سیناریۆی چه‌ندباره و نگریسی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له دژی كۆمه‌ڵه
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Sep 12, 10:22 am
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
سیناریۆی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم له دژی كۆمه‌ڵه هه‌ر به‌رده‌وامه. له راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی “بولتن نیوز” كه به ئاشكرا هه‌ڵبه‌ستراوی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته، باس له “له‌ناو بردنی تیمێكی كۆمه‌ڵه” كراوه و به كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی به‌ستووه‌ته‌وه.
ئێمه به ته‌واوی ئه‌م قسه‌یه ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین كه هیچكام له‌و كه‌سانه‌ی ناویان براوه، پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه نه‌بوون و جگه له یووسف كه‌ریمی، ناسنامه‌ی كه‌سه‌كانی دیكه بۆ ئێمه به ته‌واوی نه‌ناسراوه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ئێمه گه‌یشتووه، جگه له یووسف كه‌ریمی، 3 كه‌سه‌كه‌ی دیكه نه‌ك له كوردستان عیراق، به‌ڵكوو دانیشتووی مه‌هاباد بوون و ئه‌گه‌ری زۆر له ئارادایه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌ر چه‌كیان پێ نه‌بووبێت.
پێویسته هه‌مووان، دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵكه كه به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی پیلان و سیناریۆكانی كۆماری ئیسلامی ده‌بنه‌وه، سیناریۆكانی رژیم به هه‌ند وه‌رنه‌گرن و له‌م رێگه‌یه‌وه پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن له دژی حیزبه‌كانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیلان بگێڕن و له هه‌وڵی گێره شێوێنی و ئاژاوه نانه‌وه‌دا بن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
21ی خه‌رمانانی 1390، رێكه‌وتی 12ی سێپته‌مبری 2011
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)