ڕاگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه له شاری مهاباد
وه‌شانگه‌ر رزگار - 4 شه‌م Sep 22, 12:50 pm
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه، کاتژمیر 10 و 30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له شاری مهاباد روویداوه که بووه‌ته هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س و، ژوماره‌ی قوربانییه‌کانیش له
زیاد بوون دایه. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له یه‌که‌مین رۆژی زنجیره‌مه‌رسمێکدا ڕووی دا که حکوومه‌ت بۆ یادکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق و با ناوی “هه‌فته‌ی دیفاعی موقه‌دده‌س” به‌ڕێوه‌ی ده‌با. ته‌قینه‌وه‌که له کاتی ڕێژه‌ی هێزه‌چه‌کداره‌کاندا و له نێو شارۆمه‌ندانی بێدیفاعدا ڕووی دا و زیاترین قوربانییه‌کان له ژنان و منداڵان پێک دێن. کۆمه‌له ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌و ئه‌و کوشتاره بێ شه‌رمانه‌یه و هه‌روه‌ها، ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستییه به توندی مه‌حکووم ده‌کا. سیمای بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی کوردستان به‌و جۆره کرده‌وه و پیلانانه خه‌وش هه‌ڵناگرێ. به پیچه‌وانه‌ی هه‌وڵی سازمانداری کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدا که ئه‌و کرده‌وه‌یه له لایه‌ن هیزه سیاسییه‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌نجام دراوه، له ڕوانگه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه‌وه تاوانباری راسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕووداوه کۆماری ئیسلامییه که پێشنینه‌یه‌کی درێژی دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان و پیلانگێڕان و ئاژاوه‌نانه‌وه له دژی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هه‌یه. هه‌واڵده‌رییه‌کانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی له هه‌نگاوێکی هاوئاهه‌نگ و دژ کرده‌وه‌یه‌کی خێرادا، له زمان چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی به وته‌ی خۆیان ئاگاداره‌وه ڕایانگه‌یاند که “ده‌ست و پیوه‌نده‌کانی “زدی ئینقلاب” له‌و کرده‌ویه دا ده‌ستیان هه‌بووه” و یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی رێژیمیش له ناوچه‌که دا به پیوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئیدیعای کردووه که “ده‌ست و پیوه‌نده‌کانی به قه‌ولی خۆیان زدی ئینقلاب به ئامانجی تۆڵه کردنه‌وه له خه‌ڵکی هه‌میشه ئاماده‌ی شاری مهاباد ئه‌و کرده‌وه کاره‌ساتباره‌یان ئه‌نجام داوه و ئامانجیان دڵ سارد کردنه‌وه‌ی خه‌لکی مهاباد بووه. حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی به به‌رده‌وامی و به تایبه‌تی له دوای مانگرتنی یه‌کگرتووانه و سه‌رتاسه‌ریی خه‌ڵکی کوردستان له به‌هاری ئه‌مساڵدا، هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و خراپکردنی ره‌وشی سیاسی و خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستانی داوه. له چه‌ند مانگی رابردوو دا کۆماری ئیسلامی به له سیداره دان و هه‌ڕه‌شه‌ی له سیداره دان و کوشتاری کاسبکاران له سه‌ر سنووره‌کان و هه‌روه‌ها ده‌سگیر کردنی سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی کوردستان، نه‌یتوانیوه به سه‌ر ره‌وشی سیاسیی کوردستان دا زاڵ بێ و، ئێستا به پیلانگێرییه‌کی تازه و به کرده‌وه‌یه‌کی جینایه‌تکارانه‌ی له‌و جۆره ده‌یه‌وێ له کوردستان ئاژاوه بنێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی خۆی له‌م ناوچه‌یه په‌ره پێ بدا. کۆمه‌له داوا له خه‌ڵکی خه‌باتگیڕی کوردستان ده‌کا که وه‌کوو هه‌میشه، پیلانه‌کانی رێژیم بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه له کوردستان پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و ڕێگا نه‌ده‌ن سیمای بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان که به‌تایبه‌تی به خه‌باتی یه‌ک ساڵی رابردوو ئیعتبار و قورساییه‌کی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ر بۆیه‌ش بووه‌ته ئامانجی پیلانگێڕیی ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌کانی حکوومه‌ت، به پێچه‌وانه نیشان بدرێت. کۆمه‌ڵه هه‌روه‌ها داوا له سه‌رجه‌م لایه‌ن و پارته سیاسییه‌کانی کوردستان و ئیران ده‌کا که به هه‌ڵوێستی روونی خۆیان پێش به هه‌ر جۆره که‌ڵک وه‌رگرتنێکی خراپی رێژیمی ئیسلامی بگرن.
به‌هێزتر بێت یه‌کگرتوویی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
بڕۆخێت رژیمی کۆماری ئیسلامی
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
٣١ خه‌رمانانی ١٣٨٩
٢٢ سپتامبری ٢٠١٠
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)