ئێران له میدیاکانی جیهاندا
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Nov 15, 8:11 am
ئا: په‌رویز ره‌حیمزاده
ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له كاروباری عێراق، كارێك بووه كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌مریكا‌و عێراق‌و وڵاتانی دیكه‌وه ئاگاداری له‌سه‌ر دراوه. رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن له وتارێكدا به ناوی “پێگه‌ی رژیمی ئێران له عێراق” له‌م باره‌یه‌وه ده‌نوسێت:
یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له واشینتۆن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆكه عێراق بۆ رژیمی ئێران، وه‌كوو لوبنان بۆ سوریه وایه. ئه‌م هه‌سته له نێو عێراقیه‌كان، هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی ئه‌مریكا‌و به‌شێك له دیپلۆماته ئه‌مریكاییه‌كان‌و سه‌ربازانی ئه‌مریكایی مه‌سه‌له‌یه‌كی هاوبه‌شه. ئه‌وه‌یكه ئه‌مریكا یه‌كێك له سه‌رسه‌ختترین نه‌یارانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، حكوومه‌تی سه‌دام حسه‌ینی له‌ناو برد، ئێستاكه ئیزنی ئه‌وه‌یداوه كه رژیمی ئێران ببێت به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هێزی ده‌ره‌كی‌و خاوه‌ن پێگه له عێراق. به‌ڵام ئایا رژیمی ئێران له‌م كایه سیاسیه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟ دیاره هه‌ر جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنێك سه‌باره‌ت به پێگه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی له عێراق، ده‌بێ به پێداچوونه‌وه‌ی مه‌به‌ست‌و ئامانجه‌كانی ئه‌م رژیمه له وڵاتی عێراق وكوو یه‌كێك له دوژمنانی له مێژینه‌ی ئه‌م گه‌له چاولێبكرێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م مه‌سه‌لانه، رژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی پێش‌گرتن له چاكسازی له ئه‌رته‌شی عێراقه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كه چاكسازی‌و به‌هێزبوون‌و پاگرتنی ئه‌رته‌شی عێراق، ده‌سپێك‌و سه‌ره‌تای هێرشێك ده‌بێ بۆ سه‌ر رژیمی كۆماری ئیسلامیی. رژیمی ئێران لانیكه‌م به ده‌هه‌ی رابردوودا‌و به رووخانی رژیمی سه‌دام‌و له‌ناوچوونی ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌عس‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌شداری نه‌یارانی نیزامی، له رێبه‌ریكردنی عێراق پاش رووخانی سه‌دام، به به‌شێك له مه‌به‌سته‌كانی خۆی گه‌یشتووه.
به‌ده‌سته‌وه‌گرتن یان پشتیوانی له هه‌رجۆره هێرشێكی نیزامی بۆ سه‌ر رژیمی ئێران، بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی كه له ماوه‌ی سێ ده‌هه‌ی رابردووی حكوومه‌تی له‌ناوچووی به‌عس، پێویستیان به پشتیوانی رژیمی ئێران له به‌رانبه‌ر رژیمی سه‌دام حسه‌یندا بووه. ئێستاكه‌و له‌م بارودۆخه‌دا لایه‌نگرانی رژیمی ئێران له نێو ده‌وڵه‌تی عێراق، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه مه‌به‌سته‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا ئاڵۆز بكه‌ن‌و به‌وشێوه‌ی یارمه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق لاوازتر بكه‌ن. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه گروپه نیزامیه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، له‌وانه سپای قودس كه سه‌ر به سپای پاسدارانی رژیمی كۆمای ئیسلامیه ، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو عه‌مه‌لیاته نیزامیه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
گه‌مارۆ سیاسی‌و ئابوریه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی به هۆی به‌رنامه ئابورییه‌كانی له كورت ماوه‌و درێژماوه‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆر داده‌نێت. له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لپائیس سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی گه‌مارۆكان ده‌نوسێت: هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی رژیمی كۆماری ئیسلامی بێ ئاكام مایه‌وه‌و ئه‌م رژیمه تا ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنای چه‌كی ئه‌تۆمی. هه‌ربۆیه وادیاره كه ئه‌م رێگه نه‌یتوانیوه پێش به چالاكیه‌كانی ئه‌م رژیمه بگرێت‌و كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی ئاڵ‌وگۆڕكردن له سیاسه‌تی روو به دره‌وه‌ی خۆیاندا نین. له مانگی سێپتا‌مبر، به‌شداری ئه‌حمه‌دنیژاد له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیۆیۆرك، هه‌ستی هه‌موو به‌شداربووانی هه‌ڵخڕاند. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جیا له‌و هه‌ڵوێست‌و قسه نابه‌جێیانه‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به هێرشی تیرۆریستی 11ی سێپتا‌مبر، ده‌بێ ئاماژه به‌و په‌یامه بكه‌ین كه ئه‌حمه‌دینژاد ده‌یه‌ویست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانیدا بیسه‌پێنێت، ئه‌ویش ده‌ورو نه‌قشی ئه‌م رژیمه له پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ئه‌حمه‌دینژاد به دانی پێشنیارێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له شاری تاران سه‌باره‌ت به تیرۆریزم‌و ناساندنی ساڵی 2011 وه‌كوو ساڵی پێش‌گرتن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، وانیشانیدا كه به‌مه‌به‌ستی رژیمه‌كه‌ی له پیتاندنی ئۆران‌یۆم هه‌وڵدانه بۆ دامه‌زراندنی ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌حمه‌دینژاد له ده‌سپێكردنی ده‌وری دووهه‌می سه‌رۆك كۆماری خۆی له ساڵی رابردوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و بنه‌بڕكردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای جیهانی گرتووه هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌ده‌ین، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه خودی ئه‌م رژیمه هۆكاری ئاژاوه‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له جیهان‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌و كاته‌وه كه ئۆكیا ئامانۆ وه‌كوو سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌ده‌سته‌وه گرتووه، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی توندی ئه‌م رژیمه. ئه‌حمه‌دینژاد، به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خستوه‌ته پاڵ یۆكیا ئامانۆ كه هه‌ڵوێسته‌كانی ئاژانس به سه‌رۆكایه‌تی ناوبراو زیاتر به‌ره‌و لای ئه‌مریكایه‌و وڵاتانی رۆژئاوایی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم هانده‌ده‌ن كه دژی رژیمی ئێران هه‌ڵوێست بگرێت. به‌ڵام ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم به سه‌رۆكایه‌تی ئامانۆ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه رژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی شاردنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی خۆی‌و ئیزن نه‌دان به به‌رپرسانی ئاژانس بۆ چاوپێكه‌وتنی ناوه‌نده ئه‌تۆمیه‌كان، تاوانباره به‌وه‌یكه خه‌ریكی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیه.
گه‌مارۆی هه‌نارده‌كردنی به‌نزین‌و لاوازكردنی پێوه‌ندی بانكی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی رۆژئاوایی كه سه‌ره‌كیترین مه‌به‌ستی گه‌مارۆ بازرگانیه‌كان بوو، له‌گه‌ڵ چوونه سه‌ره‌وه‌ی بازه‌رگانی دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ وڵاتانی چین‌و هێند‌و عێراق‌و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چاره‌سه‌ر كرایه‌وه. هه‌ر بۆیه ناكارامه‌یی گه‌مارۆكان له كورت ماوه‌دا‌و هه‌ڵویستی ناله‌باری كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌رانبه‌ر بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كۆمه‌ڵگای جیهانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌م رژیمه هیچ هه‌وڵێك بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی نادات.
سی ئێن ئێنیش له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی گه‌مارۆكان باس له‌وه ده‌كات كه روسیه بۆ پشتیوانی له گه‌مارۆكان دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی به ریزی وڵاتانی ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه په‌یوه‌ست بوو. رێبه‌رانی سێ وڵات له كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ی خۆیان، بۆ پشتیوان له‌گه‌مارۆكان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه تا رژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكاری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم نه‌كات ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گه‌مارۆكانی خۆمان. به وته‌ی مدۆدۆف سه‌رۆك كۆماری روسیه، وتوووێژه‌كانی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئانگلا مێركێل سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان‌و نیكۆلای سه‌ركۆزی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، یه‌كه‌مین رووداوی كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی سێ وڵاتی به‌هێزی ئوروپایی له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو دێته‌ئه‌ژمار. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی، ره‌وتی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌تی ئوروپا‌و هه‌روه‌ها به‌ربڵاوترین مه‌سه‌له نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له لایه‌ن هه‌ر رێبه‌رانی هه‌ر سێ وڵات درانه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و پێداگری له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه كرا. هه‌روه‌ها هه‌ر سێ وڵات جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانی خۆیان له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنی درێژماوه‌ی نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین كرده‌وه‌و له‌م راگه‌یاندنه‌دا كه له لایه‌ن ده‌فته‌ری ئانگلا مێركێل بڵاو كرایه‌وه، داوا له هه‌موو فه‌له‌ستینیه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زیاتر بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی ئاشتی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاتانی دیكه تا رێگری بكات له هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێك له پێشهاته‌كانی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، له نووسراوه‌ی گلووب سه‌باره‌ت به گوشاره‌كانی واشینتۆن بۆ سه‌ر پكه‌ن هاتووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له پێكه‌ن كرد كه بۆ راگرتنی ئه‌و شیركه‌ته چینیانه‌ی كه كه‌ل‌وپه‌لی پێشكه‌وتوو هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن، هه‌وڵێكی زیاتر بده‌ن‌و پێش به هه‌نارده‌كانی ئه‌م شیركه‌تانه بگرن. ده‌وڵه‌تی ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه چه‌ندین شیركه‌تی چینی، ئێستاكه گه‌مارۆكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی رژیمی ئێرانیان له‌ژێر پێناوه. كاربه‌ده‌ستێكی نه‌ناسراوی ئه‌مریكایی رایگه‌یاند، رابێرت ئینهۆن یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی كه چاوه‌دێریی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌مارۆكانی دژی رژیمی ئێرانه، مانگی رابردوو لیستێكی گه‌وره‌ی له ناوی ئه‌و شیركه‌تانه كه كه‌ل‌وپه‌لی پێشكه‌وتوو ده‌ده‌نه رژیمی ئێران، پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستانی چینی كردووه. هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا باڵوێزخانه‌ی وڵاتی چین له ئه‌مریكا رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌نجام ده‌دات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له حاڵێكدا كه كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بانگه‌واز بۆ وتوووێژ ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رده‌وام خه‌ریكی چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی خۆیانن‌و پێده‌چێت كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی رژیم بۆ ئه‌وی بێت، كاتێكی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن بۆ چالاكیه‌كانی خۆیان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(+2 rating, 1 votes)