12:03 pm - Saturday 19 May 2012

سەرکردایەتیی کۆمەڵە پێشوازیی لە پارتی سەربەستیی کوردستان کرد

وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Nov 02, 4:53 am

سەر لە بەیانی رۆژی دووشەمە رێکەوتی 31/10/2011 وەفدێکی پارتی سەربەستی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک عارف باوەجانی سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد. لەم دانیشتنەدا کە چەند کاتژمێری خایاند، هەل و مەرجی سیاسی و دوایین گۆڕانکاریەکانی کوردستان و ئێران درانە بەر باس و لێکۆڵینەوە و هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان و پتەو کردنی پێوەندی نێوانیان کرد.

لە کۆتاییدا وەفدی میوان لە لایەن هەیئەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە بەڕێزەوە بەڕێکران.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

31-10-2011

Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS

نووسینی روانگه

داخراوه