كێشه ئه‌تۆمییه‌كانی رژیمی ئێران له‌ساڵی 2010
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Feb 04, 11:04 am
ساڵی 2010 بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی ساڵێكی پڕ له كێشه‌و ئاسته‌نگ له بواره جۆراوجۆره‌كاندا بۆ ئه‌م رژیمه بوو. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی له ساڵی 2010 رژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر خسته نێو قه‌یران‌و ملمانێیه جیهانیه‌كان‌و ئه‌م رژیمه‌ی زۆرتر له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا خسته په‌راوێزه‌وه كێشه‌ی ئه‌تۆمیی بوو.
سه‌ركه‌شی‌و سه‌ره‌ڕۆیی رژیمی ئیسلامی ئێران له چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی له چه‌ند ساڵی رابردوو وایكردووه كه ئه‌م پرسه ببێته كێشه‌یه‌كی جیهانیی‌و پابه‌ند نه‌بوونی ئه‌م رژیمه به په‌سندكراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژ له گه‌ڵ رۆژ به نیگه‌رانیه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له زیاد كردووه. هه‌وڵ‌و گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر رژیمی ئیسلامی به مه‌به‌ستی هاندان‌و ناچاركردنی ئه‌م رژیمه بۆ راگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم‌و ده‌ست هه‌ڵگرتنی له هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمیی ، له ساڵی 2010 به‌رینتر‌و گشتگیرتر بووه‌وه. ئامریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی تا كۆتاییه‌كانی ساڵی 2009 ده‌رفه‌تیان دابوو به كۆماری ئیسلامی له مه‌ڕ چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی له گه‌ڵ رۆژئاوا سازش بكات‌و له پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌دا له گه‌ڵ گه‌مارۆی زۆرتر رووبه‌روو ده‌بێت. بابه‌تێكی گرینگ له ساڵی 2010 كه رێگای بۆ به‌رینتركردن‌و په‌سندكردنی بریارنامه‌ی نوێ به‌دژی كۆماری ئیسلامی له پێوه‌ند له گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆش كرد،هاوده‌نگیی چین‌و روسیه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی دژی سه‌ره‌ڕۆییه ئه‌تۆمیه‌كانی ئه‌م رژیمه بوو.روسیه كه پێشتر له ناله‌بارترین هه‌لوومه‌رجیشدا پشتیوانیی له هه‌ڵوێسته‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌كرد سالی رابردووی زایینی وه‌رچه‌خانێكی له پێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ ئه‌م رژیمه هێنایه‌كایه‌وه‌و له هه‌ڵوێسته دیپلۆماتیه‌كانیدا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی زیاتر لایه‌نی وڵاتانی رۆژئاوای گرت كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئیسلامی ئێران چه‌ندین جار له لێدوانه ره‌سمیه‌كانیاندا روسیه بده‌نه به‌ر ره‌خنه وهێرشی خۆیان. له لایه‌كی تریشیه‌وه وڵاتی چین سه‌ره‌ڕای پێوه‌ندیی به‌ربڵاو له گه‌ڵ رژیمی ئیسلامی ، به‌ڵام له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئه‌تۆمیی دژ به سه‌ره‌رۆییه‌كانی ئه‌م رژیمه وه‌ستایه‌وه‌و خۆی زیاتر به وڵاتانی پێنج زێده یه‌ك نزیك كرده‌وه.
هه‌ر له‌م ساڵه‌دا‌و هاوكات له گه‌ڵ گوشاره‌كانی ئا‌مریكا بۆ گوشارهێنانی زیاتر بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، یوكیا ئامانۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیی كه تازه به‌رێوه‌به‌رێتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو، له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی زمانی نه‌رم‌و دوو لایه‌نه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی وه‌لاناو وتی: زانیاریگه‌لێكی باوه‌ڕپێكراو له‌به‌رده‌ستدایه كه نیشان ده‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی رێگای ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی گرتوه‌ته به‌ر‌و خه‌ریكی دروستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه. به‌دوای ئه‌م راپۆرته ی یوكیا ئامانۆ به‌ستێن بۆ په‌سندكردنی بڕیارنامه‌یه‌كی تر به دژی كۆماری ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هاته ئاراوه‌و كۆده‌نگییه‌ك له ئاستی جیهانیی به‌دژی كۆماری ئیسلامی پێكهات.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كۆده‌نگییه‌جیهانییه بووبه هۆی په‌سندكردنی بڕیارنامه‌ی 1929ی له رێكه‌وتی 9ی ژۆئه‌نی 2010ی زایینی‌و له‌م بڕیارنامه‌دا گه‌مارۆگه‌لێكی توندتر به دژی كۆماری ئیسلامی دانرا. بڕیارنامه‌ی 1929له لایه‌ن 12 وڵاتی جیهانه‌وه ده‌نگی ئه‌رێی پێدرا‌و ته‌نیا وڵاتانی توركیه‌و برێزیل ده‌نگی نایان پێدا‌و لوبنانیش له به‌شداریكردن له ده‌نگدانه‌كه خۆی بوارد. هه‌ر له سه‌ره‌تای ناردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 2006، تا ئێستا هه‌شت بڕیارنامه له پێوه‌ند له گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئه‌م رژیمه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه په‌سندكراوه كه چوار بڕیارنامه‌یان هه‌ڵگری گه‌مارۆ به دژی رژیمی ئیسلامی ئێرانن. به‌ڵام ئه‌و گه‌مارۆانه‌ی له دوایین بڕیارنامه واته بڕیارنامه‌ی 1929 ره‌چاوكراون ، زۆرتوندتر‌و به‌ربڵاوتر له گه‌مارۆه‌كانی پێشووترن.
په‌سندكرانی ئه‌م بڕیارنامه، دووهه‌مین بابه‌ت گرینگ له ساڵی 2010 له كێشه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی به‌دوای گۆڕانی هه‌ڵوێستی روسیه وچین سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له بوو. بڕیارنامه‌ی 1929 ئه‌و گوشاره ده‌خاته سه‌ر رژیمی ئیسلامی ئێران كه سه‌رجه‌م چالاكییه بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم‌و به‌رهه‌م هێنانی پلوتۆنیۆم رابگرێت. بڕیارنامه‌ی 1929 هه‌روه‌ها به هۆی سه‌رپێچیكارییه‌كانی رژیمی ئیسلامی له به‌ڕێوه‌بردنی بڕیارنامه‌كانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، سزاگه‌لێكی قورسی به‌دژی ئه‌م رژیمه داناوه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌شی خستووه‌ته سه‌ر شانی ئه‌ندامانی رێكخراوی نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان كه هه‌موو رێ‌و وشوێنه په‌سندكراوه‌كانی ئه‌م بڕیارنامه به‌ڕێوه‌به‌رن وپابه‌ندی بن. بڕیارنامه‌ی 1929 هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وانه ، هه‌رچه‌شنه به‌شداریكردنێكی له گه‌ڵاڵه‌كانی هه‌ڵنجێنانی “استخراج” ئۆران‌یۆم له وڵاتانی تر یان به‌شداریكردنی له به‌رهه‌مهێنانی تێكنۆلۆژیی‌و كاڵا ئه‌تۆمیه‌كان قه‌ده‌غه‌كردووه. هه‌ر له‌م بڕیارنامه‌دا، ناردن‌و فرۆشتنی هه‌شت جۆر كه‌ره‌سه‌و كه‌ل وپه‌لی نیزامیی به كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها به‌رهه‌م هێنان‌و تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه مووشه‌كێك دوورهاوێژ كه بتوانێ كڵاوه‌ی ناوه‌كیش هه‌ڵبگرێت، بۆ كۆماری ئیسلامی قه‌ده‌غه كراوه. به پێی ئه‌م بڕیارنامه وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌بێ پێش به سه‌فه‌ری هێندێك له گه‌وره‌به‌رپرسانی رژیمی ئیسلامی بۆ وڵاته‌كانیان بگرن‌و ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌و شیركه‌تی ئێرانیشی هێناوه كه ده‌بێ داراییی‌و حیسابه بانكیه‌كانیان له وڵاتانی تر دابخرێت .
له بڕیارنامه‌كانی په‌سندكراوه‌كانی پێشووتری شورای ئه‌منیه‌تیش ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی رژیمی ئیسلامی ئێران سه‌فه‌ری باقی وڵاتانیان لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو. له بڕیارنامه‌ی 1929دا زیاتر له 40 شیركه‌ت یان كه‌سایه‌تی حه‌قێقیی ناوی لێ براوه كه گه‌مارۆه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌یانگرێته‌وه وله‌م رێژه‌یه لانیكه‌م 15 شیركه‌ت‌و دامه‌زراوه‌یان سه‌ر به سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامین كه به‌ناوبانگترینیان قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبییایه. په‌سندكردنی بڕیارنامه‌ی 1929 زه‌برێكی قورس بوو به دژی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام قورس‌تر له‌مه دانانی ئه‌و زنجیره گه‌مارۆه یه‌كلایه‌نانه بوو كه دواتر له لایه‌ن ئا‌مریكا، یه‌كیه‌تی ئورووپا‌و باقی وڵاتانی جیهانه‌وه یه‌ك له دوای یه‌ك په‌سندكران‌و له نیوه‌ی ساڵی 2010 وه برانه قۆناغێكی جێبه‌جێكردنه‌وه. گه‌ماروه یه‌كلایه‌نه‌كان له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه پاڵاوتووكانه‌وه بۆ ئێران له‌وانه به‌نزین ده‌ستی پێكرد‌و به‌ره‌به‌ره گرنگترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئێران واته نه‌وتیشی گرته‌وه. به پێی گه‌مارۆه یه‌كلایه‌نه‌كانی ئا‌مریكا به‌دژی كۆماری ئیسلامی كه له كۆنگره‌ی ئه‌م وڵاته په‌سندكرا، هه‌ر شیركه‌تێك كه له رێگای فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه پاڵاوتووه‌كانه‌وه به ئێران داهاتێك به بڕی یه‌ك ملیۆن دولار یا زۆرتر به‌ده‌ست بێنێت، یان له ماوه‌ی یه‌كساڵدا زیاتر له 5 ملیۆن دولار له‌م به‌رهه‌مانه به كۆماری ئیسلامی بفرۆشێت، ده‌كه‌وێته بازنه‌ی گه‌مارۆه‌كانی ئامریكاوه. په‌سندكراوه‌كه‌ی كونگره‌ی ئا‌مریكا هه‌روه‌ها هه‌رچه‌شنه هاوكاریی‌و پێوه‌ندیی ماڵیی له گه‌ڵ بان ودامه‌زراوه ماڵییه‌كانی پێوندیدار به سپای پاسداران‌و به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی كۆماری ئیسلامی قه‌ده‌غه‌كردووه.
ده‌وری دووهه‌می گه‌مارۆه یه‌كلایه‌نه‌كانی ئا‌مریكا به‌دژی كۆماری ئیسلامی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2010و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داریی ئامریكاوه راگه‌یه‌ندرا. ئامانجی ئه‌م گه‌مارۆانه‌ش شیركه‌ته پێوه‌ندیداره‌كان به سپای پاسداران‌و هێڵه كه‌شتیڕانیه‌كانی كۆماری ئیسلامین. به‌دوای گه‌مارۆه‌كانی ئا‌مریكا، یه‌كیه‌تی ئورووپا، ژاپۆن‌و كوره‌ی باشووریش به شێوه‌ی یه‌كلایه‌نه گه‌مارۆگه‌لێكیان به دژی كۆماری ئیسلامی په‌سندكرد. یه‌كیه‌تی ئورووپا لیستێكی به‌ربڵاوی له بانك وشیركه‌ته ئێرانیه‌كان له‌وانه بانكه‌كانی میللی، سادرات، رفاه، ملله‌ت‌و گه‌شه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران‌و سه‌رجه‌م لقه‌كانی ئه‌م بانكانه‌ی له سه‌رانسه‌ری ئورووپا خسته ژێر گه‌مارۆه‌وه. به ده‌یان شیركه‌ت‌و دامه‌زراوه‌ی ئێرانیی له‌وانه شیركه‌تی سه‌نایعی ئاسمانیی ئێران، شیركه‌تی فه‌نناوه‌ریی سانتریفووژی ئێران، شیركه‌تی بیمه‌ی ئێران، ماشین سازیی ئه‌راك‌و شیركه‌تی په‌رتۆسه‌نعه‌ت له ریزی ئه‌و شیركه‌تانه‌ن كه له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئورووپاوه گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر. له گه‌ماروه یه‌كلایه‌نه‌كانی ئامریكا‌و یه‌كیه‌تی ئورووپادا سه‌نعه‌تی نه‌وت وگازی ئێران ب زۆری كراوه‌ته ئامانجی گه‌مارۆه‌كان .له لایه‌كی تره‌وه وڵاتانی چین‌و هیند كه كڕیاری به‌شی هه‌ر زۆری نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئێران بوون، له ساڵی 2010 كڕینی نه‌وتیان له ئێران به راده‌یه‌كی زۆر كه‌م كرده‌وه.
چین هه‌ر چه‌ند هه‌فته دوای په‌سندكرانی بڕیارنامه‌ی 1929 راده‌ی كڕینی نه‌وتی له كۆماری ئیسلامی كه‌م كرده‌وه‌و له‌م دواییانه‌شدا بانكی ناوه‌ندیی هیند رایگه‌یاند كه وامی بانكیی بۆ كڕینی نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ته‌رخان ناكات‌و مامه‌ڵه تیجارییه‌كانی له گه‌ڵ ئه‌م رژیمه راده‌گرێت. سێهه‌مین ده‌وری وتووێژه راسته‌وخۆه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و وڵاتانی پێنج زێده یه‌ك سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌تۆمیی له رێكه‌وتی 6ی دیسامبری 2010و له ژنێڤ به‌رێوه‌چوو. ئه‌م دانووستانانه له رۆژانی 6 و7ی دیسامبر به به‌شداریی سه‌عید جه‌لیلی‌و كاترین ئیشتۆن به‌ڕێوه‌چوو . ته‌نیا ئاكامی ئه‌م وتووێژانه‌ش وا راگه‌یه‌ندرا كه هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون وتووێژه‌كانیان له مانگی ژانوییه‌ی 2011 له شاری ئیستانبول درێژه پێبده‌ن.
به‌بڕوای لێكۆڵه‌ران وتووێژه‌كانی ژنێڤ ته‌نیا به رواڵه‌ت وتووێژ بووه‌و له راستیدا هیچكام له‌م لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی دانووستانێكی واقعیی نه‌چووبوونه ژنێڤ. لێكۆڵه‌رانی سیاسی ده‌ڵێن رۆژئاواییه‌كان بۆ ئه‌وه چوونه ژنێڤ كه نیشان بده‌ن هێشتا دانووستان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانیان له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی فاكته‌رێكی گرینگه‌و بیروڕای گشتیی جیهانیش له‌وه دڵنیا بێت كه ئه‌وان له به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌موو رێكاره‌كانیان به‌كارهێناوه. له به‌رانبه‌ریشدا كۆماری ئیسلامی به‌و مه‌به‌سته له دانیشتنه‌كه‌ی ژنێڤدا به‌شداریی كرد كه له‌وه زیاتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه به سه‌ره‌رۆیی‌و كه‌مته‌خه‌رمیی له ئاست بیرورای جیهانی له پێوه‌ند له گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی، تاوانبار نه‌كات . كارناسان پێیان وایه كه دانووستانه‌كانی رۆژانی داهاتووی نێوان كۆماری ئیسلامی‌و وڵاتانی پێنج زێده یه‌ك ئاڵووگۆڕێكی ئه‌وتۆ له ململانێی ئه‌تۆمیی ناهێنێته ئاراوه چوونكوو هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان پێداگرن. رژیمی كۆماری ئیسلامی تا ئیستا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه درێژه به چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی خۆی ده‌دات‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ناگۆڕێت.
ئه‌حمه‌دی نژاد چه‌ند ماوه‌یه‌ك له‌وه‌و پێش له یه‌كێك له‌سه‌فه‌ره ئوستانیه‌كانی خۆیدا هه‌ره‌شه‌ی به بونبه‌ست گه‌یاندنی دانووستانه ئه‌تۆمیه‌كانی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد. له به‌رانبه‌ریشدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئامریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ پێكهێنانی كۆده‌نگییه‌كی جیهانیی به دژی كۆماری ئیسلامی‌و به‌ربلاوتر كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆه‌كانی سه‌ر ئه‌م رژیمه تا ئێستا هه‌وڵی زۆریان داوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م گوشارانه كاریگه‌رن‌و له داهاتوویشدا كاریگه‌رییان ده‌بێت. بۆیه تا كاتێك كه گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی‌و جیددی له هه‌ڵوێسته‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌دی نه‌كرێت، ئه‌وان گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌م رژیمه كه‌م ناكه‌نه‌وه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(+2 rating, 1 votes)