌تر که ده‌توانین ئاماژه به سووتانی ئاوایه‌کان و سه‌ربرینی ته‌نانه‌ت منداڵی ناو بێشکه‌ش بکه‌ین وهه‌ر چه‌ن ئامارێکی زۆر ده‌قیق له‌م هه‌موو جنایه‌تانه‌ی رژێم له به‌ر ده‌ستدا نیه، به‌ڵام ئاماره فه‌رمی و نافه‌رمیه‌کان باس له کوشتی زیاتر له هه‌زاران که‌س ده‌که‌ن له کوردستان و زیاتر له 25000 که‌س تا ئێستا له لایه‌ن رژێمه‌وه کوژراون‌و زۆربه‌یان خراونه‌ته نێو گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان . له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ئێستا رژێم بۆ جارێکی‌تر کوردستانی کردوه‌ته گۆرستانی سێداره و ده‌یان لاوی کوردی له سێداره داوه به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا چکۆڵه‌ترین به‌ڵگه‌ێکیان به ده‌سته‌وه بێت و هه‌موو به‌ڵگه‌ی ئه‌وان قسه‌ی بێ مانا و بێ به‌ڵگه‌ی ئیتلاعاته که ئه‌ویش به هۆی ئه‌شکه‌نجه و له ژێر باردۆخێکی زۆر ناڵه‌باردا له‌و لاوانه سه‌ندراوه که بۆ نموونه و من زۆر به دڵنیائیه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم که زۆربه‌ی ئه‌و دیانپیانانه به هۆی لێدانی ده‌رزی و …. بووه که ئه‌و جۆره دیانپیانانه له هیچ کوێ جیهاندا و بۆ هیچ یاساێک قه‌بووڵ نیه ته‌نیا له وڵاته دیکتاتۆره‌کاندا به‌و جۆر هه‌لس و که‌وت ده‌که‌ن و ئه‌و جۆره دیانپیانانه‌یان قه‌بووڵه. به‌ڵام ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان و 5 زیندانی سیاسی‌تری کورد له کوردستان جیهانی تووشی سه‌ر سوورمان کرد. فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هولی و مهدی ئیسلامیان به شێوه‌ی نه‌هینی له سێدار دران و ئه‌مه ده‌سپێکه‌رێکی نوێ بوو بۆ سێداره نه‌هینیه‌کانی رژێم، به تایبه‌تی له کوردستان، ئه‌مه له حاڵیکدا بوو که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانیه سیاسیانه ته‌نانه‌ت له هه‌ر جۆره مه‌راسم گرتنێک بۆ ڕۆڵه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه کردبوون و هه‌ره‌شه‌یان لێ کردبوون له ئه‌گه‌ری گرتنی هه‌ر مه‌راسمێکدا ئه‌وا تووشی کێشه‌ی‌تر ده‌بن و جنازه‌ی ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک له سێداره دانیان به شێوه‌ی نه‌هێنی له گۆڕستانه‌کاندا له لایه‌ن رژێمه‌وه شاردرایه‌وه و ته‌نانه‌ت له زۆر کاتدا بنه‌ماڵه‌کانیشان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیلاعات و لیباس شه‌خسیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون. عه‌لی ساره‌می، به تۆمه‌تی موحاربه، عه‌لی ئه‌کبه‌ر سیاده‌ت به تۆمه‌تی جاسوسی دوو زیندانی تر بوون که به شێوه‌ی نه‌هینی له سێداره دران و ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ک ئه‌و شه‌هیدانه‌ی‌تر به بێ‌ئاگاداری بنه‌ماڵه‌کانیان له سێداره دران. به‌ڵام ماشینی سێداره نه‌هینیه‌کانی رژێم که‌وتووه‌ته کار و ته‌نیا به‌مان ته‌واو نه‌بوه و نابێت، کازمی، محه‌مه‌د حاج آقایاری، حسه‌ین خزری و زه‌هرا به‌هرامی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه بوون که به نهێنی له سێداره ونێژران و جنازه‌کانیشان هیچ کات نه‌درایه‌وه به بنه‌ماڵه‌کانیان. هه‌روه‌ها سیداره‌ی به کۆمه‌ڵی زیندانیان بوه‌ته هۆی نیگه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆف و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، حه‌بیب الله گوڵپه‌ری پوور، زانیار و لوقمان مورادی، حه‌بیب الله له تیفی و شێرکۆ مه‌عارفیی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه‌ن که ساڵی ڕابردوو له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوکمی سێداره‌یان ته‌ئید کراوه‌ته‌وه و مه‌ترسی جێبه‌جێ کردنی حوکمه‌کانیان له ئارادایه، به تایبه‌تی شێرکۆ مه‌عارفی که چه‌ند رۆژ پێش له ئێستا له لایه‌ن دادگاوه رۆژی جێبه جێکردنی حوکمه‌که‌ی به خۆدی شێرکۆ ڕاگه‌یندراوه. به‌ڵام ته‌نیا زیندانیانی سیاسی به شێوه‌ی نه‌هێنی له سێداره نه‌دڕاون، زۆربه‌ی زیندانیانی تریش به تایبه‌تی له مه‌شهه‌د به کۆمه‌ڵ و به نه‌هێنی له سێداره دڕاون و هه‌ر ئه‌مه بوه‌ته هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ کۆمه‌ڵاگای جیهانی به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانیانه. لێره‌وه و له که‌مپه‌ینی داکوکی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی داوا له هه‌موو حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که پێکه‌وه داوای رزگار کردنی گیانی شێرکۆ مه‌عارفی، بکه‌ن و رزگار کردنی شێرکۆ بکه‌ین به رۆژی له ده‌ور یه‌کترکۆبوونه‌وه، با هه‌موو حزبه‌کان پێکه‌وه و به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک به‌یانیه پشتیوانی بکه‌ن له رزگار کردنی گیانی شێرکۆ مه‌عارفی یه‌کده‌نگی ئێمه ده‌بێته هۆی رزگار بوونی ژیانی زیندانیانی سیاسی له روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌مڕۆکه زیاتر له 17 لاوی کورد له ژێر مه‌ترسی جێ به جێکردنی حوکمه‌کانیانن. لێره‌دا ئاماژه به نای ئه‌و زیندانیه سیاسیانه ده‌که‌م که حوکمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه و له نێو سایاچاڵه‌کانی رژێم چاوه ڕێی جێ به جێ حوکمه‌کانیان . حه‌بیب له‌تیفی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان. حه‌بیب الله گوڵ په‌ری پوور، ره‌شید ئاخکه‌ندی، شێرکۆ معارفی، مسته‌فا سه‌لیمی ، روسته‌م ئه‌رکیا، حسه‌ین خزری، ئه‌نوه‌ر روسته‌می ، سه‌ید جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی ، سه‌ید سامی حسه‌ینی ، عه‌زیز محه‌ممه‌د زاده، حه‌سه‌ن تالعی، عبدالله سه‌روریان، زانیار مورادی، لوقمان مورادی. |
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)