فوئادی سۆسیالیست، فوئادی خوازیاری فره ره‌هه‌ندی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Sep 08, 3:35 pm
نووسین: عومه‌ر ئێلخانیزاده
)سه‌روتاری رۆژنامه‌ی دواڕۆژ ژماره 43(
كاك فوئادی مسته‌فا سوڵتانی ئه‌و رابه‌ره‌یه كه پاش تێپه‌ڕ بوونی 31 ساڵ، هێشتا وره‌و وزه‌و رێبازه‌كه‌ی به روونی دیاره به سه‌ر ره‌وتی كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنخوازی كوردستاندا. له ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌رگی ئه‌و تێكۆشه‌ره نه‌سره‌وتوه‌ی زۆرلێكراوان‌و به‌شمه‌ینه‌تاندا، هه‌ر كه‌سه‌و به جۆرێك رێزی لێده‌گرێ‌و باسی لێده‌كات. هه‌موان، ته‌نانه‌ت نه‌یارانیشی، ناتوانن به حورمه‌ته‌وه لێینه‌دوێن. كاك فوئاد دوای ئازادیی له زیندان، یازده مانگ ته‌مه‌نی كرد‌و له‌و ماوه كورته‌دا بوو به سیمای ناسراو‌و خۆشه‌ویستی كوردستان‌و گشت ئێران.
له‌و ده‌وره‌یه‌دا كوردستان جۆش‌و خرۆشی جه‌ماوه‌ریی بێ وێنه‌ی به خۆوه بینی، ئاڵوگۆڕی سیاسی گه‌وره تێیدا روویدا به جۆرێك كه رۆژانه كاری ده‌كرده سه‌ر زه‌ین‌و بیری گشت تاكێك‌و وشیاری سیاسی به لێشاو بڵاو ده‌كرده‌وه. ئه‌و مانگانه‌ی دوای راپه‌ڕین، شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌ره‌و له‌بارچوون ده‌ڕۆیشت‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆنه‌په‌ره‌ستیی‌و ئیستیبداد تا ده‌هات زۆرتر خۆی ده‌سه‌پاند. هاوكات كۆرپه‌ی ئازادی له كوردستاندا نه‌ك هه‌ر پێی گرتبوو، به‌ڵكوو باڵای ده‌كێشا‌و له گه‌شه بوو و، هیوایه‌كی نوێی له هه‌موو لایه‌ك جێگیر ده‌كرد. كوردستان له لایه‌ك ببوه مه‌كۆی دڵدارانی ئازادی‌و ئاڵترناتیوی دێمۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی تازه پێگرتوو، له لایه‌كی دیكه‌وه چقڵی چاوی كۆنه‌په‌ره‌ستیی بوو‌و وه‌ك وڵاتی یاغی سه‌یری ده‌كرا‌و خۆیان بۆ سه‌ركوت‌و وێران كردنی ئاماده ده‌كرد.
فوئادی ساده‌و ساكار‌و خۆبه‌خش‌و تامه‌زرۆی ئازادیش ئا له‌م ده‌ورانه‌دا قاڵ‌و خاراو بوو و وه‌ك رابه‌ر‌و هانده‌ری كۆمه‌ڵه، ئه‌و دوو ره‌وته‌ی ناسی‌و خۆیشی له‌و جۆش‌و خرۆشه‌دا گه‌شه‌ی كرد. ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی میلیۆنی خه‌ڵكی كوردستان ژیا‌و پڕاوپڕ تێكه‌ڵی بوو، وێكخه‌ر‌و كۆكه‌ره‌وه بوو و بۆ یه‌كجاریش ده‌وری نه‌بوو له دووفاقه كردن‌دا، به پێچه‌وانه به‌ری به دووفاقه‌یی ده‌گرت. ئه‌و نوێنه‌ری یه‌كگرتوویی ناو كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه‌ی كوردستان بوو‌و زوو فێر بوو كه مامۆستایانه‌و به لێوه‌شاوه‌یی ئه‌و ده‌وره بگێڕێ. هه‌م له شورای شاری مه‌ریوان هه‌وێنی یه‌كیه‌تی بوو، هه‌م له پێكهێنانی یه‌كیه‌تی جوتیاران‌و پێكه‌وه‌نانی كۆمه‌ڵه‌كانی شاره‌كان كه هه‌موو مه‌یلێكی تێدا بوون، هه‌م له پێكهێنانی هه‌یئه‌تی نوینه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، ده‌وری گرینگی هه‌بوو.
هه‌موومان ده‌ڵێین‌و ده‌یسه‌لمێنین كه ئه‌و به راشكاویی سۆسیالیست‌و لایه‌نگری چینی چه‌وساوه بوو و خۆی‌و رێكخراوه‌كه‌ی به پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان له بزوتنه‌وه‌ی كوردستاندا ده‌زانی. ئایا هه‌موومان نه‌ماندیت كه ئه‌و پڕاوپڕ پێداگری له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد؟ هه‌موومان شایه‌تی ناده‌ین كه چه‌ند دڵسۆزانه حه‌ولی ده‌دا بۆ پێكه‌وه كاركردن‌و پێكه‌وه حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو ره‌وت‌و مه‌یله سیاسیه‌كان؟ مه‌گه‌ر قبوڵی ناكه‌ین كه چه‌نده به‌رپرسانه تێده‌كۆشا تا ده‌زگا‌و یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوویی سیاسی بۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد پێك بێت، به بی ئه‌وه بۆ ساتێكیش جیاوازییه سیاسی‌و روانگه‌ییه‌كان بشارێته‌وه‌و سنوری حیزبه سیاسیه‌كان بشێوێندرێ؟ مه‌گه‌ر وانه‌بوو كه كاك فوئاد له‌گه‌ڵ ناسۆسیالیسته‌كانیش دۆست بوو و حه‌ولی ده‌دا دڕدۆنگی نیوانمان بڕه‌وێنێته‌وه‌و بۆ كاری هاوبه‌ش متمانه دروست بكات؟ هه‌موو ئه‌و ئاكار‌و ره‌وشتانه رێبازی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه بوون‌و هه‌موومان بۆ چه‌سپانی حه‌ولمان ده‌دا‌و هاوڕێ فوئادیش كۆمه‌ڵه‌ی رابه‌ری ده‌كرد تا ئه‌م بڕوایانه بباته ناو پراتیك. ئایا هه‌موو ئه‌وانه به‌و مانا نه‌بوون كه ئه‌وكات به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاریخوازی كوردستان، مه‌به‌ست‌و مه‌نزوری ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه‌و كاك فوئادی رابه‌ر بوو؟ ئایا ئه‌و مه‌به‌ست‌و مه‌نزوره دژایه‌تی بوو له‌گه‌ڵ ئاوات‌و ئامانجی یه‌كسانیخوازیی‌و رزگاریی ئینسان له كویله‌تی‌و چه‌وسانه‌وه؟ مه‌گه‌ر ئه‌و رێبازه نه‌بوو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌یانده لوتكه‌و، لادان له‌و خه‌ته نه‌بوو كۆمه‌ڵه‌ی تووشی نوشست كرد؟ ئایا كۆمه‌ڵه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌و ده‌ورانی نه‌بوو كه دوای به‌دناوییه‌ك كه حیزبی تووده بۆ چه‌پی ئێرانی به‌دیهێنابوو، بۆ یه‌كه‌مجار چه‌پی برده‌وه نێو جه‌ماوه‌ر‌و متمانه‌ی بۆ دروست كرده‌وه؟ ئایا ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه بیر‌و بڕوای چه‌پ‌و یه‌كسانیخوازیی بره‌و پێنه‌دا‌و نه‌یكرده خۆشه‌ویست لای خه‌ڵكێكی به‌رین؟
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بپرسین خه‌ت‌و كرده‌وه‌ی ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه بره‌وی زۆرتر بوو یان ئه‌وه‌ی دواتر حیزبی كۆمۆنیستمان له سه‌ر دروست كرد؟ دڵنیام هه‌مووان ددانی پێدا ده‌نێن كه له‌و دوو ده‌وره‌یه‌دا له زۆر بواردا دوو خه‌ت‌و رێبازی جیاواز هه‌بوون. من خه‌تی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه به رێبازی فوئاد ده‌زانم. ده‌نا كه‌سێكی دیكه به من بڵێ چی بوو رێبازی فوئاد جیا له كرده‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی؟
هه‌موو راستیه‌كانی ئاماژه‌یان بۆ كرا ده‌ریده‌خه‌ن كه كرده‌وه‌ی كاك فوئاد‌و خه‌تی ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه، یه‌ك ره‌هه‌ندیی نه‌بوو. له‌گه‌ڵ سۆسیالیسمی ته‌ریكخواز به ته‌واوی نامۆ بوو. رێزدانان‌و گرینگی‌دان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌و فره ره‌هه‌ندی، ئامانجی قه‌ت ون نه‌بووی بوون. جه‌وهه‌ری ئه‌و بۆچوونه له‌وه‌دا بوو كه به پێچه‌وانه‌ی خه‌تی ته‌ریكخواز، به ئه‌ركی یه‌كسانیخوازه‌كانی ده‌زانی كه رێگا بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا ببیننه‌وه‌و پێكه‌وه حه‌وانه‌وه‌و دێمۆكراسی‌و بردنی سیاسه‌ت بۆ شه‌قام‌و كۆڵان بكرێته بنه‌مای كاریان، نه‌ك هێژمۆنیخوازیی ببێته ئامانج. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه تا دیالۆگی سیاسی‌و قه‌ناعه‌ت پێهێنان به چه‌كی هه‌ره مه‌زن دابندرێ‌و بایه‌خی پێبدرێ. به داخه‌وه‌م بڵێم كه هێشتا له ناو ئه‌وانه‌ی‌دا كه به ره‌وتی كۆمه‌ڵه خۆیان ده‌ناسێنن، هه‌ن لایه‌نی وا كه ته‌نانه‌ت دوره‌په‌رێزی ده‌كه‌ن له دیالۆگ‌و كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه، چ بگا به‌وه‌ی بوێرن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ناكۆمه‌ڵه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبێنن. بۆیه پێموایه ده‌بێ له ساڵیادی مه‌رگی كاك فوئادداو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای ئێران‌و كوردستاندا كه روو له گۆڕانه به راشكاویی‌و بویرانه ده‌نگ به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر یه‌كسانیخوازیی‌و دیالۆگی نیوان ره‌وتی كۆمه‌ڵه‌و هه‌نگاونان بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. ئه‌مه سیاسه‌تی فره ره‌هه‌ندییه‌و رێگای دووباره خۆگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌و گه‌شه‌ی بزاوتی رزگاریخوازی كوردستانه. كۆمه‌ڵه فرچكی به‌وه گرتووه كه حیزبی فره‌ره‌هه‌ندیی‌و چه‌ند بزاوتی بێ، با هه‌موومان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و رێبازه تێ‌بكۆشین.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)