حوکمی سێداره‌ی حه‌بیبوڵا له‌تیفی راگیرا
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 1 شه‌م Dec 26, 1:24 am
به هه‌وڵ و به‌رده‌وامی حیزب و رێکخراوه و که‌سایه‌تی و چالاکانی کوردستان و گوشاری به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عیراق، حوکمی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی، خوێندکاری به‌ندکراوی کوردستان راگیرا.
به پێی هه‌واڵی که‌ناڵی ئاسمانیی ئاسۆسات، دوای کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان له به‌رده‌م زیندانی شاری سنه، بنه‌ماڵه‌ی له‌تیفی سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه دیداریان له‌گه‌ڵ حه‌بیب کردووه و له جێبه‌جێ نه‌کرانی بڕیاری دادگه دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئاسۆسات، دوای په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عیراق، مام جه‌لال بۆ راگرتنی بڕیاری سێداره‌ی حه‌بیب هه‌وڵێکی زۆری داوه و به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی بڕیاری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی بوه‌ستێنێت.
شایانی باسه ساڵی رابردوو و دوای له سێداره‌دانی شه‌هید ئێحسان فه‌تاحیان، مام جه‌لال به سه‌ردانێکی به په‌له بۆ تاران، به‌ڵێنی جێبه‌جێ نه‌کردنی حوکمی سێداره‌ی گیراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و له‌وانه حه‌بیب له‌تیفی و شێرکۆ مه‌عارفی، له ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی وه‌رگرتبوو.
هه‌ر به پێی هه‌واڵی که‌ناڵی ئاسۆسات، پارێزه‌ره‌کانی ئه‌و چالاکه سیاسی و خوێندکاریه‌ش له وتووێژ له‌گه‌ڵ بی بی سی هه‌واڵی جێبه‌جێ نه‌کردنی حوکمه‌که‌یان پشت راست کردووه‌ته‌وه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)