ئێگزیستانسیالیزمی فه‌رانسه‌وی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Feb 04, 10:56 am
بۆ فارسی: محه‌مه‌د سه‌عید حه‌نایی کاشانی
بۆ کوردی: کاوه که‌ریمی
ڕاستگۆیی له فه‌لسه‌فه‌دا ئاژاوه ئه‌نێته‌وه، به شڵه‌ژاندنی سه‌دان که‌س له ناوه‌وه‌و هه‌زاران که‌س له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵ. ئه‌و کتێبانه‌ی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ده‌نووسرێن، نه پڕوپاگه‌نده بۆ بیروباوه‌ڕی لاوه‌کی ده‌که‌ن‌و نه ده‌رمانی هه‌موو برینه‌کان ساڕ‌ێژ ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ گیروگرفته‌کان‌و هه‌ست به بیرکردنه‌وه‌ی کرده‌وه‌یی، وه‌کوو کتێبه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خوێنه‌ریان زۆره. ئه‌و شانۆنامانه‌ی که تێیاندا کردار به‌نده به وشه‌وه‌و نه‌ک به لێکداه‌وه‌ی وشه‌و، وتووێژێک له تێفکرین‌و به‌دواداچوونه‌کان ده‌خاته‌ڕوو، بۆ چه‌ند مانگی یه‌ک له‌دوای یه‌ک نمایش ده‌کرێن‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به گه‌رمی پێشوازیی لێده‌که‌ن. ڕاڤه‌کردنی بارودۆخی مرۆڤ له جیهان‌و بنه‌ماکانی پێوه‌ندیی مرۆیی‌و بوون‌و نه‌بوون، نه‌ته‌نیا په‌یوه‌ست ده‌بێت به بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌ده‌بی، به‌ڵکوو تا بتوانێت ڕێنوێنیگه‌لێکیش بۆ بۆچوونێکی نوێی سیاسی دێنێته ئاراوه. هۆگرانی فه‌لسه‌فه ده‌بنه ڕۆژنامه‌نووس‌و شانۆنامه‌نووس‌و ڕۆماننووس، ئه‌وان ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستیی زانکۆکان نین، به‌ڵکوو ئه‌و “قه‌له‌نده‌ر”انه‌ن که له هۆتێله‌کاندا ده‌مێننه‌وه‌و له قاوه‌خانه‌کاندا ده‌ژین‌و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی تا سنووری حاشاکردن له ژیانی تاکه‌که‌سی بڵاوه پێده‌ده‌ن. نه ده‌توانن، ته‌نانه‌ت یا وا وێده‌چێت بتوانن که بیانکه‌نه برینی ماقووڵ.
له هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له پاریسه‌وه ده‌گات، وا پێده‌چێت که ئه‌وه شتێکه که خه‌ریکه ڕووده‌دات. ئه‌گه‌ر “بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگری” ده‌ره‌نجامه‌که‌ی نه‌بووه ‘شۆڕشی ئورووپایی’، لانیکه‌م له فه‌رانسه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه، سه‌رهه‌ڵدانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووناکبیران، که دۆشداماوییان له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا، له نۆستالۆژیکترین ڕوانگه‌کانی پانۆرامای کزۆڵه‌ی ئورووپا له نێوان جه‌نگه‌کاندا بوو. هه‌روه‌ها وا دێته پێش چاو که خه‌ڵکی فه‌رانسه هۆکاره قووڵه فه‌لسه‌فییه‌کانیان له وتار‌و کێشمه‌کێشه‌کانی سیاسییه‌کان به‌لاوه گرنگرتر بێت. له پاڵ ئه‌وه‌دا هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڕێگه‌خۆشکه‌ری ده‌رچوون له کرداری سیاسی به‌ره‌و تیۆرییه‌ک بێت که ته‌نیا له‌سه‌ر کردار (action) ده‌دوێت، واته ده‌رچوون به‌ره‌و کردارێتی (activism)؛ به‌ڵام هاوکات ده‌توانێت پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ نوشستی حزبه چه‌په‌کان‌و ڕاوه‌ستانی ئێ‌لیتی شۆڕشگێڕی ڕابردوو (که چوونه‌ته به‌ره‌ی هه‌وڵ بۆ داکۆکیکردنی بێ‌ئاکام له هه‌موو حزبه‌کان) خه‌ڵک زیاتر له ئێمه ده‌توانن هه‌ست به‌وه بکه‌ن که به‌رپرسیارێتیی کرداری سیاسی تا کاتێک که بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی‌و سیاسی نوێ دابنرێت، زۆر جێگای باوه‌ڕه‌و نه‌ریتی کۆنی فه‌لسه‌فه که ته‌نانه‌ت ڕیشه‌ی قووڵی له بچوکترین تاکی فه‌لسه‌فیدا هه‌یه، له کرده‌وه‌دا ڕێگر نییه له هزری سیاسیی نوێ.
ناوی ئه‌م بزووتنه‌وه نوێیه “ئێگزیستانسیالیزم”ه‌و لایه‌نگره ناسراوه‌کانی ژان پۆل سارتێرو ئالبێر کامۆ ن، به‌ڵام چه‌مکی ئێگزیستانسیالیزم تێنه‌گه‌یتنی زۆریشی لێوه به‌رهه‌م هاتووه که کامۆ ی ناچار به‌وه کردووه به ئاشکراو پێشوه‌خت ڕابگه‌یه‌نێت که بۆ ئێگزیستانسیالیست نییه؟ ئه‌م چه‌مکه له فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نوێ له ئاڵمانه‌وه هاتووه که پاش جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م یه‌کڕاست ژیایه‌وه‌و زیاتر له ده‌یه‌یه‌ک کاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هزری فه‌رانسه‌وییه‌وه به ته‌واوی دیاربوو؛ به‌ڵام شوێن‌که‌وتن‌و پێناسه‌کردنی سه‌رچاوه‌کانی ئێگزیستانسیالیزم به وشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌م هۆیه ساکاره بێئاکامه که هه‌م ئامانجه ئاڵمانییه‌کان‌و هه‌م ئامانجه فه‌رانسه‌ییه‌کانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له دڵی خولێکی یه‌کسان‌و میراتی کولتوورێکی که‌م تازۆر یه‌کسانه‌وه هاتووه‌ته ده‌ر.
ئێگزیستانسیالیسته فه‌رانسه‌ییه‌کان گه‌رچی له ناوخۆیاندا ناکۆکییان هه‌یه به‌ڵام له دوو هێڵی گشتیدا هاوڕێن: یه‌که‌م نه‌لێکردنی ڕاشکاوانه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت I’ esprit de serieux و دووه‌م، نه لێکردنه‌ی گرژئامێز له وه‌رگرتنی جیهان وه‌ک خۆی، واته وه‌ک دۆخی ئاسایی‌و چاره‌نووسی مرۆڤ.
ڕۆحی جدی (I’ esprit de serieux)، له‌وانه‌یه بکرێت له‌گه‌ڵ ‘شایانی ڕێزلێگرتن’ دا وه‌ک یه‌ک بێته‌وه‌و له‌وێوه تاوانی سه‌ره‌کی‌و یه‌که‌م هه‌ر ئه‌مه‌یه. مرۆڤی جدی مرۆڤێکه که خۆی به سه‌رۆکی کاره‌که‌ی ده‌زانێت، ئه‌ندامی سپای شانازی (Legion of Honor)و ئه‌ندامێکی زانستگه‌یه، به‌ڵام دایک‌و باوک یا خاوه‌ن هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌کی نیوه سروشتی‌و نیوه کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه‌یه، چونکه به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، هاوڕایی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکی ڕێکخستنه‌ی که کۆمه‌ڵگا خستوویه‌تییه سه‌رشانی ده‌رده‌بڕیت. رۆحی جدی هه‌ر ئه‌و نه‌لێکردنی ئازادییه‌یه، چونکه مرۆڤ ناچار ده‌کات به قبوڵکردن‌و هاوڕایی له‌گه‌ڵ گۆڕینی شێوازی چه‌وت‌و ناڕاست، که هه‌ر مرۆڤێک له کاتی جێگیربوون له کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ تووشی بێت. له‌وێوه‌ی که هه‌رکه‌س هه‌روه‌ها که له دڵه‌وه ده‌زانێت که له‌گه‌ڵ ئه‌رکه‌که‌یدا نایه‌ته‌وه، ‘ڕۆحی جدی’ یه‌ک که سه‌رچاوه له بڕوای خراپه‌وه بگرێت، هاوکات به واتای ڕواڵه‌تسازیشه. پێشتر کافکا له ‘ئامریکا’دا، ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ئه‌م خۆبه‌زل زانییه که له یه‌کخستنی خود‌و ئه‌رک ه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت چه‌ند قه‌شمه‌ڕی‌و مه‌ترسیداره. له‌و کتێبه‌دا، به‌ڕێزترین که‌س له هۆتێلدا، که به وته‌ی ئه‌و کار‌و نانی ڕۆژانه‌ی پاڵه‌وان به‌ده‌ستیه‌تی، ئه‌م ئه‌گه‌ره له به‌رچاو ناگرێت که ده‌توانێت به هێنانه به‌رباسی هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤی ‘جدی’ هه‌ڵه‌یه‌ک بکات: ” چۆن ده‌متوانی سه‌رۆکی کرێکارانی هۆتێل بم، ئه‌گه‌ر که‌سێکم به جێی که‌سێکی تر به هه‌ڵه گرتبا؟”
یه‌که‌مین جار له ڕۆمانی ڕشانه‌وه ی سارتێردا، باس له‌م بابه‌ته(ڕۆحی جدی) ده‌کرێت. له وێناکردنێکی جوان‌دا، له ژوورێک له وێنه‌ی ڕوخساری هاووڵاتییانی به‌ڕێزی شار، یا Les salauds ئه‌م بابه‌ته دواتر ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌کیی ڕۆمانی نامۆ ی کامۆ. پاڵه‌وانی کتیبی نامۆ، که‌سێکی مامناوه‌ندییه که ته‌نیا له ملدان به‌و خواسته جدیی بوونه‌ی کۆمه‌ڵگا دووریی ده‌کات‌و ناتوانێت به پێی ئه‌رکه دیاریکراوه‌کانی بژی. که‌سێکه که له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی دایکیدا، به‌وجۆره ڕه‌فتار ناکات که کورێک ده‌بێ هه‌ڵسووکه‌وت بکات، چونکه ناگری؛ ئه‌و وه‌کوو شوویه‌کیش هه‌ڵسوکه‌وت ناکات، چونکه ته‌نانه‌ت له کاتی ده‌زگیرانداریدا بابه‌تی ژیانی هاوبه‌شی به شێوه‌ی جدی ڕه‌د ده‌کاته‌وه. له‌وێوه‌ی که ئه‌و ڕواڵه‌تسازی ناکات، نامۆیه‌که که که‌س تێی ناگات‌و ژیانی به‌هۆی سووکایه‌تیکردن به کۆمه‌ڵگا له ده‌ست ده‌دات. له‌وێوه‌ی که خۆ ده‌بوێرێت له به‌شداریکردن له‌م یارییه، تا سنووری تێنه‌گه‌یشتن له هاوڕێکانی‌و نامۆ بوون له خۆی، جیا ده‌بێته‌وه. ته‌نیا له دوادیمه‌ندا تۆزێک پێش مردنی، ئه‌م پاڵه‌وانه ده‌گاته جۆرێک له ڕوونکردنه‌وه که ئه‌م کاردانه‌وه‌یه ده‌گوازێته‌وه بۆ زه‌ین، که بۆ ئه‌و خودی ژیان وه‌ها نهێنییه‌کی بووه‌و له ترسناکیدا به ڕاده‌یه‌ک جوانی هه‌بوو که ئه‌و هیچ پێویستییه‌کی به “باشتربوون” له‌ڕێگه‌ی ڕووکه‌شی ڕه‌فتاری باش‌و ڕواڵه‌تسازیی بێناوه‌رٶکه‌وه نه‌ده‌بینی.
شانۆنامه‌ی دره‌وشاوه‌ی سارتێر، له خۆیدا ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌مان ڕێچکه. ئه‌م شانۆنامه‌یه له دۆزه‌خدا له‌دایک ده‌بێت‌و به شێوه‌یه‌کی شایان له شێوه‌ی ئیمپراتۆریای دووه‌می فه‌ره‌نسادا له ڕیزی ئه‌و پێداویستییانه‌دا چنراوه. سێ که‌س له‌م ژووره‌دا ئاماده‌ن (“L’enfer c’est les دۆزه‌خ بوونی که‌سانی دیکه‌یه)و به هه‌وڵێک که بۆ ڕواڵه‌تسازی ده‌یکه‌ن، ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی ئه‌هریمه‌نی. به‌هه‌رحاڵ، له‌وێوه‌ی که ژیانی ئه‌وان کۆتایی پێهاتووه‌و له‌وێوه‌ی که “ئێوه ژیانتانن‌و به‌س”، ڕواڵه‌تسازی چیتر چاره‌سه‌ر نییه‌و ئێمه ده‌بینین ئه‌گه‌ر خه‌ڵک جیا ببنه‌وه له‌و ڕووکه‌شه‌ی پارێزه‌ری ئه‌رکه‌کانیانه‌و کۆمه‌ڵگا بۆی دیاریکردوون، چی له‌ودیو ده‌رگه‌کانه‌وه ده‌مێنێته‌وه؟
چ شانۆنامه‌ی سارتێرو چ ڕۆمانی کامۆ، حاشا له ئه‌گه‌ری مرۆڤدۆستیی ڕاسته‌قینه‌ی که‌سه‌کان ده‌که‌ن، واته پێوه‌ندییه‌ک که ڕاسته‌وخۆو بێگه‌ردو بێبه‌ش له ڕواڵه‌تسازی ده‌بێت. خۆشه‌ویستی له فه‌لسه‌فه‌ی سارتێردا ویستی بوونه‌خۆشه‌ویسته له لایه‌ن که‌سێکه‌وه(هه‌لبژێردران، نه‌ک هه‌ڵبژاردن :و)، واته پێداویستییه‌ک که مرۆڤ به ڕه‌چاوکردنی بوونی خۆی له که‌سێکی تایبه‌تییه‌وه پێی ده‌گات. خۆشه‌ویستی به بۆچوونی کامۆ تا ڕاده‌یه‌ک هه‌وڵێکی ناشیرین‌و بێهیوایانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی گۆشه‌گیری مرۆڤ.
له بوونی ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ڕاستی هه‌یه ڕواڵه‌تسازی‌و حه‌زکردن به جدیبوون ڕۆڵێکی هه‌ره دیاری هه‌یه. دیسانه‌وه کافکا له دوا به‌شی ئامریکا دا، ئاماژه به ئه‌گه‌رێکی نوێ له ژیانی ڕه‌سه‌ن ده‌کات. “دیمه‌نی سروشت” جێگایه‌کی گه‌وره‌یه که تێیدا پێشوازیی له هه‌مووان ده‌کرێت‌و هه‌ر بێبه‌ش بوونێک که بۆ که‌سه‌کان تێیدا دێته به‌رهه‌م، شانۆیه‌کی به ڕێکه‌وت نییه. لێره‌دا هه‌ر که‌سێک بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕۆڵی خۆی داوه‌تی لێده‌کرێت، تا هه‌ر ڕۆڵێک هه‌یه یا پێی خۆشه ببێت بیگێڕێت. ڕۆڵی هه‌ڵبژێردراو، چاره‌سه‌ری پێکدادانی نێوان ئه‌نجامدانی ته‌واوی ڕۆڵ‌و بوونی ته‌واو‌و هه‌روه‌ها نێوان خواست‌و ڕاستیی ته‌واوه.
ئه‌م “ئاوات”ه نوێیه، له‌م پێکهاته‌یه‌دا ده‌بێته ئه‌کته‌رێک که ئه‌رکی هه‌ر ئه‌م رٶڵبینینه‌یه، ئه‌کته‌رێک که به‌رده‌وام ڕۆڵه‌که‌ی ده‌گۆڕێت‌و به‌م شێوه‌یه هیچکات ناتوانێت هیچ یه‌که له ڕۆڵ‌ه‌کانی به جدی بگرێت. هه‌ر که‌س به بینینی ئه‌و(ڕۆڵ)ه‌ی که هه‌یه، به‌رگری له ئازادی مرۆڤ‌بوونی خۆی له به‌رامبه‌ر لایه‌نی ئه‌رکه‌کانی ده‌کات؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مرۆڤ ته‌نیا به بینینی ئه‌و (رۆڵ‌ه ڕاستیقینه‌یه)ی که هه‌یه ده‌توانێت ئه‌م بابه‌ته بسه‌لمێنێت که قه‌ت، له‌گه‌ڵ خۆیدا یه‌ک نییه، هه‌روه‌ها که شتێک له گه‌ڵ خۆیدا یه‌ک نییه. جه‌وهه‌ر(مرکب) هه‌میشه جه‌وهه‌ره. مرۆڤ، ژیان‌و کاره‌کانیه‌و ئه‌مانه شتگه‌لێکن که تا مردنی مرۆڤ کۆتای‌یان پێ نایه‌ت. مرۆڤ، بوونیه(تی).
دووه‌مین یه‌که‌ی هاوبه‌شی ئێگزیستانسیالیزمی فه‌رانسه‌وی، پێداگری له‌سه‌ر بێخانه‌ولانیی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ له جیهان، بابه‌تی باسی ئوستووره‌ی سیزیف ه: گه‌ڕانێک به‌دوای دۆڕانی واتا (Le Mythe de Sisyphe: Essai sur L’Absurde)ی کامۆو ڕۆمانی ڕشانه‌وه ی سارتێر. به باوه‌ڕی کامۆ، مرۆڤ له خۆیدا نامۆیه، چونکه جیهان به شێوه‌ی گشتی‌و مرۆڤ وه‌ک مرۆڤ له گه‌ڵ یه‌کتردا ته‌با نین؛ به واتایه‌کی تر بوونی ئه‌وان پێکه‌وه‌یه که دۆخی مرۆڤ خاڵی له واتا ده‌کات. مرۆڤ تاکه شتێکه له‌م جیهانه‌دا که به ئاشکرا پێوه‌ندییه‌کی به جیهانه‌وه نییه، چونکه ته‌نها مرۆڤه که به شێوه‌ی تایبه‌تی وه‌ک مرۆڤ له نێو مرۆڤه‌کاندا بوونی نییه، هه‌ر وه‌ک ئاژه‌ڵه‌کان که له نێو ئاژه‌ڵه‌کاندا بوونیان هه‌یه‌و داره‌کان له نێو داره‌کاندا؛ به واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی وا ڕاست بێت، هه‌موو ئه‌وانه به ناچار به‌کۆمه‌ڵ بوونیان هه‌یه. مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا به “ڕاپه‌ڕین” و به “ڕۆشنبینی” ی خۆی ، واته له‌گه‌ڵ عه‌قڵانیه‌تی خۆیدا ته‌نیایه‌و هه‌ر ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته‌یه که ده‌یکاته گاڵته‌جاڕ، چونکه تایبه‌تمه‌ندیی عه‌قڵ له جیهانێکدا دیاری کراوه بۆ ئه‌و که “له‌وێدا هه‌موو شتێک (پێ)دراوه‌و قه‌ت هیج شتێکیش شی نه‌کراوه‌ته‌وه”.
دیمه‌نێک که سارتێر له دۆڕانی واتا یا بێ ئاکامی‌و ئه‌گه‌ری تایبه‌ت‌و بوون هه‌یه‌تی، له‌و به‌شه له ڕۆمانی ڕشانه‌وه به باشترین شێوه باسکراوه که له‌م ژماره‌یه‌ی پارتیزان‌ریۆیۆ له ژێر ناوی “ڕیشه‌ی داری شابه‌ڕوو” بڵاو بووه‌ته‌وه. تا شوێنێک که ده‌توانین بزانین، ئه‌وه‌ی که هه‌یه، بچووکترین هۆکارێک بۆ بوون نییه. هه‌موو شتیک له‌خۆیدا زیاده(de trop) یه. ئه‌م بابه‌ته‌ی که من ناتوانم ته‌نانه‌ت جیهانێک بێنمه به‌رچاو که تێیدا به جێگای زۆرشت، هیچ شتێک بوونی نه‌بێت، ته‌نها دۆشداماوی‌و بێمانایی بوونی مرۆڤ، که بۆ هه‌میشه گیرۆده‌ی بوونه، نیشان ده‌دات.
لێره‌دا سارتێرو کامۆ لێک جیا ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانین له ڕووی ئه‌و به‌رهه‌مه که‌مانه‌ی که له‌وانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان بڕیار بده‌ین. دۆڕانی واتا یا بێئاکامیی بوون‌و حاشاکردن له “ڕۆحی جدی” بۆ هه‌ر یه‌که له‌وان ته‌نیا ده‌سپێکی جووڵه‌یه. پێده‌چێت کامۆ به‌لای فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له‌سه‌ر دۆڕانی واتا دا چووبێت‌و له‌م کاته‌دا وا دێته به‌رچاو که سارتێر له حاڵی کارکردن‌دا بێت بۆ فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤی نوێ، یا ته‌نانه‌ت مرۆڤگه‌رییه‌کی نوێ.
له‌وانه‌یه کامۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی وه‌ک ئێگزیستانسیالیست ناوی لێ برابێت، چونکه به باوه‌ڕی ئه‌و دۆڕانی واتا له مرۆڤدا به شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی‌و ئاسایی له جیهاندا بوونی نییه، به‌ڵکوو ته‌نها له که‌وتنی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌واندا بوونی هه‌یه. له‌وێوه‌ی که ژیانی مرۆڤ له جیهاندا بێئاکامه، ئه‌م ژیانه ده‌بێ به‌ده‌ر له هه‌ر واتامه‌ندییه‌ک درێژه به خۆی بدات (به‌م واتایه‌ی که له‌گه‌ڵ جۆرێک له ناڕه‌زایه‌تیی ده‌مارگرژانه‌دا بژی که به له‌به‌رچاوگرتنی بێهیوایی عه‌قڵ له ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێک پێ له‌سه‌ر عه‌قڵ داده‌گرێته‌وه)، پێ له سه‌ر بێهیوایی داده‌گرێت چونکه ده‌مارگرژیی مرۆڤ رێگای ئه‌وه به مرۆڤ نادات که هیوای به پێگه‌یشتنی واتایه‌ک بێت که ناتوانێت به عه‌قڵ پێی بگات‌و له ئاکامدا، پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێته‌وه که عه‌قڵ‌و که‌رامه‌تی مرۆڤ له‌گه‌ڵ بێماناییاندا، وه‌ک به‌هاگه‌لێکی بێخه‌وش ده‌مێننه‌وه. ژیانی واتادۆڕاو، به‌م شێوه‌یه برێتییه له ڕاپه‌ڕینی به‌رده‌وام دژ به هه‌موو بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجی‌و نه‌لێکردنی به‌رده‌وامی حه‌سانه‌وه‌کان. “ئه‌م ڕاپه‌ڕینه نرخی ژیانه. هه‌موو بوون ده‌گرێته‌وه‌و شکۆی ده‌پارێزێت”. هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌توانێت به‌ڵێ ی پێ بڵێ، خودی به‌خت‌ه. “شای به‌خت (hazard roi) که به‌ڕواڵه‌ت ڕۆڵی بینیوه له ڕێکخستنی مرۆڤی‌و جیهان له‌گه‌ڵ یه‌کتر”.
ئۆدیپوس ده‌ڵێت: “به حوکمی من بێت، هه‌موو شتێک باشه‌و ئه‌م وشه‌یه وشه‌یه‌کی پیرۆزه. ئه‌م وشه‌یه له جیهانێکی توندوتیژئامێزدا ده‌یڵێت(-ه‌وه) که سنوور، مرۆڤه… .چاره‌نووس شتێکه که مرۆڤه‌کان ده‌بێ له نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. ‘ئه‌مه ڕاست هه‌ر ئه‌و خاڵه‌یه که کامۆ، به بێ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتر هه‌موو بۆچوونه نوێخوازانه‌کانی له‌سه‌ری تێده‌په‌ڕێنێت‌و ده‌گاته جیهانبینیگه‌لێکی ته‌واو نوێ’، بۆ نموونه ئه‌م جیهانبینییه‌ی که به شوێنێک گه‌یشتبێتین، که پێکهاتن چیتر تراژیک نه‌زانرابێت‌و ته‌نیا جدی زانرابێت”.
به‌ڕای سارتێر بێئاکامی، بێئاکامیی بوونی شته‌کان‌و مرۆڤیشه. هه‌ر شتێک که هه‌یه ته‌نیا به‌م هۆیه بێئاکامه که بوونی هه‌یه. جیاوازیی گرنگتری نێوان شته‌کانی جیهان‌و مرۆڤه‌کان ئه‌وه‌یه که شته‌کان به بێ هیچ ناڕوونییه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیاندا یه‌کن، به‌ڵام مرۆڤه‌کان (به‌و هۆیه‌ی که ده‌بینێت‌و ده‌زانێت که ده‌بینێت، باوه‌ڕی هه‌یه‌و ده‌زانێت که باوه‌ڕی هه‌یه) له زانینی خۆیدا هه‌ڵگری نه‌لێکردنێکه که مه‌حاڵێکی بۆ دروستده‌کات که ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا یه‌ک بێت. مرۆڤ له‌م لایه‌نه یه‌کگرتووه‌وه (له بواری زانیاری خۆیه‌وه، که بووه‌ته منداڵدانی نه‌لێکردن) داهێنه‌ره. چونکه ئه‌م زانیارییه به‌رهه‌می خودی مرۆڤه‌و ته‌نیا وه‌رگیراوێک نییه، به‌و شێوه‌یه‌ی جیهان‌و بوونی وه‌رگیراوه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ زاڵ‌بێت به‌سه‌ر زانینی خۆی‌و ئه‌گه‌ره گه‌وره‌کانی داهێنانیدا‌و له شه‌وقی یه‌کبوونی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌روه‌ها که شته‌کان هه‌ن خۆدوور بخاته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت که به هیچ شت‌و که‌سێک به‌ده‌ر له خۆی نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌و ده‌توانێت سه‌ربه‌ست‌و خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆی بێت. وا دێته پێش چاو که واتای ناوه‌کی شانۆنامه‌ی مێشه‌کان (Les Mouches) ی سارتێر هه‌ر ئه‌وه بێت، شانۆنامه‌یه‌ک که تێیدا ئورێستێس به گرتنه ئه‌ستۆی کوشتنی به‌ناچاریی ئه‌و شته‌ی شاری ترساندووه، شاره‌که‌ی ڕزگار ده‌کات‌و مێشه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات، واته فریشته‌کانی تۆڵه (Erinyes) ویژدانی ئاڵۆز‌و فریشته‌کانی تۆڵه، ترسی ناڕوون له ڕقهه‌ڵسان.
هه‌ڵه کردن له به‌راوردی ئه‌م بۆچوونه نوێیه له فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌بیات له‌گه‌ڵ مۆد(ه‌ی)ێکی تری ڕۆژ، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بێت، چونکه په‌ره‌پێده‌رانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه خۆده‌بوێرن له سه‌رنجدان‌و هه‌ڵبژاردن له دیدی ڕێکخراوه‌کانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ڕووکه‌شی ئه‌و جدی‌بوونه‌ش ناکه‌نه‌به‌ر که هه‌ر ده‌ستکه‌وتێک به هه‌نگاوێک له ئاکامی کاره‌کاندا ده‌بینێت. هه‌روه‌ها نابێ سه‌رکه‌وتنێکی پڕهه‌راو قه‌ره‌باڵغ که هاوکات بووه له‌گه‌ڵ کارکردنی ئه‌وان‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌کانه‌وه دوابخه‌ین. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، له‌وانه‌یه تێگه‌یشتنی ئاسان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا سه‌رچاوه له چۆنیه‌تی کاره‌وه ده‌گرێت. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه له نوێبوونی تایبه‌تی بۆچوونێکه‌وه ده‌گرێت که هه‌وڵ نادات قووڵایی دابڕان له نه‌ریتی ڕۆژاوایدا بشارێته‌وه. کامۆ به‌تایبه‌ت ئه‌م بوێرییه‌ی هه‌یه که ته‌نانه‌ت بۆ پێوه‌ندییه‌کان، بۆ ڕابردوو هه‌روه‌ها شتی له‌و ده‌سته‌ش ده‌ست نه‌داته گه‌ڕان‌و به‌دواداچوون. خاڵی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر سارتێرو کامۆ ئه‌وه‌یه که چیتر به‌ڕواڵه‌ت تووشی بیرکه‌وتنه‌وه‌ی ڕۆژه باشه‌کانی ڕابردووش نین، ته‌نانه‌ت گه‌رچی له‌وانه‌یه به واتایه‌کی ده‌رهه‌ست بزانن که له ڕاستیدا ئه‌و ڕۆژانه باشتر بوون له ڕۆژگاری ئێمه. ئه‌وان بڕوایان به سیحری کۆن نییه‌و له‌م ڕووه‌وه که حازر به ئاشتووبنه‌وه‌یه‌ک نین، که‌سانێکی ڕاستگۆن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن، شه‌وق(‘elan)ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه‌ی له‌ناونه‌برد، ئه‌گه‌ر به خوێندنه‌وه‌یه‌کی سیمبولیک ببنه هۆگری هۆده‌ی هۆتێله‌کان‌و کافێکانیان، کاتێک دێت که پێویست ده‌بێت “به جدی” ئه‌و لایه‌نانه له فه‌لسه‌فه‌یان بیر بهێنرێته‌وه که باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وان هه‌نووکه به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار سه‌رقاڵی چه‌مکه کۆنه‌کانن. بابه‌ته نیهیلیستییه‌کان، بابه‌تگه‌لێک که له‌گه‌ڵ هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به لایه‌نی به‌رامبه‌ر دیارن؛ به‌رهه‌می بۆچوونه نوێیه‌کان نین، به‌ڵکوو به‌رهه‌می کۆمه‌ڵێک له هه‌ر ئه‌و هزره هه‌ره کۆنانه‌ن.
*فصلنامه بخارا، «ویژه نامه هانا آرنت»… شماره 58، زمستان 1385… ص 76-370
وه‌رگیراوه له:
Hannah Arendt, ‘‘French Existentialism’’, in Essays in Understanding: 1930- 1945, ed. By Jerome Kohn, Harcourt Brace & Company, 1994, pp. 188-93.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(+2 rating, 1 votes)