به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هه‌میشه زیندووی دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - شه‌م Oct 29, 2:13 pm
23 ساڵ له‌وه پێش دڵی دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی، سیمای ناسراوی كوردستان و تێكۆشه‌ری نه‌سره‌وتووی رێگای رزگاریی به‌شمه‌ینه‌تانی كوردستان له لێدان كه‌وت. ئه‌م هه‌واڵه قورسایی خه‌مێكی گه‌وره‌ی خسته سه‌ر دڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ رزگاریی كوردستان و خه‌ڵكی چه‌وساوه لێده‌دا. دوای 23 ساڵ هێشتاش هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به داخێكی گه‌وره‌وه بیر له‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه و بیر له كرده‌وه و ره‌فتاری دكتۆر جه‌عفه‌ر و ره‌وایی رێبازه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
دكتۆر جه‌عفه‌ر له‌و به ده‌گمه‌ن كه‌سانه‌یه كه له دوای خۆیان له‌لایه‌ك هه‌م بۆشایی گه‌وره پێك ده‌هێنن و له‌لایه‌كی دیكه‌وه دنیایه‌ك شوێنه‌وار به‌جێ ده‌هێڵن، كه بۆ نه‌وه‌ی نوێ پڕ بایه‌خه و ده‌بێته مایه‌ی په‌روه‌رده و خۆڕاهێنان. به‌ڵی دكتۆر جه‌عفه‌ر سنووره‌كانی رێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی به‌زاند و چووه ناو مێژوو و دڵی گه‌لێكی چه‌وساوه. ئه‌و هه‌م وه‌ك دكتۆر تیماركه‌ری ده‌رد و ئازاری خه‌ڵك بوو، هه‌م له سیاسه‌ت و تێكۆشاندا بۆ رزگاری و ئازادی، دكتۆرای خۆبه‌خت كردن و راستگۆیی و نه‌سره‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا. ئه‌و وته‌بێژێكی به‌توانا و زمان پاراو، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی ره‌وان و هانده‌ر، دۆستێكی ساكار و بێ ریای هه‌ژاران و زۆرلێكراوان، خه‌مخۆری هاوڕێیان و نه‌به‌رد به‌رامبه‌ر به دوژمنانی گه‌لی كورد و هه‌م رابه‌ڕێكی وشیار و ئاگا و ئازای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخواز و بزاوتی سۆسیالیستیی كوردستان بوو.
ئه‌وانه تایبه‌تمه‌ندیی جه‌عفه‌ر شه‌فیعی بوون و له‌لایه‌ن ئه‌و و تێكۆشه‌رانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه بوونه ره‌وشت و بیر بۆ رێبوارانی رێگای رزگاریی ئینسان و رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه له رێبازی كۆمه‌ڵه‌دا به‌هێز بوون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دكتۆر جه‌عفه‌ر و هه‌موومان دانا، له‌لایه‌ن ئه‌و و هاوڕێیانی دیكه‌وه به‌رز و گه‌شاوه و ده‌وڵه‌مه‌ند كرانه‌وه. به مانایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر دكتۆر جه‌عفه‌ر یه‌كێك له هه‌ڵكه‌وتووانی مه‌كته‌بی رزگاریی چه‌وساوه‌كانی كوردستانه، خۆیشی بوو به مامۆستا و وانه‌بێژ و په‌ره‌پێده‌ری ئه‌و مه‌كته‌به.
ئێمه پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه له ساڵوه‌گه‌ڕی یادكردنه‌وه‌ی دكتۆر جه‌عفه‌ردا، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆمان به پارێزگاریی ئه‌و رێباز و رێچكه‌یه ده‌زانین كه كۆمه‌ڵه‌ی برده ناو قووڵایی دڵی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ڵێن تازه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ رێز گرتن له دكتۆر جه‌عفه‌ر، رێبوار و پارێزه‌ری رێبازی سۆسیالیستی و رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بین و به‌كرده‌وه كردنی ئه‌و به‌ڵێنه، به باشترین رێزگرتن له هاوڕێ جه‌عفه‌ر و هه‌موو هاوڕێیانی شه‌هیدی كۆمه‌ڵه ده‌زانین.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی
نه‌مان بۆ چه‌وسانه‌وه، به‌رقه‌رار بێت یه‌كسانی و ئازادی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
7ی ره‌زبه‌ری 1390ی كۆچیی هه‌تاوی
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)