بۆ لاله‌کانی کوردستان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Nov 15, 8:43 am
له یادی ئێعدامی 30 ساڵه‌ی ژنه تێکۆشه‌ره‌کانی کوردستان
جه‌میله ڕه‌حیمی
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی خه‌بات و خرۆشانی خه‌ڵکانی ئێران دژی دیکتاتۆری شا بۆ به‌دستهێنانی ئازادی و دیموکراسی، بارودۆخێک هاته ئاراوه و هه‌لێک ڕه‌خسا که خه‌ڵکی کورد بتوانێ جیاواز له داخوازییه گشتییه‌کان و هاخه‌باتی له‌گه‌ڵ باقی گه‌لانی ئێران، له‌سه‌ر داخوازییه نه‌ته‌وایه‌تی و تایبه‌تییه‌کانی خۆی که به‌درێژایی مێژوو نه‌ته‌نیا لێی زه‌وت کرابوو به‌ڵکوو سه‌رکوتی چه‌ندقاتیش کرابوو، پێ دابگرێ.
کوردستان ببوو به لانکه و مه‌یدانی دیموکراسی و برایه‌تی و گه‌شه‌ی سیاسی. خه‌ڵکی کورد ته‌نها به‌وه که دیکتاتۆرێک بڕوات و یه‌کێکی دیکه به جلێکی دیکه‌وه جێگای بگرێته‌وه ڕه‌زایه‌تی نه‌دا و ڕاشکاوانه و بێ‌ترس و گومان له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی تا ئه‌وکات، نه‌چوونه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان و درێژه‌یان به خه‌بات دا و پێداگرییان له‌سه‌ر مافه ڕه‌وا‌کانی خۆیان کرد. خه‌ڵکی کورد فریوی به‌ڵێنه درۆیی‌نه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان نه‌خوارد و هه‌ر بۆیه‌ش له ڕێفراندۆمی ساڵی 1358ی هه‌تاوی وه‌ڵامی “نا” یان به کۆماری ئیسلامی دایه‌وه.
دیارده‌ی به‌شداریی و خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنانی کوردستان له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، چ له خه‌بات دژی دیکتاتۆری شا و چ له دژی کۆماری ئیسلامی، به‌رچاو و کاریگه‌ر بوو. ئه‌م خه‌بات و ڕاپه‌ڕێن و بارودۆخه ئازاده، ڕۆژ به ڕۆژ ژنانی زیاتر له گۆشه‌ی ماڵ ده‌هێنایه ده‌ره‌وه و مه‌یدانی تازه‌تر و بڕوابه‌خۆ و هوشیاری زیاتری پێ ده‌به‌خشین. هیچ خۆپیشاندان و ئیعتراز و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک نه‌بوو که ده‌ورونه‌خش و به‌شداریی به‌رچاوی ژنانی تێدا دیار نه‌بێ. ئه‌م هێز و توانا و وزه‌یه‌ی وا ژنی کورد له خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی و فێمێنیستی ئه‌وکات له خۆی نیشان دا، سه‌لماندنی جێگا و پله و پایه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بوو که به ناحه‌ق تا ئه‌و کات ده‌نگی کپ کرابوو و ڕێگای خۆ ده‌رخستنی پێ نه‌درابوو.
ژنان به حوکمی ژێرده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه و بێمافییه‌کی یه‌کجار زۆر له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی دا، ئازار و ده‌ردی زۆریان چێشتووه و بۆیه‌ش مه‌ودا و زه‌رفییه‌تی فیکری به‌رابه‌ریخوازانه و ڕزگاریخوازنه و ئاڵوگۆڕ له زاتی ژن‌دا زۆر بوو. ژنان بڕیاریان دابوو تا به‌ده‌ستهێنانی مافی ئینسانییه‌کانیان و ڕزگاری له زیندانی فه‌رهه‌نگی جه‌هل و خورافه و پیاوسالارانه و هه‌روه‌ها ڕزگاری له فه‌قیری و چه‌وسانه‌وه، واز نه‌هێنن. ژنانی کوردستان ئیراده‌ی خۆیان ناسیبوو. به هه‌موانیشیان نیشان دا نه‌ک هه‌ر جینسی دووهه‌م نین، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتدا وه‌ک خه‌بات بۆ ئازادی و دیموکراسی، خه‌بات بۆ ڕزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌بات بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو، به توانایی زۆر و بگره زیاتر له هاوخه‌باته پیاوه‌کانیشیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
له‌و ده‌وراندا کوردستان ته‌سلیمی کۆماری ئیسلامی نه‌بوو و له سه‌ر داخوازیی ڕزگاریخوازانه و به‌رهه‌قی خۆی سوور بوو و ڕۆژ به ڕۆژیش خه‌ڵکی کورد به هه‌موو چین و توێژه‌کانییه‌وه ڕێکخراوتر و وشیارتر ده‌بوون و فه‌زا و سیمای کوردستانیش دیموکراتیکتر و مودێرنتر ده‌بوو. ژنانی کوردستان زۆر زوو به‌م ڕاستییه گه‌یشتن که جیاواز له خه‌باتی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی، پێویسته پێداگرییه‌کی زۆرتر له‌سه‌ر داخوازییه تایبه‌تییه‌کانی ژنان بکه‌ن، ئه‌گینا هیچ ئازادی و ڕزگارییه‌ک مسۆگه‌ر نابێ. هه‌ربۆیه له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان به هیمه‌تی ژنانی چالاک و پێشڕه‌و کۆمیته و شۆرا و ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ و جۆراوجۆری ژنان پێک هاتن و بوونه مایه‌ی پێشوه‌چوونی زۆرتری بزوتنه‌وه‌ی ژنان.
ئه‌م هه‌ڵسووڕان و خه‌باته سیاسی و مه‌ده‌نیه‌ی ژنان ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نی که‌م بوو به‌ڵام ده‌ور و کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا دانا و سیمایه‌کی نوێی به بزوتنه‌وه‌یی ڕزگاریخواز‌ی به‌خشی. به جۆرێک که ئاسه‌واری ئه‌م فیکر و فه‌رهه‌نگه، به‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی کورد و هه‌موو بنه‌ماڵه و، به گشتی هه‌موو شار و دێهاته‌کانه‌وه دیار و به‌رچاو بوو. مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازانه‌ی کوردستان تا ئه‌و کات شتی وای به خۆیه‌وه نه‌دیبوو. ژنان له سه‌فی پێشه‌وه‌ی هه‌موو حه‌ره‌که‌ته‌کان و هه‌موو ڕووداوه گرینگه‌کان دا بون. ئه‌ورۆکه‌ش مۆری خه‌بات و تێکۆشانی ژنانی کورد به‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاتدا چ له بوواری سیاسی، چ له بوواری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیدا، دیار و به‌رچاوه.
بێگومان ڕاپه‌ڕینه گه‌وره‌که‌ی ساڵی 1357 و موقاوه‌مه‌تی سه‌ربه‌رزانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دژی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی و حه‌ره‌که‌ته گه‌وره و بچووکه تاکتیکی و مێژووییه‌کانی کوردستان وه‌کوو مانگرتنه‌کان و خۆپیشاندانه گه‌وره‌کان و شه‌ڕی 24ڕۆژه‌ی سنه و کۆچی مێژوویی مه‌ریوان و ڕێپێوانه دورو درێژه‌که‌ی سنه بۆ مه‌ریوان و موعالیجه‌ی بریندارانی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان، هه‌ر هه‌موی ده‌وری ژنان تێیدا گه‌وره و زۆر بوو و بێ به‌شداریی به‌رچاوی ژنان، سه‌رکه‌وتنی به‌ده ست نه ده‌هێنا.
ئێستاکه‌ش سه‌دان داستان و بیره‌وه‌ری له ڕۆڵی ژنان له بنکه‌کان و شۆراکانی شاری سنه و له باقی شاره‌کان وشوێنه‌کانی تر ده‌گێڕدرێته‌وه که جێی سه‌رسووڕمانه. سه‌رتاسه‌ری کوردستان فه‌زایه‌کی ئازاد و دیموکراتیکی به‌خۆیه‌وه گرتبوو و خه‌ڵک ئیداره‌ی وه‌ڵاته‌که‌ی به باشترین شێوه به‌ڕێوه ده‌برد. ئاڵ و گۆڕه‌کان خێرا ڕوویان ده‌دا، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه ئازادییه دا فه‌زای کوردستان و بیری ئازادیخوازانه و یه‌کسانیخوازانه، به قه‌د چه‌نده‌ها ساڵ گه‌شه‌ی کرد و ئاڵ و گۆڕی به‌سه‌ر دا هات، ژنان به کۆمه‌ڵ هاتنه مه‌یدان و وه‌زنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نیشان دا.
کۆماری ئیسلامی که له شوێنه‌کانی تری ئێران به به‌رینی خه‌ریک بوو چادر و مه‌قنه‌عه‌ی به سه‌ر ژناندا ده‌سه‌پاند و له کونجی ماڵی ده‌خزاندنه‌وه، بۆی قبوڵ نه‌ده‌کرا ژنی کورد ئاوا ئازاده و سه‌رکه‌ش و بێباک ببینێ و له به‌رامبه‌ری دا ڕابوه‌ستێ، بۆیه قین و رقێکی تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵسوراوانی ژنی کورد له دڵیدا کۆ ببوه‌وه و هه‌ستی به خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌تر له کوردستان ده‌کرد.
خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی به دژی کوردستان ده‌ر کرد و به ته‌واوی قودره‌تی نیزامی خویانه‌وه هیرشیان کرده سه‌ر کوردستان. دیکتاتۆری و خه‌فه‌قان باڵی به‌سه‌ر وڵات دا کێشا، جینایه‌ت و کوشت وکوشتاری وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵک ده‌ستی پێ‌کرد. خه‌ڵکی کورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به ده‌ستی به‌تاڵ یان به که‌مترین ئیمکاناتی دیفاعی له‌به‌رانبه‌ریدا ڕاوه‌ستان و هه‌وڵی پاراستنی ده‌سکه‌و‌ته‌کان و که‌رامه‌تی ئینسانیی خۆیان دا. زیندانیکردن و کوشتن و ئیعدامکردنی به کۆمه‌ڵ ده‌ستی پێ‌کرد. له‌م به‌ینه‌دا ده‌یان ژنی هه‌ڵسووڕاو و چالاک که‌وتنه زیندان . جێی ئاماژه و جه‌خت کردنه که ئیعدامی ژنان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه یه‌که‌م جار له کوردستانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و یه‌که‌مین ژن که ئیعدام کرا کچه تێکۆشه‌ری کورد مه‌ستوره‌ی شه‌هسه‌واری بوو، مه‌ستووره‌ی شه‌هسه‌واری یه‌که‌مین ژنی قوربانی له کوردستان وله هه‌موو ئێران بوو. له‌گه‌ڵ داگیرکردنی بست به بستی خاکی کوردستان خه‌ڵکی کورد و تیکۆشه‌ران و حیزبه سیاسییه‌کان هیچ ڕیگه‌یه‌کی دیکه‌یان بێجگه له موقاوه‌مه‌تی چه‌کدارانه بۆ نه‌مایه‌وه. پێشمه‌رگایه‌تی بوو به رێبازی به‌رگری و له‌م بواره‌شدا به سه‌دان ژن به ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تی حیزبه‌کان به تایبه‌تی به کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوون. شێوازیک له خه‌بات که تا ئه‌و کات ته‌نیا مه‌یدان و پیشه‌ی پیاوان بوو، ژنی کورد ئه‌مجار ئازایانه هاتنه ئه‌م مه‌یدانه‌ش و به پشتیوانی حیزبه‌کانیان له‌م ده‌و‌ره تازه‌یه له خه‌باتیشیاندا به هه‌موو سه‌ختی و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌سته‌ییه‌وه بوون به پێشمه‌رگه، بوون به قاره‌مان و سه‌دان ژنی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری له ماف و که‌رامه‌تی ئینسانیی خۆیان حه‌ماسه‌یان خوڵقاند. دیارده‌ی ژنه پێشمه‌رگه بوو به پیشمه‌رگه‌ی ژن و به قه‌ولی شێرکۆ بێکه‌س “سنگ به‌رزێک بوو به سه‌رده‌سته”. خۆراگریی ژنان له زیندان و له ژووری ئیعدام ، هه‌ڵمه‌ت بردن له سه‌نگه‌ردا، بیر و زه‌ینی کۆمه‌ڵگای گۆڕی و شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی لێکه‌وته‌وه.
ژنانی تێکۆشه‌ر له شار و دێهاته‌کان له ژێر چه‌کمه و سه‌ره‌نێزه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان، روویانکرده شێوه‌ی کاری نهێنی. پێوه‌ندییه‌کانی خۆیان ساغ کرده‌وه، له کۆڕ و کۆمه‌ڵی بچووکدا کۆ ده‌بوونه‌وه، سه‌ردانی خه‌ڵکانیان ده‌کرد و یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌دا، برینداره‌کانیان تیمار ده‌کرد، نووسراوه و چاپه‌مه‌نی و خه‌به‌رنامه‌یان چاپ و بڵاو ده‌کرده‌وه، بۆنه گرینگه‌کان وه‌کوو ڕۆژی ژن ورۆژی کریکار و هی تریان ده‌گرت. پیوه‌ندی نێوان شار و شاخیان به‌ڕێوه ده‌برد، سه‌ردانی بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانیان ده‌کرد، کۆڕ و کۆمه‌ڵی خوێندنه‌وه و به‌حسیان داده‌نا، که‌لاس و ده‌وره‌ی فیرکردنی خویندن و نووسینیان له گه‌ره‌که فه‌قیر و زه‌حمه‌تکێش نشینه‌کاندا ده‌کرده‌وه و به گشتی هه‌وڵیان بۆ بردنه سه‌ری هوشیاری خه‌ڵک و بردنه سه‌ری ڕووحییه‌ی موقاوه‌مه‌تی خه‌ڵک به دژی داگیرکه‌ران ده‌دا و هه‌وڵیان پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو.
زیندان و زیندانیی سیاسی ژن بوو به دیارده‌یه‌کی باو له کۆماری ئیسلامی‌دا. ئه‌مجار ژنانێکی زۆر که‌وتنه زیندان و ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازار و ئیعدامه‌وه. ئه‌م جه‌لادانه ڕه‌حمیان به که‌س نه‌کرد و ئه‌لحه‌ق که کۆماری ئیسلامی لێره‌دا واته له بوواری جینایه‌ت و ئێعدام و کوشتار دا یه‌کسانی ته‌واوی له نێوان ژن و پیاودا به‌ڕێوه برد.
زۆری پێ نه‌چوو که ژنه تێکۆشه‌ر شه‌هین باوه‌فایان ئیعدام کرد. ئه‌م جار دوو خوشک به جارێك ئێعدام کران، نه‌سرین و شه‌هلای که‌عبی، ته‌نیا به تاوانی یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی فه‌قیر و ده‌رمان کردنی برینداره‌کانی شه‌ڕی سه‌پێندراو. ده‌یان ژنی تر له شاره‌کانی کوردستان زیندانی کران و که‌وتنه ژێر ئه‌شکه‌نجه‌وه. ئه‌م جار زیندانیش بوو به مه‌یدانی خه‌باتی ئه‌م تێکۆشه‌رانه. ژنانی زیندانی له‌م دۆزه‌خه‌شدا سه‌ره‌ڕای وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه و ئازاره شێوه سه‌ده ناوه‌ڕاسته‌کان، کیژۆڵه ناسک و نازداره‌کان سه‌ره‌ڕای که‌م ته‌مه‌ن بونیان، خۆراگری بێوێنه‌یان نواند و تا ئاخر و زۆربه‌یا‌ن تا پای گیان، له سه‌ر بیر و بڕوای خۆیان ڕاوه‌ستان.
له به‌ینی ساڵه‌کانی 1359 تا 1365 زۆرترین ئیعدامی ژنان له شاره‌کانی سنه و سه‌قز و مه‌هاباد و… به‌ڕێوه چوو. ئه‌م ئیعدامکراوانه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 ساڵ تا 30 ساڵدا بوو و زۆرینه‌شیان که‌متر له بیست سال بوون و به زۆری پێوه‌ندییان به کۆمه‌ڵه‌وه بوو.
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌رچه‌ند ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر ئیعدامی ئه‌م ئازیزانه‌دا تێده‌په‌ڕێ و ژنانیتریش له ماوه‌ی حاکمییه‌تی نگریسی کۆماری ئیسلامی‌دا ئیعدام کراون و ده‌کرێن، هه‌ر وه‌تر ڕیژه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ژنانی زیندانی که به شاهیدی هه‌موو دنیا له ژێر وه‌حشیانه‌ترین و سه‌خترین شێوه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دا موقاومه‌تیان کردووه و ده‌یکه‌ن، خه‌باتی ئه‌م تێکۆشه‌ره کۆڵنه‌ده‌رانه هه‌رگیز بایه‌خ و ڕێزی شایانی خۆی لێ نه‌گیراوه و تا کوو ئێستاش قسه و باس و پێداچوونه‌وه به سه‌ر ژیانی ژنانی زیندانی له قه‌تڵگاکانی کۆماری ئیسلامی دا جێگه‌ی پێویست و‌واقعی خۆی به ده‌ست نه‌هێناوه وئه‌م مێژووه بۆ زۆر که‌س نه‌ناسراوه. ئه‌مه یه‌کێک له‌و ڕه‌خنه و که‌م و کووریه جیدییانه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان و حیزبه‌کانی هه‌یه‌تی.
جێگه‌ی خاڵی و یادی ئازیزی ئه‌م تێکۆشه‌رانه‌ی ڕێگای ئازادی و ئینسانیه‌ت نه ته‌نیا له نێو خۆماندا به‌ڵکوو له نێو مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی‌دا، له قووڵایی دڵه‌وه هه‌ست پێ ده‌که‌ین. نه‌مانی ئه‌م ژنه پێشه‌نگانه خه‌سارێکی گه‌وره بوو له خه‌باتی چه‌وساوه‌کان، بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخواز‌ی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی فمنیستی و یه‌کسانیخوازی. ئه‌وان رچه‌شکێن و وه‌ڕێخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان بوون. ئه‌وان په‌یام هێنه‌رانی دونیایه‌کی پر له ئاشتی و پڕ له خۆشه‌ویستی و پڕ له سه‌رفه‌رازی بوون.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)