12:15 pm - Saturday 19 May 2012

روونکردنەوەى سکرتاریەتى کۆمەڵە سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکى سایتى والاپرێس

وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 3 شه‌م Jul 05, 5:52 am

 

رۆژى 12ى پووشپەڕى 1390ى هەتاوى/ رێکەوتى 3ى مانگى جولاى 2011ى زایینى، ماڵپەڕى واڵاپرێس لە زمانى فەرماندەیەکى هێزى چەکدارى پژاک کە ناوى نەبراوە و دیار نیە، بڵاوى کردووەتەوە کە گوایە هێزى پێشمەرگەى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان لە ناوچە سنووریەکانى قەندیل و ئاسۆس  هەن و هۆکارى تۆپباران کردنى ناوچە سنووریەکانى کوردستانى عیراق، بوونى پێشمەرگەى کۆمەڵە لەو ناوچانەیە. بەمجۆرە رایدەگەیەنین:

١_ ئەم لێدوانە بە تەواوى دوورە لە راستى و کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان لەم شوێنە سنووریانە کە تۆپباران دەکرێت، نە بارەگا و شوێنى حەسانەوەى هێزى پێشمەرگەى هەیە و نە رێگاى هاتوچۆى هێزى پێشمەرگەى کۆمەڵەیە. بەمجۆرە ئەم ئیدیعایانەى ماڵپەڕى واڵاپرێس بە تەواوى رەد دەکەینەوە.

٢_ ئێمە تۆپباران کردنى سنوورەکانى هەرێمىکوردستان لەلایەن کۆمارى ئیسلامیەوە مەحکووم دەکەین و لە راگەیاندن و میدیاکانى خۆمانەوە دژى ئەم پێشێلکاریە بووین. ئێمە لامان وایە کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ گوشار خستنە سەر هەرێمى کوردستان و بزووتنەوەى خەڵکى کوردستانى ئێران دەست دەداتە ئەم جۆرە دەستدرێژى و پێشێلکاریە و هیچ  بیانوێک ناتوانآ ئەم تاوانە پاساو بکات.

 

سکرتاریەتى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان

14ى پووشپەڕى 1390ى هەتاوى/ رێکەوتى 5ى جولاى 2011ى زایینى

 

Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS

نووسینی روانگه

بۆ ناردنی روانگه پیویسته له ناو سیستم دابیت $s