گوشار بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی كورد
وه‌شانگه‌ر رزگار - 5 شه‌م Jan 21, 5:05 pm
هاوڕێ عومه‌ری ئیلخانیزاده، سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له لێدوانێك بۆ هه‌فتانه‌مه‌ی ئاوێنه سه‌باره‌ت به گوشاره‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی كورد‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ئێران وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری دایه‌وه كه لێره‌دا ده‌قی وتووێژه‌كه ده‌خوێننه‌وه.
به‌رگریی له‌موسه‌وی ناكه‌ین
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆماری ئیسلامی ئێران رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه له‌ناوخۆی وڵات‌دا، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت كه به(جنبشی سه‌وز) ناوده‌برێَت‌و دیاریترین سه‌ركرده‌كانیشی موسه‌وی‌و كه‌ڕوبین كه سه‌ر به‌باڵی ریفۆرمخوازه‌كانن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تی لایه‌نه كوردییه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر به‌م بزوتنه‌وه‌یه، هاوڕێ عومه‌ری ئیلخانیزاده سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه سیاسه‌تی روونی ئه‌وان ئه‌وه‌یه به‌رگریی له‌موسه‌وی‌و كه‌ڕوبی ناكه‌ن، ئه‌مه رای كۆمه‌ڵه‌و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیشه “جگه له‌برایانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، ئێمه پشتیوانانیان لێناكه‌ین، به‌ڵام دژایه‌تیشیان ناكه‌ین”.
هاوڕێ عومه‌ر وتیشی “به‌ڵام ئێمه له‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئێستای ئێران به‌رگریی ده‌كه‌ین‌و چالاكوانانی قوتابیان‌و سیاسی كوردیش له‌ناوه‌وه له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌بێت سیاسه‌تێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانیكردن له‌و بزوتنه‌وه‌یه”.
به‌بڕوای ئه‌و دوو روانین به‌رامبه‌ر به‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌ئارادایه، لایه‌ك پێیوایه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه وه‌كو كورد، لایه‌كی دیكه‌ش پێیوایه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به‌موسه‌وییه‌وه ده‌سكه‌وتێك بۆ كورد وه‌ده‌ست بخرێت، “به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه داخوازییه‌كانی كوردی مه‌تره‌ح نه‌كردووه‌و به‌دروشمی ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر‌و عاشورا هیچ بۆ كورد به‌دینایه”.
كوردستان به‌پاسدار ته‌نراوه
سه‌باره‌ت كش‌و ماتیی ناوچه كوردنشینه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش له‌م ئانوساته‌دا كه ئێران له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌و هه‌ژێنه‌ردایه، ئیلخانیزاده ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌وان داوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد‌و خۆپیشاندانیان نه‌كردووه، چونكه “شاره‌كانی كودستان وه‌ك تاران نین، كوردستان كراوه به‌سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌میلیتاریزم ته‌نراوه، ئێمه نامانه‌وێ بیخه‌ینه به‌ر شه‌پۆلی توندوتیژیی كۆماری ئیسلامی”.
هاوڕێ عومه‌ری ئیلخانیزاده ئاماژه‌ی به‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی كورد كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌ی ئێران پێویسته به‌داخوازی خۆیانه‌وه بێنه مه‌یدان، چونكه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی ئێستای ئێران شیعاره‌كانی شێوه‌ی خه‌باتی كوردستانی ئێران نییه‌و ئه‌وه‌ی باسی ناكات مافی دیموكراسی‌و مافی ژنان‌و مافی كورده، “دروشمی مه‌رگ بۆ خامه‌نه‌ئی كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر ناكات”.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كورد سی ساڵه له‌به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی راوه‌ستاوه‌و له‌پێشه‌وه‌ی ئیعترازادایه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كورد خه‌سڵه‌تی خۆی هه‌یه، “ئێمه خوازیارین بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز داخوازییه‌كانی گشتگیر بێت، تا كورد‌و هه‌موو گه‌لانی ئێران بتوانێ خۆی تیا ببینێته‌وه”.
كۆماری ئیسلامی‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی
هاوڕێ عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لاوازبوونی كۆماری ئیسلامی په‌ره به‌پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌دات له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی گه‌شبینییه ئێستا ئه‌م رژێمه هه‌م له‌ناوه‌وه له‌قه‌یراندایه‌و هه‌م له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌شدا ململانێیه‌تی كه ئه‌گه‌ری زۆر به‌هێزه له‌ئاینده ئێران رووه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره ببات.
“پێناچێت شه‌پۆلی ناڕه‌زایی هێورببێته‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و توندتربوونه‌وه ده‌چێت، هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی‌و هه‌ر بچوكبوونه‌وه‌یه‌كی كۆماری ئیسلامیش راسته‌وخۆ بۆ كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی باشی ده‌بێ‌و ده‌بێت خۆی بۆ ئاماده بكات”.
مالیكی فشاری له‌سه‌رمانه
“ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی عێراق پشتیوانێكی گه‌وره له‌ده‌سه‌ت ئه‌ده‌ن”.
هاوڕێ عومه‌ری ئیلخانیزاده پێیوایه ئه‌مه یه‌كێكه له‌په‌یامه گرنگه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌و لاوازبوونی كۆماری ئیسلامی ئێران. “له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا فشاری سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌رپرسانی سیاسی ئێره ده‌توانن راسته‌وخۆتر‌و راشكاوانه‌تر پشتیوانی له‌براكانی خۆیان بكه‌ن له‌پارچه‌كانی تردا‌و هه‌ر به‌و مانایه‌ش گوشار له‌سه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران كه‌متر ده‌بێته‌وه”.
هاوڕێ عومه‌ر وتیشی “ده‌وڵه‌تی ئێران‌و ده‌وڵه‌تی عێراق فشار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌هێنن تا چالاكییه‌كانمان به‌ته‌واوی سنووردار بكرێته‌وه، دیاره ئێمه چه‌ندین ساڵه ره‌چاوی هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردووه‌و چالاكییه‌كانمان سنووردار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌ین ده‌وڵه‌تی مالیكی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بووه كه ئێمه وه‌ك موجاهیدین گه‌مارۆ بدرێین‌و چه‌ك بكرێین‌و هاتوچۆمان كه‌م بكرێته‌وه”.
هاوڕێ عومه‌ری ئیلخانیزاده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ده‌وڵه‌تی مالیكی وه‌ك ئه‌وه‌ی (تاریق هاشمی) ده‌یڵێت ده‌رباره‌ی رۆڵی ئێران له‌عێراقدا ته‌واو راسته، “كۆماری ئیسلامی ته‌واو ده‌ستی كراوه‌یه له‌عێراقدا، بۆ نمونه ئێمه ناتوانین هاتوچۆی به‌غدا بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسیمان له‌سه‌ره‌و زانیاریی ته‌واومان هه‌یه كه مالیكی‌و حیزبه شیعه‌كان زۆر دژی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانن”.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)