کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنی
وه‌شانگه‌ر رزگار - 4 شه‌م Jul 21, 8:13 pm
په‌یامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنی
به داخێکی زۆره‌وه دوانیوه‌رۆی 30 مانگی پوشپه‌ڕ دڵی مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنی له لێدان که‌وت. به‌م جۆره گه‌لی کورد یه‌کێک له دلسۆزانی خۆی له ده‌ست دا. مامۆستا شێخ جه‌لال هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوه‌تیدا یه‌کێک له‌و فه‌قێ هه‌ڵکه‌وتوانه بوو که هه‌ستی به زوڵم و زۆر نه‌ته‌وه‌یی کرد و په‌یمانی به‌ست تا له پێناوی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان خه‌بات بکات. چ وه‌ک فه‌قێ و چ وه‌ک ئیمام جومعه و چ وه‌ک رێبه‌رێکی سیاسی، تا دوا هه‌ناسه‌ی به‌و په‌یمانه‌ی وه‌فادا بوو و دژ به دیکتاتۆری پاشایه‌تی و ئیستبدادی کۆماری ئیسلامی خه‌باتی کرد و قه‌ت ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و گرفته‌کانی ژیان و خه‌بات، نه‌یانتوانی هه‌نگاوی پێ‌شل بکه‌ن و هه‌میشه ئازایانه بۆ ئامانجه‌کانی خۆی تێکۆشا.
مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنی سه‌ره‌رای جیاوازی له بیر و باوه‌ردا، به درێژایی شۆڕش له کوردستانی ئێران، دۆستی کۆمه‌ڵه بوو و ، حه‌ولیدا تا ته‌بایی زۆرتر بێته ناو رێزه‌کانی بزاڤی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌و ته‌نیا که‌سایه‌تیه‌کی دیاری سیاسی نه‌بوو ، به‌ڵکوو ئه‌هلی شیعر و ئه‌ده‌ب و که‌سایه‌تیه‌کی ئایینیش بوو که بڕوای ته‌واوی به مافی چاره‌نووسی گه‌لی کوردستان هه‌بوو و هه‌موو ژیانی خۆی خسته خزمه‌تی ئه‌و مه‌به‌سته و فه‌قه‌ت له به‌رانبه‌ر دوژمنانی کود و کوردستاندا کۆڵی نه‌دا.
ئێمه وێڕای هاوخه‌می، سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، کاک بابه‌شێخی حوسێنی، سکرتێری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و هه‌موو ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی و گشت ئه‌ندامانی ئه‌و سازمانه ده‌که‌ین و دڵنیاین که شێخ جه‌لال خه‌باتی هه‌ر له ناو دڵی سازمانی خه‌بات نامێنێته‌وه، به‌لکوو له ناو خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستاندا شوێنی دیار و، ناوبانگی به باشی و خۆشی ده‌مێنێته‌وه. هیوادارین مه‌رگی ئه‌و تێکۆشه‌ره ببێته وزه و هێزی زۆرتر له خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستاندا.
به‌رز و به‌رێز بێ یادی شێخ جه‌لالی حوسێنی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
30 پوشپه‌ڕی 1389 هه‌تاویی یان 21 جولای 2010 زایینی
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)