كورد و بزووتنه‌وه‌كانی سه‌رده‌م
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Nov 17, 10:54 am
نووسینی: فیروز مامۆیی
سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه جۆراوجۆر و ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و به‌تایبه‌ت له یه‌ك ساڵی ڕابردوو كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرته به‌ر و تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ده‌سكه‌وتی به‌نرخ و مێژوویی بۆ خۆی تۆمار كرد، له زۆر كۆڕ و كۆمه‌ڵدا به بزاوتی هه‌نگاو نان به‌ره‌و پرسی دێمۆكراسی و هه‌ڵكوتین به‌سه‌ر هه‌وراز و نشێوه‌كان بۆ ده‌ست ڕأگه‌یشتن به ئازادی و هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕین و به‌دواداچوونی به‌گشتی مافه زه‌وت كراوه‌كان و له ئاكمی هه‌موو ئه‌م خروشان بوون و هه‌ڵچوون به گژ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌كان سازدانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نیتر و ژیانێكی له‌بارتر بۆ هه‌مووان و به‌تایبه‌تی جیلی وه‌زاڵه‌هاتوو هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و ناوی لێده‌برێت. بێ گومان خه‌ڵكی كوردیش له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هاوتا و هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكانی دنیا خۆی له‌م شۆڕشه نوێی و هاوچه‌رخانه جێگا كردووته‌وه و زۆر جار سنوور به‌زێن و جارجاریش ڕچه‌شكێنانه، هاتووه‌ته گۆڕه‌پان و خوازیاری وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان و هاوچاره‌نووسه‌كانیان له به‌شه جیاجیاكانی ناوچه كورد نشینه‌كان به‌شداریان له‌م هه‌لانه كردووه. بزووتنه‌وه‌گه‌لێك كه له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی جیهان سه‌ری هه‌ڵدا شایه‌ت له بوواری شێوه و شێواز و چه‌شنی سه‌رهه‌ڵدان و داخوازیی و ئاقاره‌كانیان به هۆی پێگه‌ی ژێئۆپۆلۆتیكی و چه‌شنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ریاندا و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو یه‌ك نه‌بووبێت، بۆ نموونه له ئێران خه‌ڵك بۆ ده‌رچوون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تووتالیتێری ئیسلامی، له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕزگار بوون له ده‌ستی ڕژێمه سانتریالیستی و گه‌مارۆدراوه‌كان له لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی زۆر كه‌م له كه‌سانێكی چه‌وسێه‌ر به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دڕنده و پڕ چه‌ك و له جیهانیشدا، هه‌ڵكوتین به سه‌ر بنكه‌ی مێشكی بیرمه‌ندی دوونیای ئێمپریالیستی و ئاخێزی جه‌ماوه‌ریی بۆ ده‌رچوون له ژێر هێڵی هه‌ژاریی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نگه‌تیڤ و ناله‌باری سیاسی و ئابووری و شێوازی هه‌ڵه‌ی بانكداریی و بیكاریی و برسیه‌تی كه به بزووتنه‌وه‌ی دژه‌واڵستریت و دژ به بوورسی له‌نده‌ن كه له پتر له هه‌زار شاری گه‌وره‌ی دنیا خه‌ڵكی هێنایه سه‌رشه‌قامه‌كان كه خۆیان به 99 له‌سه‌دیه‌كان ناودێر كردووه و دژ به ده‌سه‌ڵاتداری یه‌ك له‌سه‌دی هاته ئاراوه، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه و به‌دواداچوونی یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌كه‌ن و ئه‌ویش كۆ بوونه‌وه و گه‌یشتن به ژیانێكی له‌بار و تۆكمه، له هه‌موو بووارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریی. له كوردستان ئه‌م خه‌باتانه گرچی هاوتا و هاوئاهه‌نگی هه‌موو ئه‌م بزووتنه‌وانه ده‌چووه پێشه‌وه و هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی كه له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانیدا لانكه و له‌مپه‌ری ساۆ كردووه، له كوردستان به سه‌دقات به‌رینتر و بێ پشتیوانتر بووه، به‌ڵام به شێوه‌ی به‌رده‌وام و بێ وچان خه‌باتی بۆ كراوه و ته‌نانه‌ت چه‌شنێك له ڕچه شكێنی به‌دواوه بووه. چوونكوو خه‌ڵكی كورد له هه‌موو بوارێكه‌وه هه‌ر له قسه كردن و ده‌ربڕین به زمانی زگمكاكی بگره تا سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگا و ئاسایش و ئه‌منیه‌ت و هه‌موو گیر‌و گرفتێكی مرۆیی له ژێر گوشار و په‌راوێز كه‌وتندا بووه، به‌ڵام حزب و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی كوردستان، چ به تاك و چ به كۆ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌ێران و كۆست و ته‌گه‌ره‌كانی پێش ڕێیان، سڵیان نه‌كردووه و به‌رنگارییان كردووه و چوونه‌ته پێشه‌وه. گه‌رچی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چ پێش له سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران دوای هه‌ڵبژاردنه فه‌رمایشیه‌كانی ڕژێم و چ پاش ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش، هندێ له حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان تووشی چه‌شنێك له داڕمانی سیاسی و نه‌زۆركی هه‌ڵوێست و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی یان باشتر ناوی لێ به‌رین سیاسه‌تی سواڵی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان بوون، بڕێكیان بڕوایان به هێرشی ده‌ره‌كی و داخرانی فه‌رشی سوور و خه‌ون و خه‌یاڵی له‌م چه‌شنه بوو و هه‌موو هێز و هزر و توانای خۆیان بۆ ئاژاوه و خستنه په‌راوێزیی لایه‌نه‌كانی دیكه گرتبووه به‌ر و هندێكیان دڵخۆش و چۆپی كێشی ڕێبه‌رانی ئیسڵاح خوازی نێو باڵه‌كانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته لیبڕاڵانه‌كانی ئه‌وان بوون، ئه‌مه جۆرێك له له‌ده‌ستدانی بڕوابه‌خۆی و پشت ئه‌ستوور نه‌بوون به خه‌باتی خۆت و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ده‌سه‌لمێنێت، هه‌ر ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵوێسته هه‌ڵه و لێڵانه و كۆمه‌ڵێك پڕسی دیكه له‌وانه تاراوگه نشینی و هتد… بوو به هۆی دابڕانگه‌لێك له حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانیان تووشی قه‌ێرانی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو و تا ڕأده‌یه‌ك شایه‌ت له وته‌دا و شایه‌تش ه كرده‌وه‌دا، به‌وه گه‌یشتوون كه ئه‌مریكایه‌ك كه ئابووری خۆی تووشی داڕمان بووه و خه‌ڵك له ده‌ستی هه‌ڵاوسان و هه‌زاران گرفتی تر وه‌زاڵه هاتوون، یان ڕۆژئاوایه‌كی داگیر كه‌ر و داپڵۆسێنه‌ر چۆن ده‌توانێت هه‌وێنی ئازادی و دێمۆكراسی بێت. چوونكوو هه‌ر له‌م شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وه‌رچه‌رخانی سیاسی ئه‌و وڵاتانه و ئێسلامیزه بوونیان ده‌توانیت، به‌وه بگه‌ین كه ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا چ سیاسه‌تگه‌لێك ڕه‌چاو ده‌كه‌ن و به چ ئامانجێك پشتیوانی له خه‌باتی خڕشاوی گه‌لان ده‌كه‌ن. بۆیه نابێ زۆر دڵخۆش و پشت ئه‌ستوور و چاوه‌ڕوانی ئه‌مریكا و سیاسه‌ته نگه‌تیڤ و ڕووخێنه‌ره‌كانی بین و به پته و كردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕاڤه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆمان به‌ره‌و ئاسۆه‌كانی دواڕۆژ بڕوانین. ئێستاكه و پاش تووش بوون به قه‌ێرانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كورد تێیدا سه‌قامگیره ئه‌و ڕێگایه‌مان بۆ خۆش ده‌كات كه، ده‌بێ له‌م چركه ساته هه‌ستیار و ناسكه‌دا ده‌بێ وشیارتر و به ئه‌زموونتر له هه‌موو كاتێك مه‌جاله‌كان هه‌ڵسه‌نگێنێت و هاوتایی و ته‌بایی خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی جیهان ڕێك بخات و له هه‌وڵی كه‌ڵك وه‌رگرتنی به‌رنرخ و به‌سوود له‌م هه‌لانه نێت و ئه‌م تۆپی پێیه سیاسیه‌ی كه له جێهاندا ده‌ستی پێكردووه و له‌م په‌ڕه‌وه به‌ره‌و ئه‌و په‌ڕ شووت ده‌كرێت، به ئه‌مه‌گناسانه‌ترین شێوه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن و تۆپی ئه‌م گه‌مه سیاسیه بكێشێته گۆڕه‌پانی خۆیان و به ئه‌و ئه‌زموونه دوور و درێژه، تازه و كۆنانه و پڕ له هه‌وراز و نشێوانه‌ی كه هه‌یانه، به شیاوترین چه‌شن، گوڵ له ده‌روازه‌ی ئه‌م شۆڕشه نوێه هه‌ڵڕه‌خساوه‌ی ئه‌مڕۆ بده‌ن.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)