پەرەدان بە مادەسڕکەرەکان سیاسه‌تی رژیمە لەکوردستان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Apr 21, 11:38 pm
به پێچه‌وانه‌ی ڕابردووه‌وه ، ئاستی به کارهێنانی ماده‌سڕکه‌ره‌کان له چاو ساڵانی رابردوو له کوردستان زۆر زیاتر به‌رز بۆه‌ته‌وه و ئێستا به ده‌یان جۆری نوێ له ماده‌سڕکه‌ره‌کان هێنراوه‌ته کوردستان.بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌سڕکه‌ره‌کان ئه‌وه‌نده به‌رین بوه‌ته‌وه که رژێم له ناو مه‌درسه‌کان و میر منداڵانیشدا ماده‌سڕکه‌ره‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه و ته‌نانه‌ت کاتێ فرۆشیارێکی ئه‌و مادانه ده‌گێردرێت یان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به هێزه‌کانی رژێمی ده‌ناسێنن، ته‌نیا بۆ چه‌ن رۆژ له زیندان رایانده‌گرن و له دواییدا زۆر به ئاسانی دێته ده‌ره‌و و دیسان ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌و کاره نه‌گریسه‌ی خۆی. لێره‌دا ئاماژه به نموونه‌ێک ده‌که‌م که له یه‌کێک له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی روویداوه.رووداوه‌که به شێوه‌یه که چه‌ند لاوێک، مه‌واد فرۆشێک ده‌گرن که بری 5کیلو هروینی پێ بووه و ده‌یده‌نه ده‌ست هێزه‌کانی رژێم.
هه‌ر ئه‌و لاوانه له دوای یه‌ک حه‌فته به سه‌ر سووڕمانه‌وه ده‌بینن ئه‌و که‌سه ئازاد کراوه. شێوه‌ی کرداری له‌و چه‌شنه ئه‌و ئیدیعایه پشت ڕاست ده‌کاته‌وه که ئه‌مه سیاسه‌تی رژێمه له کوردستان.
نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران تا به ئه‌مڕۆ له لایه‌ن حکومه‌ته توتالیتاره چکۆڵه‌کانه‌وه چه‌وسێندراوه‌ته‌وه. ئه‌م دیکتاتۆرانه هه‌موو رێگه و شێوه‌ی له ناو بردنی ئه‌م گه‌ڵه لێقه‌وماوه‌یان تاقی کردوه‌ته‌وه‌و به سه‌دان جار خه‌ڵکی کوردستانیان کۆمه‌ڵ کۆژ کردوه و کوردستانیان کردوه به قاقڕستان. ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی له کوردستان ده‌ستیان داوه‌ته شێوه ئه‌نفاڵیکی دیکه‌ی کوردستان، که به ئه‌نفاڵی سپی ده‌ناسرێت .
مێژووی ماده‌سڕکه‌ره‌کان له کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوای راپه‌رینه جه ماوه‌ریه‌که‌ی ساڵی 1357 و دوای ئه‌وه‌ی رژێمی شا له ئێران وه‌ده‌ر نرا. له ساڵی 1359دا یاساێک له ئێران به دژی ماده‌سڕکه‌ره‌کان گه‌لاڵه و په‌سند کرا. له‌م یاسایه‌دا هاتبوو که به تۆندترین شێوه ده‌بێ ئه‌وانه‌ی که گه‌مه ده‌که‌ن به ژیانی لاوان و خه‌رێکی کرین و فرۆشتنی ماده‌سڕکه‌ره‌کانن سزا بدرێن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م یاسایه تا دوای شه‌ڕی نێوان ئێران و ئێراق به‌رێوه چوو ، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌شدا هه‌موو شته‌کان له کوردستان جیاواز بوو ته‌نانه‌ت یاساکانی خۆدی رژێم.
لێره‌دا به‌ر له گشت شتێک ده‌مه‌وێ ئاماژه به قسه‌ێکی رحیمی ئوستانداری ئه‌و کاته‌ی کوردستان بکه‌م که له کۆبوونه‌وه‌ێکدا وتبووی: “من چه‌کم له ده‌ست لاوی کورد سه‌نده‌وه و به جێگه‌ی وافوورم داوه‌ته ده‌ستیانه‌وه”. ئه‌مه سیاسه‌تی راسته‌قێنه‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامیه له کوردستان . دوای ساڵئ 1367 رژێم به شێوه‌ی سازماندراو و به پلانه‌وه،سیاسه‌تی تێوه گڵانی لاوانی کوردی گرته پێش و ماده‌سڕکه‌ره‌کانی وه‌ک نوقل و نه‌بات له کوردستان بڵاو کرده‌وه. ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێم ناوه ناوه ده‌ڵێن ماده‌سڕکه‌ره‌کان رۆژ له گه‌ڵ رۆژ له زیاد بووندایه و زۆربه‌ی زیندانیه‌کانی کوردستان گێرۆده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کانن.
ئامانجی رژێمی سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی له رێباز و سیاسه‌ته(موعتاد کردنی لاوانی کورد) ئه‌وه بوو که نه‌یده‌وێست لاوانی کورد بیر له سیاسه‌ت بکه‌نه‌وه و ئه‌وان ده‌یانویست لاوانی کوردستان سه‌ریان له نێو خۆیاندا بێت و هیچ کاریکیان به رژێمی داگیرکه‌ری کوردستانه‌وه نه‌بێت و به هیچ شێوه‌ێک نه‌چنه ناو سیاسه‌ته‌وه.
له‌م سیاسه‌ته‌دا رژێم توانی سه‌رکه‌وتنێک به ده‌ست بێنێت. ته نیا بۆ ئه‌وه‌ی رژێم ده‌یویست هه‌ر چی به سه‌ر کوردستاندا بێنێت که‌س نه‌بێت بڵێت بۆ چی؟ چۆن؟ ئێستا دوای ده‌یان ساڵ له داگیر کردنه‌وه‌ی کوردستان له لایه‌ن رژیمی کۆماری ئیسلامیه‌وه، جیا کوشت و کوشتار و گرتن و ئه‌شکهنجه و ئیعدام، خه‌ڵاتی دیکه‌ی ئه‌و رژێمه بۆ کوردستان ماده‌سڕکه‌ره‌کان بووه و به سه‌دان لاوی کورد ئێستا به ده‌ست ئیعتیاد به‌و مادانه‌وه ده‌ناڵێنن. به بروای من بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ماده‌سڕکه‌ره له کوردستان ته‌نیا بۆ له به‌ین بردنی بیری ئازادی و له ناو بردنی بیڕۆکه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بوو.
رژێم باشی ده‌زانی ڕاهاتووی(ئیعتیاد) ده‌بێته هۆی له به‌ین بردنی هێزی لاوان و له به‌ین بردنی هێزی کار و ئه‌ندیشه وهه‌ر وه‌ها ده‌بێته هۆی له ناو چوونی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌کان و ژێرخانی ئابووری ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که منداڵه‌کانیان گیرۆده‌ی ماده‌سڕکه‌ره‌کانن .به بروای من ده‌بێت ئه‌م ئه‌نفاڵه زۆر به جیدی وه‌ر بگرین و به هه‌موو هێز و توانامانه‌وه له به‌رامبه‌ریدا رابوه‌ستین . ئه‌مه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه که لاوان له م مه‌ترسیه ئاگادار بکه‌ینه‌وه.
له راستیدا رژێم له کوردستان شه‌ڕێکی ده‌روونی وه‌رێخستوه . ئه‌م شه‌ڕه له رێگه‌ی ئه‌و که‌سه‌وه دروست ده‌بێت که گێرۆده بووه. هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سی تووشبوو ده‌یان کێشه ی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه و هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵگا دروست بکات. بێجێگه نی‌یه گه‌ر بڵێم که له‌به‌رابه‌ر ئه‌و شه‌پۆله به‌رینه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ماده سڕکه‌ره‌کان،تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا رووبه‌رووی ترسناکێکی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ بوونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان نازانن چۆن به‌گژ ئه‌م نه‌خۆشیه دا بچنه‌وه و به داخه‌وه تا ئێستا له کوردستان ، که سانی تووشبوو وه‌ک ئه‌نگه‌لی کۆمه‌ڵگا چاو لێده‌کرێن نه‌ک وه‌ک نه‌خۆش. که ئه‌مه بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که رۆژانه لاوانی تووشبوو له گۆشه و که‌ناردا گیانیان له ده‌ست بده‌ن.
پێش له شۆرشی رژێمی کۆماری ئیسلامی سه‌رتاسه‌ری کوردستان 5 که‌سی تیا نه‌بوو که گێرۆده بێت به ماده‌سڕکه‌ره‌کانه‌وه و دوای شۆرش ئه‌وا هه‌ر شار وئوستانێکی کوردستان به سه‌دان و هه‌زاران لاو تووشی ماده سڕکه‌ره‌کان بوون. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که ئه‌م به‌ڵایه به جیدی بگرین؟
ماده‌سڕکه‌ره‌کان رۆژانه گیانی چه‌ندین که‌س له ئێران ده‌گرن و شاری تارانیش پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه له کێشان و مه‌سره‌ف کردنی کراک و شووشه و هه‌روه‌ها خراپ بوونی ئه‌و مادانه بوه‌ته هۆی گیان له ده‌ستدانی سه‌دان ڕاهاتوو به‌و مادانه و به هۆی نه‌بوونی سیستمیکی گۆنجاو بۆ ڕاهێنانی لاوان، لاوان زۆرترین که‌سانن که گیروده‌ی ئه‌و ماده سڕکه‌رانه ده‌بن.
له ساڵانی ڕابردوو ماده‌ی سڕکه‌ری کراک له نێو لاوانی تاران‌دا پڵه‌ی یه‌که‌می هێناوه‌ته‌وه و دوای کراک به‌کارهینانی شووشه و تریاک زۆرتریان رێژه‌ی به‌کارهێنانی بوه له نێو خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌دا.
سکرتێری گشتی به‌رگری له ماده سڕکه‌ره‌کانیرژی می ئیسلامی ئێران به تایبه‌تی له حه‌وزه‌ی ماده‌سڕکه‌ره سه‌نعه‌تیه‌کان، به ئاماژه کردن به‌وه‌ی که لاوان ئاگاداریان له‌و باره‌وه نیه و هیچ روونکردنه‌وه‌ێک له مه‌ڕ ماده سڕکه‌ره‌کان له نێو قۆتابخانه‌کانی ئێران نیه، ده‌بێ له‌و حه‌وزه‌دا لاوان وه‌ئاگا بێنیینه‌وه و به تایبه‌تی له قۆتابخانه‌کان لاوان له مه‌ترسیه‌کانی ئه‌و ماده سڕکه‌رانه ئاگادار بکه‌ینه‌وه.
عه‌باس دیلمی زاده، به‌رپرسی کۆمه‌ڵگای خه‌یریه‌ی له‌دایک بوونی نوێ ده‌ڵێت: یه‌که‌مین ناوه‌ندی ته‌رک کردنی ڕاهاتوویی به شووشه له رۆژهه‌ڵاتی تاران ڕێکخرا. ئه‌م به‌رپرسه له درێژه‌دا وتیشی رێ خستنی ته‌نیا یه‌ک ناوه‌ند بۆ ته‌رکی ماده‌ی شووشه به ڕاهاتووانی ئه‌و ماده‌یه زۆر که‌مه و ده‌بێ چه‌ندین ناوه‌ندی ته‌رکی ئه‌و ماده‌مان ببێت.
ئه‌مه له حاڵیکدایه پاک نه‌بوونی ئه‌و مادانه و تێکڵاو کردنی هه‌موو جۆره ماده‌ێکی سڕکه‌ر له گه‌ڵ پیسایی مرۆف و ته‌نانه‌ت خوێنی بوونه‌وه‌ره‌کان له نێو تریاک و هه‌ر وه‌ها هه‌موو جۆره قۆرسێکی ره‌وان گه‌ردان و به تایبه‌تی له نێو هروئیندا و هه‌روه‌ها به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌سید بۆ کردنه‌وه‌ی لووله بۆ دروست کردنی شووشه و تریاک ده‌بێته هۆی تیا چوونی زیاتری ڕاهاتووان به ماده سڕکه‌ره‌کانه‌وه.
به پێی سه‌رچاوه پزشکیه‌کانی شاری تاران له ساڵی ڕابردوو 2 هه‌زار و 633 که‌س به هۆی کێشانی ماده‌سڕکه‌ره‌کانه‌وه گیانی خۆیان له ده‌ست داوه، که له‌و ژماره 120 ژنیان تێدایه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه سیاسه‌تی هه‌له‌ی رژێمی ئیسلامی ئێران له مه‌ڕ ماده سڕکه‌ره‌کان، ئه‌و مادانه بوه‌ته هۆی گیان له ده‌ست دانی سه‌دان که‌س له‌و وڵاته.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)