پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بۆحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
وهشانگهر ئاسۆ - 4 شهم Mar 23, 3:09 pm
شەوی ٢٩ی رەشەمەی١٣٨٩ لەیەکێک لە بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ،لەکاتی بەرێوەبردنی رێورەسمی پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێ ودەربڕینی شایی وخۆشی بەبۆنەی هاتنی ئەم رۆژە پیرۆزەی گەلی کوردەوە،تەقینەوەیەک روویدا کە بوووە هۆی گیان لە دەست دانی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وهەروەها بریندار بوونی چەند کەسێکی تر لە پیشمەرگە و بنەماڵەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات.
ئێمە وەک کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هاودەردی وهاوخەمیی خۆمان لهگهڵ حیزبی دێموکرات بۆ ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەر دەبڕین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەم گیان بەخت کردووە و هەموو سەرکردایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و هیوای چاک بوونەوە مان هەیە بۆ هەموو بریندارانی ئەم رووداوە.
سکرتاریەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٢-٣-٢٠١١
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)